وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند، پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و لە سەعات ھەشتی بەیانی ئەمڕۆوە زانکۆلاین بۆ ماوەی ھەشت رۆژ بۆ دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی کاراکرا.

راشیگەیاند، دەرچووان دەبێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ، بۆ ئاشنابوونیان بە سیستمەکانی وەرگرتن (زانکۆلاین و پارالێل و ئێواران).

جەختی لەوەشکردووەتەوە، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت، کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار، لەبەرئەوە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاریبکەن کە ئارەزوی دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن.

ھەروەھا رۆژی پێنجشەممەش سیستمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان کارادەبێت، دەرچووانی ساڵانی (٢٠١٥) تا (٢٠٢٢) ئەگەر نیازی فۆڕم پێشکەشکردنیان ھەیە بۆ سیستەمەکانی خوێندنی پارالێل و ئێواران ئەوا بە ھەمان ئەو پاسۆرد و یوزەرنەیمانەی کە پێشتر وەریانگرتووە دەتوانن فۆڕم پێشکەش بکەن.

بۆ پێشکەشکردن کلیک لێرە بکە: سیستمی ئه‌لکترۆنی بۆ پێشکه‌شکردنی داخوازینامه‌ بۆ ناوه‌ندی وه‌رگرتن