وەفدی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆدەبنەوە
٤ی شوباتی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ وەفدی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆدەبنەوە، سەرۆكی لیژنەی تەكنیكی یەكێتیش دەڵێت، بەشی زۆری كارەكانی داڕشتنی ستراتیژی بەڕێوەبردن تەواو كراوە.
رێواز فایەق سەرۆكی لیژنەی تەكنیكی یەكێتی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجەمین كۆبونەوەی تەكنیكی نێوان یەكێتی و پارتی ئەنجام دەدرێت.
وتیشی، بەشێكی زۆری ئەركەكانی لیژنەی داڕشتنی ستراتیژی بەرێوەبردن تەواوكراوە.