د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەپێی ئەو پێشبینیی و ئاماژانەی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پێیانگەیشتوون، ئەگەری بارانی زۆرو بەخوڕ ھەیە، دەسەڵاتیان بەخشیوەتە ھەموو سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگاکە، کە لە ھەر دۆخێکی پێویستدا، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەکەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بەڕاوێژو ھەماھەنگیی لەگەڵ فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنورەکەیاندا؛ بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان بدەن.
ھاوکات پارێزگاری سلێمانی داوا لە ھاووڵاتیان دەکات، ھاوکار و ھەماھەنگی فەرمانگە و تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەکان بن و پابەندی رێنماییەکانی شارەوانی و ھاتوچۆ و بەرگریی شارستانیی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەکانی تربن.
ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ھەریەکە لە شاھۆ عوسمان بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بەوەکالەت و عوسمان ئەنوەر بۆ قائیمقامی قەزای شارباژێڕ بەوەکالەت و رەفعەت فاتیح بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ و ھیوا محەمەدی بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل راسپارد.
لە مەراسیمی راسپاردنی ئەو لێپرسراوانەدا، ھەریەکە لە عەتا محەمەد وەک نوێنەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئامادەبوون.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پارتە سیاسیانەی بەپێی ھەردوو یاسای ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠١٥ی پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی عێراق و یاسای ژمارە ١٧ی ساڵی ١٩٩٣ی پارتەکانی ھەرێمی کوردستان، مۆڵەتیان وەرگرتووە، مافی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم ھەیە.
راشیگەیاند، کۆی ژمارەی ئەو پارتانەی مۆڵەتی رەسمییان ھەیە، ٣٨ پارتی سیاسییە، کە ١٧ پارتیان لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
بەپێی وادەیەک کە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بە راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دیاریکردووە، رۆژی ٢٥ی شووباتی ساڵی داھاتوو، ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.
بڕیاربوو ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ بچنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە ھەولێر بۆ داواکردنی دامەزراندنی ھەمیشەیی، بەڵام ھێزێکی ئەمنی زۆر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان بڵاوکرانەوەو رێگرییان لەو گردبوونەوەیە کرد و رێگەیان نەدا مامۆستایانی وانەبێژ داواکارییەکانیان بخەنەڕوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوێنێوە عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراوە و چارەنووسی نادیارە، پارێزەرانیش سەردانی چەند شوێنێکیان کردووە و ھەمووان وتویانە کە لای ئەوان نییە.
سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی ھەرێم لە گەیشتنی وادەی پارەکە ئاگادارکراوەتەوە بۆئەوەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران بکات.
بەپێی دواین رێککەوتنی نێوان ھەرێم بەغداد، حکومەتی فیدڕاڵ بۆ ماوەی سێ مانگ بڕی ٧٠٠ ملیار دینار رەوانەی ھەرێم دەکات.
لە دوو مانگی رابردوشدا بەغداد بۆ ھەر مانگێک بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری بەشێوەی قەرز رەوانەی ھەرێم کردووە، بەوتەی بەشێک لە بەرپرسانی ھەرێم لە چەند رۆژی رابردوشدا سەرۆکوەزیرانی ھەرێم داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، بۆ سێ مانگی داھاتووش ئەو بڕە پارەیە رەوانەی ھەرێم بکات، بۆئەوەی بتوانن مووچەی مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵی موچەخۆران دابین بکەن.
فەرمانگەی راگەیاندنی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ عەبدولئەمیر یارەڵا سوپا سالاری عێراق تایبەت بە لیوای ٢٠ی ھاوبەش کۆبووەوە، لە دیدارەکەشدا، بڕیادراوە تەواوی کێشە و گیروگرفتەکانی بەشێوەیەکی کاتی دوابخرێت و فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەربچێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە رۆژی یەکی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ تەواوی لیوای ٢٠ی ھاوبەش دەستبەکاردەبن و مووچەی ھەمان مانگیش وەردەگرن.
ساڵی ٢٠٢١، وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای فیدراڵ گەیشتنە لێکتێگەیشتن و رێککەوتنێک بۆ پێکھێنانی دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای فیدراڵ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە.
پێشتر، عەلی رەوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ لەگەڵ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی ھەمیشەیی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی رێکدەخەن.
کاروخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، مامۆستا عەلی رەووف یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، لە کاتی چوونی لە بەردەڕەشەوە بۆ ھەولێر لە بازگەی کەڵەکچین دەستگیرکراوە.
وتیشی، دەستگیرکردنی مامۆستا عەلی ساردیان ناکاتەوە و سورن لەسەر ئەوەی سبەینێ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم خۆپیشاندان بکەن، ئەگەر نوێنەرەکەیان بە زووترین کات ئازاد نەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی.
دەقی پەیامی سەرۆک بافڵ لە رێورەسمی ناساندنی کاندیدانی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێزو ئیرادەمانە....
