ليژنه‌ى هاوبه‌شى تەکنیکی یەکێتی و پارتى راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە
٤ی شوباتی ٢٠٢٥
لیژنەی تەکنیکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كان کراوە و هاتووه؛ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێنه به‌رده‌ستی لیژنه‌ی باڵای تەکنیکی هه‌ردوولا.
لە راگەیەندراوی لیژنە هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتیدا هاتووە؛ "ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، لیژنه‌ی هاوبه‌شی تەکنیکی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندین دانیشتنی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه به‌مه‌به‌ستی كاری هاوبه‌ش له قۆناغی داهاتووی حوكمڕانیدا، به شێوه‌یه‌ك كه له ئاستی قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانیی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستاندا بێت."
ئاماژە بەوەشدراوە؛ له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستی لیژنه‌ی باڵای دانوستانكاری هه‌ردوولا، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی.


