کوردستان

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ١١ی تشرینی یەکەم ٢٠٠ رۆژە کە دەکاتە شەش مانگ و ٢٠ رۆژ ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا راگیراوە و زیانی حەوت ملیار دۆلاری بە ھەردوو حکومەتی ھەرێم و عێراق و کۆمپانیاکانی ئەندامی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان گەیاندووە کە زیانەکە رۆژانە ٢٣ ملیۆن دۆلارە.

مایڵز کاگینز وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستانیش رایگەیاند، زیانە داراییەکان رۆژانە زیاتر دەبن، بۆیە داوای چارەسەرێکی خێرا دەکەن بۆ کێشەکان و لێکتێگەیشتنێکیش لەنێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەبێت بۆ پێدانی پارەی کۆمپانیاکان لە داھاتوودا، وەک ئەندامانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستانیش ئامادەن لەگەڵ ھەموو لایەنەکان ھاوکاربن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کەمافەکانیان بە بەپێی گرێبەستەکانیان بپارێزێت و پەرە بە وەبەرھێنان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یونس قادر بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، رێژەیەکی زۆری بەنزین لە خەزانەکاندا ھەیە، لە ئێستادا کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لە قۆناغی کۆتایدایە، لە ھەوڵی کەمکردنەوەی زیانەکاندان.

ھاوکات رەجەب زوبێر قائیمقامی سۆرانیش رایگەیاند، تائێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ئاگرەکە و زیانەکانی پێکدەھێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە ئومێدی ئەوەین کۆنگرەی یەکێتی ببێتە مایەی برەودان بە دەرفەتی کاری ھاوبەش و پێکەوەیی.

ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند، بە ئومێدین کۆنگرەی یەکێتی ببێتە مایەی چارەسەرکردنی کێشەکان.

لە کۆتایی مانگی رابردوودا، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆنگرەی پێنجەمی بەست و سەرۆکی حزبەکە و ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵبژارد، دواتریش ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو دیدارەدا بڕیارەدرا رۆژی ٢٠٢٤/٤/٢٨ سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت لەسەر پاشماوەکانی نەوت و گاز و کاریگەری لەسەر ژینگە، لە شاری کۆیە ببەسرێت و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە شێوەیەکی کارا بەشدار و ئامادەکار دەبێت.

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی وت: 'ئەم کۆنفڕانسە لەبارەی ریسایکلکردن و کەمکردنەوەی پاشماوەکان و تەکنەلۆژیای گەڕاندنەوەی پاشماوە و چارەسەرکردنیان و پاشماوەی چالاکییەکانی بیرھەڵکەندن و  بەرھەمێنانی غاز و پاڵاوتنی نەوت دەبێت".

سەرۆکی زانکۆی کۆیەش وتی: 'سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکەین ھاوکار و ھاوبەشمانن لە چالاکییەکاندا و رۆڵی بەرچاو دەگێڕن" و وتیشی: " سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت چەندین ئامانج لە خۆدەگرێت بۆ باشترکردنی پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەرکردنی پاشماوەکان". 

لایەنە بەشدار و ئامادەکارەکانی بەستنی سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، زانکۆی کۆیە، زانکۆی بەسرە، زانکۆی میزۆری بۆ زانست و تەکنەلۆجیا- رۆڵا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە باڵیۆز د. محەمەد سابیر بە گرنگییەوە باسی لە رۆڵی سەرۆک مام جەلال کرد لە دانانی بەردی بناغە و دروستکردنی زانکۆی کۆیە  کە ئەمڕۆ ھاوکات بوو لەگەڵ یادی دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە (٢٠) ساڵ لەمەوبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەفدێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەیاوەری ژمارەیەکی زۆری ھەڤاڵانی مەلبەندی نەینەوا و کادرانی دەڤەرەکە لە پەرستگای لالش لەقەزای شێخان بەشداریان کرد لە جەژنی جەمای ئێزدییەکان.