ئامادەبووانی بەڕێز
سڵاوی سەرکەوتنی ھاوپەیمانیی (کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە) لە ئێوەی خۆشەویست دەکەم.
خۆشەویستان
ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە، ھاوپەیمانیی رەسەنی شاری کەرکووک و کەرکووکییە سەربەرزەکانە بە ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانییەوە. بەرنەماکەشمان لەپێناو قووڵکردنەوەی ئەو تەبایی، پێکەوەژیان و ئاوەدانکردنەوەی شارە خۆشەویستەکەدایە.
ئێمە ھەمیشە باوەڕی تەواومان بە ھاوبەشیی و کاری پێکەوەیی ھەبووە، ئەقڵییەتی خۆفەرزکردنمان لە بڕیار و بەڕێوەبردندا رەتکردووەتەوە و ویستوومانە ھەموومان پێکەوە خزمەتی کەرکووکی قودسی کوردستان بکەین. ئێستاش ھاوپەیمانیی کەرکووک ھێز و ئیرادەمانە، کۆتایی بەو سەردەمە دەھێنێت و چیتر بڕیار بۆ کەرکووکییەکان نادرێت، بەڵکو خۆیان بڕیاردەر دەبن، چارەنووسی خۆیان ھەڵدەبژێرن و شەڕ لەپێناو مافەکانیان دەکەن.
ئێمە مێژوویەکی درێژمان لەگەڵ خۆڕاگری و قارەمانێتیی کەرکووکییە سەربەرزەکان ھەیە، بۆیە دڵنیام ئێستاش بە ھەمان ئیرادە و رۆحییەتەوە، بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەچن و ژمارە ١٤٢ی ھاوپەیمانییەکەی خۆتان ھەڵدەبژێرن، وە دەیسەلمێنن ئێوەن شەڕە راستەقینەکە بۆ کەرکووک دەکەن و لە قەڵا دێرینەکەی خۆتانەوە مژدەی سەرکەوتن بەگوێی ھەموواندا دەدەن.
ئێمە کەرکووکمان لە دڵماندا ھەڵگرتووە، کەرکووک ھێڵە سوورەکەی ژیانی سیاسی و حزبیمانە، وەکچۆن لەرابردوودا خوێنمان بۆ رشت، لە داھاتووشدا ھەر خۆمان پارێزەرە دڵسۆز و راستەقینەکەی دەبین. پێکەوە لەگەڵ ئێوەی دڵسۆز رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان دەبینەوە و بەرامبەر مەترسییەکان دەوەستینەوە، تەعریب ریشەکێش دەکەین و خەونی بەدینەھاتووی دوژمنانی کەرکووک لەباردەبەین. بۆ ئەمەش پێویستە دەنگ بە ھاوپەیمانیی کەرکووک ھێز و ئیرادەمانە بدەن و قەڵغانێکی پتەوبن بۆ پاراستنی ئەو ئاشتی و پێکەوەژیانەی سەرۆک مام جەلال بناغەدانەری بوو و ئێمەش درێژەپێدەری دەبین.
بەڵێ بۆ سەرکەوتن و دەنگدان بە ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە
بەڵێ بۆ ئاشتی و ئاوەدانی
سەربەرزی و سەرفرازیش بۆ ئێوەی خۆشەویست
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی رۆژی یەکشەممە ١٩/١١/٢٠٢٣ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سەبارەت بە سکاڵایەکی زیاد جەبار سەرۆکی فراکیسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە.
لە سکاڵاکەدا کە لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم تۆمارکراون داواکراوە، دادگای فیدراڵی بڕیار بدات لەسەر نادەستوری بوونی ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە کورسی پێکھاتەکان دیاریکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، رۆژی ھەینی لە یەکەکانی نیشتەجێبونی ئیسکانی شاری ھەولێر، ژنێک کەوتووەتە خوارەوە، بەوھۆیەشەوە باری تەندروستی ناجیگیرە.
لە بەشێکی تری رونکردنەوەکەدا ھاتووە، لەسەر ئەو رووداوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست لە سەر ھەرێمی کوردستان، پێشبینیدەکرێت رۆژی یەکشەممە بارانبارین لەسەر تەواوی ناوچەکان بەشێوەی مام ناوەند دەستپێبکات، لەکاتەکانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکە قوڵتر دەبێتەوە رێژەی دابارینەکە زیاد دەکات ھەندێ جار ھەورە تریشقەی لەگەڵ دادەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرایی چالاک دەبێت بۆ سەروی ٣٥ کلیۆمەرت لە سەعاتێکدا، سەرەتا لە سنوری پارێزگای دھۆک دەستپێدەکات پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان .
ئاسکراشیکرد، لەبەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لەگەل بەھێزبوون و چالاک بوونی کاریگەری ئەم شەپۆلە بارانبارین بەشێوەی لێزمە باران دەبێت ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ھەیە لە ھەندێ ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان وەکو ئامێدی، چمانکێ، شێڵادزە، سەنتەری پارێزگای ھەولێر، بەحرکە، خەبات، ھیران، قوشتەپە، چەمچەماڵ، دەربەندیخان و مەیدان .
