وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی لە پیرمام كۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، گفتوگۆیان لەبارەی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت كردوە. 

وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا بڵاویانكردەوە، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام كۆبوونەوەیەكی دۆستانە و ئەرێنییان ئەنجامداوە و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كراوە و هەنگاوی ئەرێنی و بەرەوپێشچوونی باش هەبووە. لە ڕۆژانی داهاتووشدا كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن.