لە ھەولێر نرخی بەنزینی نۆرماڵ ١٠٠ دینار دابەزی
کوردسات نیوز
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەولێر رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە لە بەشێک لە بەنزینخانەکانی ھەولێر نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ رووی لە دابەزین کردووە و لەئێستادا لە ھەندێک بەنزیخانەی شارەکە، نرخی ئەو بەنزینە ١٠٠ دینار دابەزیووە و نرخەکەی بووەتە ٩٧٥ دینار بۆ ھەر لیترێک.
ئەوەشی خستەڕوو، دابەزینی نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە نێوان بەنزینخانەکانی شارەکە جیاوازە، بەشێوەیەک لە ھەندێک بەنزیخانە ٥٠ دینار دابەزیووە و لە ھەندێکی دیکەش ١٠٠ دینار دابەزیوە.



