خوێندنی باڵا زەماڵەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە کۆریای باشوور راگەیاند
هەساو ئەمیر
١٤ی ئازاری ٢٠٢٥
خوێندنی باڵای هەرێم زەماڵەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە کۆریای باشوور راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، 25ی ئەم مانگە کۆتا وادەی پێشکەشکردنە و تاوەکو 19ی ئەم مانگەش دەبێت پێشکەشکار سەرجەم مامەڵەکانی تەواو کردبێت.
خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، چەند دەرفەتێکی خوێندن لە کۆریای باشوور بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەستە، کە ماستەر لە بوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرپێدان، بەرێوەبردنى گشتى، خاوەندارێتی فکری، زانستی داتا بۆ سیاسەتی گشتی و بەرێوەبردن، سیاسەتی گشتی و بەرێوەبردن) و دکتۆرا لە بوارەکانی (سیاسەتی گشتی، سیاسەتی پەرەپێدان، سیاسەتی گشتی و پەرەپێدان).
مەرج و رێنماییەکان:
ماستەر:
- پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.
دکتۆرا:
-پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
-پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
-دەبێت کۆ نمرەی ماستەری لە (٧٠) کەمتر نەبێت.
-داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
-کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
-کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی کۆریا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
ئەوەش هاتووە، هەرکەسێک مەرج و رێنماییەکانى تیایدا بەرجەستە نەبێت، مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت. هەروەها پێشکەشکردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی دیکە یان لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەکەی تر جیاوازە، پێویستە پێشکەشكار بەر لە پێشکەشکردن بە وردی سەرنجی مەرج و رێنماییەکان بدات.
داواش دەکات، پێشکەشکاران دوای وەرگرتن، بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکە بکەن:
https://scholarship.digital.gov.krd/#/login
خوێندنی باڵا راشیگەیاندووە، بۆ ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکارییەکەیان لە رێگەی ئۆنلاینەوە، دەبێت تاوەکو کۆتایی دەوامى رۆژی 19ی ئەم مانگە، ئەم زانیاریانەى خوارەوە بنێرن بۆ ئەم ئی مەیڵە ([email protected]) و لێی بنووسن لە بابەتی ئیمێلەکە بنووسن زەمالەی کۆریای باشوور یان (South Korea Scholarship).
زانیارییەکان ئەمانەن:
نووسراوی لاری نەبوونی فەرمانگەکەی.
- ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نووسراوە.
- شوێنی کار.
- پێگەی لە شوێنی کار.
- بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر لە بواری....
- ئیمێل
- تەلەفۆن
کلیک لێرە بکە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری زەمالەی خوێندن لە کۆریای باشوور