سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی هەڵۆ حەمە رەشید مامۆستای ئایینی کرد
١٦ی نیسانی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی "حەمەڕەشید " باوکی هەڵۆ حەمە رەشید مامۆستای ئایینی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێز مامۆستا هەڵۆ حەمەڕەشید بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان حەمەڕەشید نادرم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا إلیه راجعون
براتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان