پۆلیسی ئەکرێ رایگەیاند، تەرمی ژنێک لەناو زێی گەورەدا دۆزراوەتەوە، کە مل و قاچەکانی بەستراونەتەوە.

پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکیان لەناو رووباری زێی گەورە، لە نزیک گوندی زەنگلی سنووری ناحیەی کەلەک سەر بە قەزای بەردەڕەش دۆزیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمی مەلەوانی قەزای خەبات تەرمەکەیان دەرهێناوە، کە تەرمەکە مل و قاچەکانی بە تەلی ئاسن بەستراونەتەوە و پێشتر خنکێنراوە.

دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی کاتی زۆر بەسەر رووداوەکەدا تێپەڕێوە، تەرمەکەی ناناسرێتەوە.

لەوبارەیەوە بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ بۆ کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، بەهۆی نزیکی شوێنەکە لە هەولێر تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی هەولێر نێردراوە و بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.