قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ بەندە و هەموو کوردستانییەک دهۆکی بوون
محەمەد رزگار
١٥ی نیسانی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی دهۆک کە بوونە پاڵەوانی جامی کەنداو پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند دڵنیام ئەم سەرکەوتنە مەزنە هاندەرە بۆ هەموو یانەکانی کوردستان کە خەون بە سەرکەوتنی گەورەتر لە ئاستی نێودەوڵەتی ببینن
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم.....
پیرۆزە دهۆک، پیرۆزە کوردستان
ئەمڕۆ بەندە دهۆکی بووم، ئەمڕۆ هەموو کوردستانییەک دهۆکی بوون.
لە دڵەوە خۆشحاڵ بووم بەو سەرکەوتنە مێژووییەی یانەی دهۆک کە بوونە پاڵەوانی جامی کەنداو.
دڵنیام ئەم سەرکەوتنە مەزنە هاندەرە بۆ هەموو یانەکانی کوردستان کە خەون بە سەرکەوتنی گەورەتر لە ئاستی نێودەوڵەتی ببینن. ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی وەرزشی کوردستانە، سەرکەوتنی هەر وەرزشوانێک و سەرکەوتنی هەموو وەرزشی کوردستانە.