کوردستان

بەڕێوبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک کارمەندی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، بەھۆی سپیکردنەوەی پارە دوورە لە راستییەوە.

لە بەشێکی تری روونکردنەوەکەدا ھاتووە، ھەموو ئەو ھەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە دەستگیرکردنی ٢٠ کارمەند دەکەن لەلایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەوە، ئەو ھەواڵانە بریتین لە تۆمەتی ھەڵبەستراو بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم رایگەیاند، جوتیاری نمونەیی بواری باخداری عبدولکریم مستەفا لە گوندی چنیانی سەربە ناحییەی سیتەک لەپارێزگای سلێمانی، زۆر بەسەرکەوتووی لەسەر رووبەری٣٠ دۆنم زەوی چەندین جۆر ترێی بە کواڵێتی زۆر نایاب بەرھەمھێناوە .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ساڵانە توانای بەرھەمھێانی ٤٠ تۆن بەرھەمی ترێی ھەیە و لەگەڵ تەواوبوونی ھەموو پڕۆژەکەی و کەوتنەسەر قۆناغی بەرھەم لە باخەکەیدا دەتوانێ تا ئاستی ١٠٠ تۆن ساڵانە ترێ بەرھەمبێنێ.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم راشیگەیاند، بەرھەمەکانی ئەم جوتیارە خواستێکی زۆریان لەسەرە و راستەوخۆ فرۆشی ھەیە و بەبازاڕی دەکات بەھۆی جیاوازی لە شێوازەکانی بەرھەمھێنانی.

ئاشکراشیکرد، ئەو جوتیارە داوایکردووە ھاوکاری بکرێن بۆ دروستکردنی رێگای ھاتوچۆی باخەکانی جوتیارانی ناوچەکە، ھاوکات بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی بکرێت لەگەڵ زەمینەسازی بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و ھەنگاونانی زیاتر لە پێناو بەھێزکردنی ژێرخانی ئاسایشی خۆراک و بەپیشەسازیکردنی بەرووبوومە خۆماڵییەکانی جوتیاران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی، بە سەرۆکایەتی سالار سەرحەد خەلیفە ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان لە شاری ھەولێر سەردانی پارتی پارێزگارانی کوردستانی کرد، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیانەوە.

وەفدی مەکتەبی پەیوەندییەکان پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی_یان گەیاندە نەجات عومەر سورچی سکرتێری پارتی پارێزگارانی کوردستانی، لەسەر بەھێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە پێناو خزمەتکردن بە ئامانجە باڵاکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت "لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی)، تا ڕۆژی ١٢ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، واتە بۆ ماوەی ھەشت ڕۆژ کارا دەبێت، بەوەش دەرچوان لەو ماوەیەدا دەتوانن فۆرمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوە و پێشکەشی بکەن، ھەروەک دەرچووان دەبێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ (Username)و (Password).

بۆ بەرچاوڕونی زیاتری دەرچووانی پۆلی دوانزە و ئاشنابوونیان بە سیستمەکانی وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن سەردانی وێبسایتی (www.regayzanko.com)  بکەن و ڕێبەری وەرگرتن بە وردی بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکانیان، ھەروەھا دەتوانن سەردانی مەڵبەندەکانی ڕاوێژکاری زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنی ڕونکردنەوەی پێویست لەسەر چۆنیەتیی پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتن بە ‌سیستمە جیاوازەکانیەوە، ئەمەش دەرەفەتێکی گرنگە بۆ ئەوەی دەرچووان بەر لەوەی فۆرمی وەرگرتن پێشکەش بکەن، ئاگاداری وردەکارییەکانی سیستمەکە بن و ھەوڵ بدەن خودی خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمی نین و تەنھا بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچووان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەھەر ھەڵەیەک لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکانیان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاشیدەگەیەنێت، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار، بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، ھەروەھا پێویستیشە دەرچوانی پۆلی دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین دەست بکەن بە پێشکەشکردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا ڕۆژەکانی زانکۆلاین.

سەبارەت بە دەرچووانی ئامادەیی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرای دەکات: دوای دوو ڕۆژی تر سیستمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان کارا دەبێت، ھاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت دەرچووانی ساڵانی (٢٠١٥) تا (٢٠٢٢) ئەگەر نیازی فۆرم پێشکەش کردنیان ھەیە بۆ سیستەمەکانی خوێندنی پارالێل و ئێواران ئەوا بە ھەمان ئەو پاسۆرد و یوزەرنەیمانەی کە پێشتر وەریان گرتوە دەتوانن فۆرم پێشکەش بکەن، ئەگەر ھەر دەرچووەکیش یوزەرنەیم و پاسوۆردی لەلا نەماوە ئەوا دەتوانێت سەردانی خوێندنگەکەی خۆی بکات بەمەبەستی دوبارە وەرگرتنەوەی، وە سەبارەت بە دەرچووانی پێش ساڵی ٢٠١٥ ئەگەر نیازی فۆرم پێشکەش کردنیان ھەیە بۆ خوێندنی ئێواران ئەوا پێویستە بڕوانامەکانییان بە پەسەندکراوی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکانییان بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردە و ھەر لەوێش یوزەرنەیم و پاسوۆردیان پێ دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکەک - سەڵاحەدینی یەکێتی لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی دووی کەرکوک رایگەیاند، پیلانێک ھەبوو دەیویست شەڕی نەتەوەیی و تائیفی لە کەرکوکدا ھەڵبگیرسێنێت چونکە پیلان و سیناریۆی مەترسیدار دژ بە نەتەوەی کورد لە کەرکوک لە ئارادابوو، بەڵام ئەو پیلانە پوچەڵکرایەوە.

 وتیشی، دەبێت بە حیکمەت و سیاسەتە راست و دروستەکەی سەرۆک مام جەلال ھەڵسوکەوت لەگەڵ کەرکوک بکرێت، لەئێستاشدا تاکە چارەسەر بۆ رەوشی کەرکوک گەڕانەوەیە بۆ چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال و جێبەجێکردنی مادەی١٤٠.

ھاوکات داوایکرد، دەستەیەک لە رۆشنبیران و کەسایەتیی پێکبھێنرێت بە ئامانجی دۆزینەوەی خاڵە ھاوبەشەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکانی نێوان لایەنەکان و داواشیکرد، ھەرچی زووە کۆبوونەوەیەک لە نێوان حزب و لایەنە کوردستانییەکان رێکبخرێت و تیایدا بە کۆدەنگی بڕیار لە داھاتووی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بدرێت بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە رووبەڕووی ئەو ناوچانە دەبنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەپێی ماددەی ٢٧ی دەستوری عێراقی، پاراستنی مافی گەنجینەی گشتی، ئەرکی سەرشانی ھاووڵاتیانە و باج مافی گشتییە و خۆدزینەوە لێی تاوانێکی گەورەیە.

راشیگەیاندووە، بەپێی بڕیارەکانی حکومەت ئەرکی دامەزراوە و فەرمانبەرانی باجە رێگری بکەن لەو دیاردەیە، بە تایبەت لەئێستادا کە ھەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختی داراییدا تێپەڕدەبێت، پاساوھێنانەوە بۆ کاری نایاسایی و ناشەرعی لەلایەن ھەندێک لە بازرگانان، بووە بە دیاردەیەکی بەردەوام.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، دڵنیایی دەدەن بە ھاووڵاتیان ھەموو رێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ پاراستنی مافی گشتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی ھەولێر بەھۆی پچڕانی تەزووی کارەباوە ژنێک لەکاتی نەشتەرگەریدا گیانیلەدەستداوە و کەسوکارەکەشی لەئێستادا چاوەڕێی ئەنجامی پزیشکی دادن، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، چونکە نەخۆشخانەکە رەتیدەکاتەوە بەھۆی پچڕانی کارەباوە ئەو ژنە گیانی لەدەستدابێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا سکاڵا لەسەر گیانلەدەستدانی ئەو ژنە تۆمارنەکراوە، ھەر کاتێک سکاڵا تۆمارکرا، وەزارەتی تەندروستی رێککاری پێویست دەگیرێتەبەر بۆ ئاشکراکردنی ھۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو ژنە.

کوردسات نیوز ھەوڵیدا لەگەڵ کەسوکاری ئەو ژنە قسەبکات، بەڵام کەسوکارەکەی ئامادەنەبوون ھیچ زانیارییەکان لەو بارەیەوە ئاشکرا بکەن، تاکو لێکۆڵینەوەکانی پزیشکی داد تەواو دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی....

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاک ستار عەلی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (ستار عەلی)م بیست.
کۆچکردوو ھونەرمەندێکی بەئەزموونی بواری شێوەکاری و تێکۆشەرێکی دێرین و جێگری مەڵبەندی (ی.ن.ک) و رووناکبیرێکی دیاری دھۆک بوو، کۆچکردنی جێگای داخی ھەمووانە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتیشی، ئەو ھونەرمەندە لە رابردوودا رەگەزنامەی ئەڵمانیای وەرگرتووە و چەند جارێک بە ڕەسمی ھاتووەتەوە بۆ کوردستان و دوایین جار بڕیاریدا بەیەکجاری لە کوردستان بژی، بەڵام دوای چەند ساڵێک مانەوەی بڕیاریدا دووبارە لە رێگای وشکانی یان ئاویی لە تورکیاوە بگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا و ھەفتەیەکیشە بێسەروشوێنە.

لە ئێستادا کەسوکاری شیروان عەبدوڵا داوا دەکەن ھاوکاریان بن لە دۆزینەوەی ئەو ھونەرمەندە میللەی کوردستان.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا جەختیکردووەتەوە فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان جیاوازیان نییە لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق و بڕیاریانداوە ٥٠٠ ملیار دینار وەک قەرز بۆ موچە رەوانەی ھەرێم بکەن تا ئەو کاتەی کێشەکان چارەسەر دەبن و پڕۆسەی وردبینی تەواو دەبێت.

وتیشی وەزیرە کوردەکان داوای ٦٠٠ ملیار دیناریان کردووە، بەڵام سودانی وتویەتی عێراق سیولەی پێویستی نییە، بۆیە ٥٠٠ ملیار دینار رەوانەی ھەرێم دەکەن.

لای خۆیەوە، د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ناردنی ئەو بڕە پارەیە ھیچ بنەمایەکی نیە و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە دەسەڵاتی خۆی ئەو بڕەی دیاریکردووە مانگانە بیداتە ھەرێم تا ئەو کاتەی پرۆسەی وردبینی لەداھات و خەرجی ھەرێم کۆتایی دێت.

حکومەتی ھەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستی بە ٩١٢ ملیار دینارە و چاوی لەوە بوو عێراق زیاتر لە ترلیۆنێک و ٣٠٠ ملیار دیناری بەپێی یاسای بودجە بۆ رەوانە بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تائێستا بەڕەسمی وەزارەتی دارایی لە ناردنی ٥٠٠ ملیار دینار ئاگادار نەکراوەتەوە، ھیچ بڕە پارەیەکیش نەخراوەتە سەر ئەژماری بانکی.

وتیشی، ھەر کاتێک ٥٠٠ ملیار دینار رەوانەی ھەرێم کرا، دوای کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکرێت.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو بڕە پارەیەی باسی لێوەدەکرێت، خواستی وەفدی ھەرێم نەبووە، چونکە وەفدەکەی ھەرێم داوای جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بودجە و رەوانەکردنی بڕی زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دیناری کردوە، بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

جەختی لەوەشکردەوە، مانگی رابردوو عێراق ٥٩٨ ملیار دیناری رەوانەی ھەرێم کرد، بڕی ٥٠ ملیاری بۆ قەرزی بانکی بازرگانی لێ کەمکرایەوە، دواتر لەگەڵ داھاتی ناوخۆ موچەی فەرمانبەران دابەشکرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.گەیلان قادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا چەند داواکارییەکیان ئاڕاستەی سودانی کردووە، لەوانە ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان، بە شەھید ناساندنی قوربانییەکان.

وتیشی سودانی سەرجەم داواکارییەکانی بە نوسراوێکی بەپەلە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ جێبەجێکردنیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی یەکێتی..