لەمیانەی سەرەدانەکەیان بۆ پەرستگای لالش لەلایەن میری ئێزدییەکان و گەورە پیاوان و کەسایەتی ئێزدییەکان پێشوازیکران ، لەو سەرەدانەیاندا وەفدی یەکێتی پیرۆزبایی خۆیان و سەرۆک بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتیان گەیاندە خوشک و برا ئێزدییەکان و ھیوایان خواست ھەمیشە لە جەژن و خۆشی دابن و رایانگەیاند وەک یەکێتی پشتگیری و پشتیوانی ھەمیشەیی ئێزدییەکان دەکەین بۆ خزمەتکردنیان ئامادەین. 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دواھەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی وردبینیکردنی ژمارەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی ھاوبەشی دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵی و ھەرێم دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا بابەتی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیھان و دواپەرەسەندنەکانی ئەم پرسە لە نێوان عێراق و تورکیا باس و گفتوگۆی لێوە دەکرێت.

بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕەوشی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جنین پلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی بەغداد ڕازی بوو ھاوکاری دارایی ھەرێمی کوردستان بکات لە شێوەی قەرز بۆ سێ مانگ، ئەوەش وا دەکات حکومەتی ھەرێم بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی بدات. 

وتیشی، کاری زۆریان لە پێشە بۆ ئەوەی چیتر فەرمانبەرانی حکومی مووچەکانیان دوانەکەوێت، دەبێت مووچەی فەرمانبەران بە دوور بێت لە ناکۆکی سیاسی.

ھەروەھا سەبارەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش وتی، ھیوادارین وادەی ئەو ھەڵبژاردنە نەبێتە قوربانی ململانێی سیاسی ناوخۆیی و سیستەمی دیموکراسی لە ناوچەکەدا بچەسپێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەخۆشخانەی گشتی شەھیدانی پێنجوێن رایگەیاند، ئەمڕۆ سەعات چواری پاشنیوەڕۆ ھاووڵاتییەک ھێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان کە برینێک لە بەشی سەرەوەی قاچیدا ھەبوو، پاش ئەوەی لەلایەن پزیشک و کارمەندانی بەشی فریاکەوتنەوە کاری پێویستی بۆ کرا بەڵام دواتر گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھاووڵاتییەکە ژنێکی تەمەن حەفتا ساڵە و دانیشتووی ناحیەی خورماڵە، لە گوندی مەسۆی قەزای پێنجوێن تووشی رووداوێک بووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دەقی پرسەنامەکە:

بەڕێز کاک بەرزان ئەحمەد کوردە 

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەبیحە حەمە عەلی چەرمەگا) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن.

‎لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە:

براو ھەڤاڵی بەڕێز کاک بەرزان ئەحمەد کوردە

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو سەبیحە حەمە عەلی

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (سەبیحە حەمە عەلی رۆستەم چەرمەگا) دایکی ھەڤاڵ بەرزان ئەحمەد کوردە نیگەران و دڵگران بووم. 

بۆ ئەم کۆستە ھاوبەشی غەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە:

ئەندامانی خانەوادەی تێکۆشەری دێرین و ئەفسەری دڵسۆز و بەئەمەکی گەلەکەمان کاک لیوا خۆشەوی:

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی گیان لەدەستدانی کاک لیوا خۆشەوی مان بیست لە ناخەوە ھەژاندمانی،  ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

کاک لیوا خۆشەوی ئەفسەرێکی تێکۆشەر و دێرین بوو، دڵسۆز و بەوەفا بوو بۆ گەلەکەی و یەکێتی و ھاوڕێکانی و ئەندامانی خێزانەکەی، بەشی زۆری ژیانی لە خەبات وتێکۆشاندا بردەسەر و جێی ڕێز و تەقدیری ھەموو لایەک بوو.
ئێمە لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی زۆر دڵگرانین کە بەو کارەساتە دڵ تەزێنە ژیانی لە دەستدا . 

ئەوەی شایەنی وتنەکە کاک خۆشەوی رۆڵێکی گەورەی بینی لە ئامادەکردن وپێشوازیی میوانەکانی شەشەم ساڵیادی سەرۆک تاڵەبانیدا لە بەغدا، نەجەف و دڵسۆزی راستەقینەی مام جەلال و یەکێتی  بوو.

ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو تێکۆشەرە و ھاوبەشی خەمی جگەرگۆشە و ئەندامانی خانەوادەکەین و خوا سەبوری ھەموو لایەکمان بدات وجێگەی لیوا خۆشەوی بەھەشتی بەرین بێت و دواناخۆشی خانەوادەکەیان بێت.

إنا للە وإنا الیە راجعون
 باڵیۆز د. محەمەد سابیر ئیسماعیل  
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تەرمی خنکاوەکە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی تەقتەق کراوە.

وەک باس دەکرێت، ئەو ھاوڵاتیە فەرمانبەری  پرۆژەی ئاوی تەقتەقە و لەکاتی کارکردن کەوتۆتە نێو زێی بچوکەوە و بەھۆی نەزانینی مەلەکردنەوە خنکاوە.

ئەو ھاوڵاتیەی خنکاوە ناوی مەحمود قادرە و خەڵکی ناحیەی  سێگردکانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان خانەوادە و ئازیزانی لیوا خۆشەوی

بەبیستنی ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (لیوا خۆشەوی عەلی خورشید) بەرپرسی ساڵەی شەرەف لە سەرۆکایەتی کۆماریی عێراق، زۆر زۆر غەمباربووم.

بۆ ئەم کۆچە پرسە و سەرەخۆشی لەکەسوکار و خانەوادەکەتان و ھەموو ئەندامانی تیمی پاسەوانی سەرۆکایەتی کۆمار ئەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 

خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبرو ئارامی بەھەمووان ببەخشێت.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەناو یەکێتی دەستەیەک بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پێکھێندراوە بۆ ئاشتکردنەوەی ئەو کەس و لایەنانەی لە یەکێتی نیگەرانبوون.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەریەک لە مستەفا چاڵاوی و رابیعە محەمەد ھەڵبژاردراون بۆ ھاوکاریکردنی سەرۆکی یەکێتی لە کاروباری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی.

ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا خەسرەو گوڵ  محەمەد وەک نوێنەری سەرۆکی یەکێتی دەستنیشانکرا  لە ھەرسێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی و ئەنجومەنی پشتیوانی و بەشداری کۆبوونەوەکانی ھەر سێ ئەنجومەنەکە دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە... 
بەڕێزان بنەماڵەی تێکۆشەر، لیوا خۆشەوی عەلی خورشید

‎کۆچی دوایی لیوا (خۆشەوی عەلی خورشید) لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە دڵەوە نیگەرانیکردین.

‎کاک خۆشەوی ئەفسەرێکی دڵسۆز و لێھاتوو بوو، نموونەی تێکۆشان و سەرڕاستی بوو لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیدا. لەدەستدانیشی مایەی دڵتەنگیی ھەموومانە و لە خوای گەورە داواکارم بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و کەسوکاری خێزان و کەسوکاری لیوا خۆشەوی دەکات و دەڵێت، "بە ناوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقی فیدڕاڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و لە خێزان و کەسوکاری برامان (لیوا خۆشەوی) بەرپرسی ساڵەی شەرەف لە سەرۆکایەتی کۆماریی عێراق دەکەین کە ئەمڕۆ بە کارەساتی دڵتەزێن گیانی لە دەستدا."

دەقی پرسەنامەکە... 
بە ناوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقی فیدڕاڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و لە خێزان و کەسوکاری برامان (لیوا خۆشەوی) بەرپرسی ساڵەی شەرەف لە سەرۆکایەتی کۆماریی عێراق دەکەین کە ئەمڕۆ بە کارەساتی دڵتەزێن گیانی لە دەستدا..
لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی لیوا خۆشەوی بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری خێزان و کەسوکاری بدات، ئێمەش بۆ ھەتا ھەتایە ئازایەتی و سادەیی و دڵسۆزی ئەم برایەمان لە یادناکەین.

إنا للە وإنا إلیە راجعون

د.لەتیف ڕەشید
سەرۆککۆماری عێراق
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...257258259260261...809