پارەی كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان دابەشدەكرێت
٤ی شوباتی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ پارەی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان لە دهۆك دابەشدەكرێت، لێپرسراوێكی كۆمیسیۆنیش دەڵێت، كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی كارمەندانی هەولێر و سلێمانیش دابەش دەكرێت.
نەبەرد عومەر، لێپرسراوی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لەبەرئەوەی كارمەندانی دهۆك ژمارەیان كەمە و رێكارەكانیان زووتر تەواو بووە، ئەمڕۆ لە رێگەی بانكەكانەوە پارەی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان لە دهۆك دابەش دەكرێت.
راشیگەیاند، رێكارەكانی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدانی هەولێر و سلێمانی تەواو نەبووە، پێدەچێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەوانیش پارەكەیان وەربگرن.