دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەستگیرکردنی مامەڵەکارێکی دراوی ساختە رادەگەیەنێت
کوردسات نیوز
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایگەیاند، ھێزەکانی ئاسایش لەسنوری ئیدارەی راپەڕین، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردن، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ٢٠٢٣/٨/٣٠ توانیان تۆمەتبار ( ی، س، ع )دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ٣٠ ھەزار دۆلاری ساختەدا، تۆمەتبار ھەوڵیدابوو لە رێگەی مامەڵەکردنەوە لەبازاڕەکاندا ساغیبکاتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا بە ماددەی٢٨١ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.