راشیگەیاند، لەدوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممەوە باران بارین مام ناوەند دەبێت و بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنوریەکان دەبارێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن کە لەنێوان (٥ – ٨) پلەی سیلیزی .
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان وتیشی، کاریگەری ئە نزمە پاڵەپەستۆکە تا ئێوارەی رۆژی سێشەممە بەردەوامی دەبێت و باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت .
کاروخ عەبدوڵا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لەھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، مامۆستا عەلی رەووف یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، لە کاتی چوونی لە بەردەڕەشەوە بۆ ھەولێر لە بازگەی کەلەکچین دەستگیرکرا.
وتیشی، دەستگیرکردنی مامۆستا عەلی رەوف ساردیان ناکاتەوە و سورن لەسەر ئەوەی سبەینێ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم خۆپیشاندان بکەن، ئەگەر نوێنەرەکەیان بە زووترین کات ئازاد نەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ھەرجۆرە زیادکردن و گۆڕانکارییەک پێویستە بە رەزامەندی حکومەتی فێدراڵ، حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور بێت، ھەروەھا پێویستە دڵنیایی ھەبێت لەبارەی پارەی ھەناردەی رابردوو و داھاتووش، پێویستیشە پارەی فرۆشی نەوتی کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور راستەوخۆ بدرێتە کۆمپانیاکان .
جەختی لەوەشکردوەتەوە، پێویستە رێککەوتن و شێوازی ئێستای بازرگانی و ئابووری کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور وەک خۆی بمێنێتەوە.
ھاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە،"ئەپیکور" گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی حکومەتی فێدراڵ و حکومەتی ھەرێم بە ھەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنی بە ئاڕاستەی دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق - تورکیاوە دەزانێت و پابەندە بە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکان.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بەھۆی بڕیاری راگرتنی ھەناردەی نەوت لە ئاداری ئەمساڵەوە قەبارەی زیانەکان بۆ زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بەرزبوەتەوە، حکومەتی فێدراڵیش بەھۆی جێبەجێنەکردنی پابەندییەکانی بە رێککەوتنی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم، پێنج گروپ و تاقمی تیرۆریستی داعشی ئاشکراکرد و رایگەیاند، لە ئەنجامی بەدواداچوونی ورد و چاودێریکردن، زانیارییان دەستکەوت کە تیرۆریستانی داعش پیلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی لەچەند شار و ناوچەیەکی جیاجیا، دواتر لە سلێمانی و گەرمیان و ھەڵەبجە و شارەزوور و ناوچە دابڕێندراوەکان ژووری ئۆپەراسیۆن پێکھێنرا و لەئەنجامدا زانیاری وردیان لەسەر تیرۆریستەکان کۆکردەوە و دواتر ناسنامەی ئەندامانی گروپەکان و شوێن و مانەوەیان دەستنیشانکران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش پێنج مانگ کارکردنی بەردەوام و لە دەیان ئۆپەراسیۆندا ٥٥ تیرۆریست کە ئەندامی تۆڕ و گروپەکانی داعش بوون دەستگیرکران، کە لەو ژمارەیە حەوتیان لە کەرکوک و ١٧یان لە سلێمانی و ١٢یان لە گەرمیان و ١٣یان لە ھەڵەبجە و سەیدسادق و شارەزوور و پێنجوێن لەگەڵ شەش تیرۆریستی دیکە کە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ گروپەکەی کەرکوک ھەبووە لە سلێمانی دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەناو دەستگیرکراوەکاندا سیانیان ئەمیر و تیرۆریستی گەورەن و پیلانیان دانابوو لە چەندین شاری ھەرێم کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن.
دژە تیرۆری کوردستان لە ھەولێر بڵاویکردەوە، ھێرشەکە بۆ سەر فڕۆکەخانەی ھەریر بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بووە لە سەعات ١٠:٢٥ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، کە پێشتر فڕۆکەخانەکە وەک بنکەیەکی سەربازی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەکاردەھات، بەڵام لە دوای ھێرشەکانەوە و لە ٢٠ی مانگی رابردووەوە چۆڵکراوە.
پەیامنێری کوردسات نیوزیش رایگەیاند، بەھۆی ئەو ھێرشەوە ئاگر لە ھۆڵێکی فڕۆکەخانەی ھەریر کەوتووەتەوە، ئەوەش چوارەمین ھێرشە کە لە ماوەی ١٥ رۆژدا ھێرشدەکرێتە سەر ئەو فڕۆکەخانەیە، دوایینجار، نۆی ئەم مانگە بوو کە بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ھێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی ھەریر.
ھاوکات، ئەمڕۆ مقاوەمەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە درۆن، ھێرشیانکردووەتە سەر فڕۆکەخانەی ھەریری لە سنوری پارێزگای ھەولێر و بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پاێزگای ئەنبار و بنکەی تەل بیدر لە رۆژئاوای پارێزگای حەسەکە و ئامانجەکانیان پێکاوە.