وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران ھەردوو بانکی رافیدەین و رەشید لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێم رێکدەکەون بۆ پێدانی قەرز بە ھەرێم بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران.

دەشڵێت، پێدانی ئەو پارەیە وەک قەرزە و دواتر بەپێی یاسای بودجە پاکتاو دەکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق جەختیکردووەتەوە، سورن لەسەر جێبەجێکردنی داواکاری فەرمانبەرانی ھەرێم، بەپێی رێنمایی و رێوشوێنەکان لەسەر بنەمای بڕیارەکەی حکومەت بۆ پێدانی قەرز بە ھەرێم بۆ دابەشکردنی موچە.

رونیشیکردووەتەوە، نوێنەرایەتی ھەرێم لەگەڵ بانکەکان ھەماھەنگی دەکەن بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە لەلایەن وەزیری دارایی ھەرێمەوە بۆ وەرگرتنی قەرزەکە.