"ئەحلام فەخرەدین" بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای کەرکوک بە رۆژنامەی "سەباح"ی راگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ نوسراوێکیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکە کردووە بۆ ھەڵوەشانەوەی سەرجەم گرێبەستە کشتوکاڵییەکان بۆ ئەو زەوییانەی پێشتر گرێبەستیان بۆ کراوە و بڕیاری ژمارە ٢٩ی ساڵی ٢٠١٢ دەیانگرێتەوە.
راشیگەیاند، لە ئێستادا خاوەن ئەو زەوییانە دەتوانن زەوییەکانیان وەربگرنەوە و گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنەکانیان.
وتیشی، گرێبەستی ئەو زەوییانە نوێ ناکرێنەوە و ناچنە پلانی کشتوکاڵی وەرزی زستانی داھاتوو، ئەو بڕیارەش دوای تاوتوێکردنی بابەتەکە لەلایەن لیژنەیەک کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ لە بەغداد پێکھێندراوە لەگەڵ لیژنەی ماددەی ١٤٠ و پسپۆڕان.
مەزڵوم کۆبانێ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، تورکیا لە ماوەی ٧٢ سەعاتدا زیاتر لە ١٤٥ پڕۆژەی ژێرخانی ئابوری و شوێنی مەدەنی کردۆتە ئامانج، کە بریتیبوون لە وێستگەکانی کارەبا، ئاو و وزە، نەخۆشخانە و قوتابخانەکان و ئامانجی لەو ھێرشانەش پەکخستنی ژیانی ھاوڵاتیانە لەو ناوچانە.
وتیشی، تورکیا دەیەوێت لەو رێگایەوە ھەوڵ و تواناکانی ئیدارەی خۆسەری بکاتە ئامانج و ھەموو ھەوڵەکانەکانی وڵاتان و رێکخراوەکان پەکبخات، کە لەو ناوچانە دەستیانپێکردوە بۆ دووبارە بنیادنانەوە لە دوای شکستھێنان بە داعش .
کۆبانێ جەختیشیکردەوە، لەناوبردنی ژێرخانی ئابووری یەکسانە بە تاوانی جەنگ و ناتوانرێت کەمتر لەوە وەسف بکرێت.
ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردەوە، فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکیا بۆردوومانێکی بۆ سەر ناوەندی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ناوچەی کوجەران لە ناحیەی دیریک لە قامیشلۆ ئەنجامداوە.
ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆردوومانەکە درەنگانی شەو بووە و بەھۆیەوە ژمارەیەک لە ھێزەکانیان گیانیانلەدەستداوە و برینداربوون، بڕیاریشە زانیاری زیاتر لەسەر بۆردوومانەکە بڵاوبکەنەوە.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو لالە مجید فتح اللـە بەگی دەلۆ
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (لالە مجید فتح اللە بەگی دەلۆ)م بیست و نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و ناسراوی خانەقین و گەرمیان، سەرۆک عەشیرەتی دەلۆ و کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی کوردایەتی بوو.
بۆ ئەم کۆستە ھاوبەشی غەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان لە خزمانی دەلۆ
بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی گەلەکەمان (مەجید فەتحوڵا دەلۆ) سەرۆکی عەشیرەتی دەلۆ، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەی و بەڕێزتان دەکەین و ھاوبەشیی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، لە دایکبووانی ساڵی ٢٠٠٦ لە ھەرێمی کوردستان مافی خۆیانە بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن کە بڕیارە لە ٢٥ی شوباتی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت.
وتیشی، قۆناغی نوێکردنەوە و زانیارییەکانی تایبەت بە لە دایکبووانی ساڵی ٢٠٠٦ بۆ دەنگدان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدیکەین کە ماوەی ١٠ رۆژ دەخاەیەنێت و لە ١٠ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.
دەشڵێت، "لەم دەرفەتە سود وەردەگرم و ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنم."
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە...
بەڕێز جەنابی بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی بەڕێزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
سلام علیکم
خوازیارم گەرمترین پیرۆزباییەکانی خۆم بە بۆنەی ھەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سەرۆکی حیزبی رەسەن و دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ئاراستە بکەم. لەم دەرفەتە سود وەردەگرم و ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنم.