بەڕێزان کەسوکاری شەھیدانی دەستی رەش و غەدر (کاک ھاوکار، کاک سەمەد، کاک حوسێن و کاک ھەڤاڵ)

‎شەھیدبوون و رژانی خوێنی رۆڵەکانتان لەپێناو بەدەستھێنانی مافەکانیان لەدڵەوە نیگەرانیکردم. دڵمان لەگەڵ ئێوەیە و ھاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەتانم.

‎دڵنیاتان دەکەم تاوانبارانی ئەم رووداوە دەبێت بە سزای یاسایی خۆیان بگەن و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازش لەسەر ماف و داواکارییەکانتان ناکات.

‎رۆحی شەھیدان شادبێت و خوای گەورە سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت، ھیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم و ھەموو رێکارێکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی براکانمان لە کەرکوک دەگرینەبەر.

‎برا و دڵسۆزتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، داوا لە لایەنە ناکۆکەکانی دێرەزور دەکات خۆیان نەخەنە ناو ئەو پیلانە نەگریسەی کە بەڵێنی پاداشتی زۆر دەدەن بەڵام تەنھا نەھامەتی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دەھێنن، بۆیە گرنگە سەرکردە لۆکاڵییەکان دەستبەجێ شەڕ بوەستێنن.

دەشڵێت، ھاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و داواش لە ھەموو ھێزەکان بگەنە چارەسەرێکی ئاشتیانە کە ڕێگە بدات ھەمووان سەرنجمان لەسەر ئامانجی ھاوبەشمان بێت کە شکستی بەردەوامی داعشە.

لە ٢٧ـی ئابەوە بەھۆی دوورخستنەوەی فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزەکانی سوریای دیموکرات و بەشێک لە چەکداری ھۆزەکانی دێرەزور دروستبووە و لەوماوەیەشدا لانیکەم ٥٤ کەس کوژراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیلان غەفوور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی و نوێنەری کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی کەرکوک لە بەغداد، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبنەوە.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتارانی ھەموو پێکھاتەکانی کەرکوک ئامادەدەبن، کە ژمارەیان ١٣ کەسە و تاوتوێی دوایین پێشھاتەکانی رەوشی شاری کەرکوک و کۆتاییھێنان بە ئاڵۆزییەکان دەکرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامی ھاوخەمییەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی....

پەیامی ھاوخەمی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە شەھید و برینداربووانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەرکوک

بەداخەوە دوای درووست بوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێوارەی رۆژی ٢-٩-٢٠٢٣ لە شاری کەرکوک، ژمارەیەک ھاووڵاتیی کورد شەھید بوون، و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون، بۆ ئەو رووداوە دڵتەزێن و نەخوازراوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکارو خانەوادەی سەربەرزی ئەو شەھیدانە دەکەین، ھەروەک ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە سەرۆک وەزیرانی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین؛ بە زوویی ئەوانەی کە تەقەیان بە رووی خوپێشاندەراندا کردووە بە سزای خۆیان بگەن و رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان/کەرکوک
٣-٩-٢٠٢٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەسەر خۆپیشاندانەکەی کەرکوک لە پەیامێکدا رایگەیاند، گرتنی ڕێگەی سەرەکیی ھەولێر ـ کەرکوک کارێکی نایاساییە و تاکو ئێستا لەلایەن ئیدارەی کەرکوکەوە لانەدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کەرکوک پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسا و دەستوورە، دوای ئەوەی ئیدارەی شارەکە بە ھیچ شێوەیەک کۆتایی بەو کارە نەھێنا کە کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی دانیشتووانی شارەکە، سەرەنجام ھاوڵاتییانی کورد لە کەرکووک ناڕەزایییان بەرامبەر ڕێگەبڕین نیشاندا، بەڵام بە توندوتیژی وەڵام درانەوە.

سەرۆکی ھەرێم بە توندی ئیدانەی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران دەکات و دەشڵێت، حکومەتی عێراق دەبێت ڕێککاری خێرای پێویست بگرنەبەر بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە و بە سزاگەیاندنی تەقەکەران، داواش لە ھەموو لایەک دەکات دان بە خۆیاندا بگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...281282283284285...814