وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی مانگێکدا نزیکەی ١٨ ھەزار خێزان فۆڕمی وەرگرتنی ئەو یەکە نیشتەجێبوونانەیان پڕکردووەتەوە، کە بڕیارە بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان دروستبکرێن.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی مانگێکدا ١٧ ھەزار و ٩٥٤ خێزان فۆڕمی وەرگرتنی ئەو یەکە نیشتەجێبوونەیان پڕکردووەتەوە، کە بڕیارە بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان دروستبکرێن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکە نیشتەجێبوونەکان تاکو رۆژی یەکی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت و ھاووڵاتییان دەتوانن لەو ماوەیەدا بەشێوەی ئۆنڵاین فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو خێزانانەی لە رێی ھەژماری خۆیانەوە فۆڕمی یەکە نیشتەجێبوونەکانیان پڕکردووەتەوە و دەیانەوێت پێداچوونەوە بە زانیارییەکانیاندا بکەن، تاکو کاتی بەردەستبوونی سیستەمەکە مۆڵەتیان ھەیە و دواتریش ھەر لە رێگەی ئەو ھەژمارەوە توانای وەرگرتنی ئەنجامەکانیان دەبێت.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان
دەکرێت لەم لینکانەوە داواکاریەکانتان پێشکەش بکە

‏https://kamdaramet.com/
‏https://residential.emocah.com/
لەبەر ھۆکاری سەلامەتی و ھۆکاری زۆری لۆد سیستمی سەرەکی گواستراوەتەوە بۆ ئەم لینکە:

‏https://kamdaramet.com/