ھیوادارم لەژێر سایەی فەزڵی خودا و بەھاوکاری کۆدەنگی ناوخۆی حیزب کە لە کۆنگرەی پێنجەمدا دەرکەوتو بە پشت بەستن بە ھێڵی بیرکردنەوەی مەرحومی جەلال تاڵەبانی لە پتەوکردنی یەکپارچەیی نیشتیمانی عێراق، بینەری یەکێتی ناوخۆییو سەرکەوتنی ھەرچی زیاتری یەکێتی نیشتمانی بین بۆ پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان.
لە خوای گەورە تەندروستی، سەلامەتی و سەرکەوتنی رۆژ لە دوای رۆژتان بۆ دەخوازم.
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران
بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، کۆبوونەکەی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی بەڕێوەچووە، سەرۆکی یەکێتیش جەختیکردوەتەوە لەوەی پێویستە ھەمووان وەک یەک تیم و لەپێناو راپەڕاندنی ئەرکە چارەنووسسازەکاندا کاربکەن و خزمەتی کوردستان بکەن.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیدا، ئەرکە حزبی و رێکخراوەییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە پابەندبوون بە ژیان و گوزەرانی خەڵک و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم کرایەوە کە کاری لەپێشینەی سەرکردایەتی دەبێت، بڕیاریشدرا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەردەوامی ھەبێت.
بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی نوێ، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی وەک دەستپێکی کارەکانی لەدوای پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازکرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە لەھۆڵی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، سەرۆکی یەکێتی پیرۆزبایی لە ھەڤاڵانی نوێی سەرکردایەتی کرد و جەختی لەوەکردەوە کە ھەمووان وەک یەک تیم و لەپێناو راپەڕاندنی ئەرکە چارەنووسسازەکاندا کاربکەن و خزمەتی کوردستان بکەن.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی رۆڵی ھەڤاڵانەی عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی و ھەڤاڵ دلێر سەیدمەجیدی لە سەرخستنی کارەکانی کۆنگرە بەرزنرخاند و رایگەیاند، بە ئەوپەڕی رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێوەی تێکۆشەرە سەرەتاییەکان دەڕوانین و شانازیتان پێوەدەکەین.
ھەروەھا سەرۆک بافڵ بەناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە سوپاسی ھەڤاڵانەی کۆمسیۆنی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی کرد کە سەرکەوتووانە ئەرکەکانیان بەجێگەیاندووە و لەبەرامبەریشدا راپۆرت و دۆکیومێنتە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەیان پێشکەشی سەرۆک بافڵ کرد.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیدا، ئەرکە حزبی و رێکخراوەییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە پابەندبوون بە ژیان و گوزەرانی خەڵک و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرایەوە کە کاری لەپێشینەی سەرکردایەتی دەبێت، بڕیاریشدرا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سبەینێش ٩ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.
ئەو سکاڵایە، لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، تیایدا داواکراوە دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.
نزیکەی ساڵێکە ئەم سکاڵایە تۆمارکراوە، چەندین دانیشتنی لەبارەیەوە کراوە بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لە بارەیەوە نەدراوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆمار....
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و ھەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی یەکێتی پیرۆزباییەکی گەرمتان لێ ئەکەم و لە رێگەی ئێوەشەوە لە ھەموو برایانی سەرکردایەتی و کادیران و لایەنگرانی یەکێتی لە ئەرکە پیرۆزەکەتاندا بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و ھەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی داواکارییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ھەروەھا پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە ڕابەری کۆچکردوو مام جەلال "خوالێی خۆشبێت" بەجێی ھێشتووە.
لەگەڵ ڕێزدا
د.لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەھیدانی باکور و ڕۆژھەڵاتی سووریا لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی ھەشت شەھیدی ئاشکرا کرد، کە بە ھۆی ھێرشەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی کۆبانێ و حەسەکە و تربەسپی لە ڕۆژئاوای کوردستان شەھید بوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو ھەشت کەسە رۆژی ٥ی ئەم مانگە لەلایەن سوپای تورکیاوە شەھیدکراون، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە ھەرێمەکانی جەزیرە و فورات بە خاک سپێردراون.
ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ یەک شەممە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە سلێمانی ئەنجامدەدات.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندکراوی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای کۆنگرە سەرۆکی یەکێتیی بانگھێشتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکات و سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوە دەکات.
