کەشناسی هەرێم بڵاوی کردەوە شەپۆلی بەفر و باران ناوچەکە دەگرێتەوە و هەتا رۆژی هەینیش کاریگەرییەکەی بەردەوامدەبێت.

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى/بەشى پێشبینى رایگەیاند؛ ئێوارەى ڕۆژى چوار شەممە کاریگەری شەپۆلێک لە دەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە ناوچەکەمان و دەبێتە هۆی بارینی بەفرو باران.

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە: سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان وسنوورییەکان نمە باران دەستپێدەکات، لەکاتەکانى ئێوارەشدا بەفرێکى کەم لە سەر ناوچە سنوورییەکان دەبارێت و ڕۆژى پێنجشەممەش کاریگەرى شەپۆلەکە زیاد دەبێت لەسەر ناوچەکەمان وهەندێ کات لێزمە باران دەبێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، کاریگەرى شەپۆلەکە لە ئێوارەى ڕۆژى چوار شەممەوە دەست پێدەکات تاکو بەیانى ڕۆژى هەینى بەردەوام دەبێت.