رۆژی ٢٧ی مانگی رابردوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە سلێمانی بەست و ماوەی ٥ رۆژی خایاند، تێیدا بەکۆی دەنگ بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتیی و ٦٠ کەسیش وەک ئەندامانی سەرکردایەتی ھەڵبژارد
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە ھاوپەیمانەکانی گوندەکانی "تەویلە و کوزلیە"ی لە تەلتەمر کردووەتە ئامانج و بە چەکی قورسیش ھێرشیکردووەتە سەر گوندەکانی شێراوا. وتیشی، تورکیا وێستگەیەکی کارەبا و وێستگەیەکی غازی لە دێرک بۆردومانکردووە، ھەروەھا بۆ دووەمجار وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبای لە قامیشلۆ کردووەتە ئامانج.
راشیگەیاند، لە درێژەی ھێرشەکانی تورکیا لە قامیشلۆ کێڵگە و پاڵاوگەیەکی نەوت و کارگەیەکی غاز کراوەتە ئامانج.
لای خۆیەوە، ھەسەدە رایگەیاند، تورکیا بە زیاتر لە ٣٠ فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی رۆژئاوای کوردستانی کردووە و بەھۆی بۆردومانەکانیشەوە تائێستا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ھەشتیان ھاووڵاتی مەدەنین.
ئاماژەی بەوەشداوە، تورکیا لە بۆردومانەکانیدا ھاووڵاتی مەدەنی کورد و عەرەب و تورکمان بە ئامانج دەگرێت و لەھەمانکاتیشدا، بۆردومانەکان بوونەتە ھۆکارێک بۆ بەھێزبوونەوەی داعش لە ناوچەکە.
ھاوکات ھەسەدە رایگەیاندووە، لە وەڵامی بۆردومانەکان، لە تەلتەمر و لە دوو چالاکییدا پێنج سەربازی تورکیایان کوشتووە و بە دەیان سەربازیشیان بریندارکردووە، جەختیشیکردووەتەوە، بە ھەموو توانا و ئیرادەیانەوە بەرپەرچی ھێرشەکانی تورکیا دەدەنەوە.
دەقی پەیامەکەی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان....
سڵاوێكی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ،
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وهەڵبژاردنی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و
بەڕێزان لە سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشکەونتان بۆ دەخوازین.
لە کاتێکدا کەوا کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان متمانەی بە بەڕێزتان وەک سەرۆکی یەکێتی و
سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی داوە، بێگومان كوردستان و عێراق و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان،
ناوەندی سیاسیی کوردستانیش پەرش و بڵاو و لێکترازاوە، ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا
یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین و رەچاوی بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی بکەین و کێشەو ململانێی
حزبی بخەینە لاوە، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەی حزب ولایەنە سیاسییەکانی کوردستان زیاتر هاوکار و
پشتیوانی یەکدی بین و، بە رۆڵی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆمان رابین و، کاربکەین بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگی و
رێکخستنەوەی ناوەندی سیاسیی کوردستان، بێگومان بۆ ئەم مەبەستەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەتوانێت
رۆڵی کاریگەرانەی خۆی ببینێت، ئومێد دەکەین لە ئێستا و داهاتووشدا لەم پێناوەدا رۆڵی خۆتان بگێڕن.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و بەرەوپێشبردنی
دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافەرەواکانی.
لەگەڵ رێزی دووبارەماندا ...
هەربژین و تەندروست و شاد و سەرکەوتووبن
پەیامنێری کوردستان نیوز لە ھەولێر رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێک بوو بەھای دینار بەرامبەر دۆلار تاڕادەیەک جێگیر ببوو کە لەنێوان ١٥٧ ھەزار بۆ ١٥٧ ھەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ بەھای دینار بەڕێژیەکی بەرچاو دابەزی و بەھای ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٦١ ھەزار دینار.
دابەزینی بەرچاوی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، لە دوای ئەوە دێت کە رۆژی پێنجشەممە ئەمریکا داوایەکی عێراقی بۆ پێدانی ملیارێک دۆلار بەشێوەی کاش رەتکردەوە، ھەروەھا بانکی ناوەندی عێراقیش، پشکی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی لە دۆلاری کاش بەڕێژەی زیاتر لە ٥٠% کەمکردووەتەوە، کە پێدەچێت ئەوەش ھۆکاری سەرەکی دابەزینی زیاتری بەھای دینار بێت.
ھاوکات رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیش رایگەیاندووە، ئەمریکا نایەوێت پڕۆسەی گواستنەوەی دۆلار لە عێراقەوە بۆ ئێران بەردەوامبێت.