کوردستانکوردستان

لە سنوری قەزای رواندز، دوو هاووڵاتی بەهۆی تەزووی کارەباوە لە ناو ئاودا گیانیان لەدەستدا، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تا ئێستا تەرمەکانیان دەرنەهێنراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئیسماعیل عوسمان پەیامنێری کوردسات نیوز، روداوەکە لە گوندی بەرزیوەی سەر بە قەزای رواندز رویداوە و بەهۆی تەزووی کارەبای "غتاس"ـی ناو رووبارکە ئەو دوو هاووڵاتییە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئیستا تەرمی دوو هاووڵاتییەکە لە ژێر ئاودا ماونەتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانیش گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی تەرمەکان لە روبارەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رەسمی داوا لە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەكە دەكات بۆ كۆتاییهێنان بە شێواندنی ناوە كوردییەكان لە بەڵگەنامەكاندا پیتە كوردییەكان لە سیستەمی ئەلیكترۆنیدا جێگیربكرێن.

لە پێناوی پاراستنی ناسنامە و فەرهەنگی نەتەوەیی كوردی و بە پشتبەستن بە ماددەی چواری دەستووری عیراق كە رێگە بە بەكارهێنانی زمانی كوردی دەدات لە سەرجەم دامودەزگا رەسمی و یاساییەكانی دەوڵەتەدا، پۆڵا شەهید سیروان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە نوسراوێكی رەسمی داوای لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق كرد، پیتە كوردییەكانی وەك (پ، چ، ژ، گ) لە سیستمی ئەلیكترۆنیی دەوڵەتدا جێگیر بكات، بەتایبەتیش بۆ ناوچەكانی سنووری ماددەی 140.

پۆڵا شەهید سیروان لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوە كرد، دەستپێشخەرییەكەی هەنگاوێكی مێژووییە بۆ كۆتاییهێنان بە شێواندنی ناوە كوردییە لە بەڵگەنامە رەسمییە گرنگەكانی وەك كارتی نیشتمانی، پاسپۆرت، كارتی زانیاری و فۆڕمی خۆراك.

وتیشی، داواكارییەكەی لە ئێستادا لەلایەن بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە ئاڕاستەی بەشی یاسایی وەزارەتەكە كراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەهێزکردنی بنەماکانی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و دراوسێیەتیی باش کردەوە و رایگەیاند، پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی هەموواندایە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ هێورکردنەوەی رەوشەکە، چونکە نائارامی زیان بە ئاسایش و ژیانی هاوڵاتییان دەگەیەنێت. 

لای خۆیەوە، مەسعود پزیشکیان سوپاسی رۆڵی ئەرێنی و کارای بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکاندا و وتی، لەگەڵ ئێوەدا هاوسنوورین و لامان گرنگە پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و رێزگرتنی هاوبەش پەرەی پێبدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا کارابوونی زانکۆلاینی راگەیاند؛ کە زیاتر لە 40 هەزار دەرچوو داواکاری پێشکەش دەکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سبەینێ پێنجشەممە سەعات 8:30ـی سەرلەبەیانی،  وێبسایتی زانکۆلاین (www.regayzanko.com) بۆ ماوەی هەشت رۆژ (تا 24ی ئەیلوول) بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی کارا دەکرێت.

لە راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، ئەمساڵ 40 هەزار و 716 دەرچوو لە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، هەروەها پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، بۆ وەرگرتنیان لە 680 بەش لە 16 زانکۆی حکومی بە سیستمی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) داواکاری پێشکەش دەکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، داوا لە دەرچووان دەکات بۆ وەرگرتنەوەی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (Username & Password) سەردانی خوێندنگەکانیان بکەن و رێنماییەکان بە وردی لە رێبەری وەرگرتن بخوێننەوە.

هەروەها جەخت دەکاتەوە کە خوێندکاران خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و روو لە سەنتەرە نەناسراوەکان نەکەن، سەرەڕای ئەوەی هۆشیاری دەدات لەوەی ستافی وەرگرتن هیچ پەیج و ئەکاونتێکی تایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە و تەنها پەیجی رەسمی وەزارەت لە فەیسبووک سەرچاوەی راستەقینەی زانیارییەکانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاند، بە گفتوگۆ و تێگەیشتن لەگەڵ مریشکفرۆشەکانی دەربەندیخاندا رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی هەزار دینار بۆ پاککردنی هەر مریشکێک، کە ئەم نرخەش بە جۆرێکە لە بەرژەوەندی هەموولایەکدایە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراویکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە پێشوازیان لە ژمارەیک مریشکفرۆش کردوە، کە لە بڕیاری دیاری کردنی نرخی مریشکپاککردن نیگەران بوون و چەند رۆژێکە لەلایەن لیژنەی چاودێری کردنی بازاڕەوە دوکانەکانیان داخراوە .

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا ئامانج و ناوەڕۆکی رێنماییەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنیان بە وردی بۆ ئامادەبووان رونکراوەتەوە.

هەروەها جەخت لەوە کرایەوە نرخی پاککردنی مریشک لەئێستادا هەزار دینار دەبێت و هەڵسەنگاندن بۆ سود و زیانەکانی خاوەن دوکانی مریشکفڕۆشەکانیش دەکرێت لەداهاتودا .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، تەمەنی خانەنشینی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران  دیاریکرد، پێویستە 60 ساڵی تەواو کردبێت و 15 ساڵ خزمەتی کەمتر نەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، بەپێی گشتاندنێکی رەسمی و  بە ئیمزای بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی، رێکارە نوێیەکانی خانەنشینکردنی فەرمانبەران و مامۆستایانی ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دەستە زانستییەکان کرد.

خوێندنی باڵا دەڵێت؛ ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای نووسراوە رەسمییەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی، بۆ رێکخستنەوەی کارگێڕی و جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ناردراوە.

بەپێی رێنماییە نوێیەکان، مەرجی سەرەکی بۆ خانەنشینبوون بریتییە؛ لە تەواوکردنی تەمەنی 60 ساڵی و هەبوونی لانی کەم 15 ساڵ خزمەتی وەزیفی لە کاتی گەیشتن بەو تەمەنەدا.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ هەر فەرمانبەر یان مامۆستایەک ئەو مەرجانەی تێدا کۆببێتەوە بە شێوەیەکی رەسمی دەخرێتە خشتەی خانەنشینییەوە.

هاوکات جەختکراوەتەوە کە دوای تەواوکردنی تەمەنی 60 ساڵی، هیچ ماوەیەکی زیادەی خزمەت بۆ فەرمانبەر هەژمار ناکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، بەهۆی کەمبونەوی هەناردەی غاز،  بڕێ بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە  ولە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا، ئاماژەی بەوەکردوە هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە کۆمپانیای داناغاز بڕی هەناردەی غازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمکردووەتەوە.

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، ئەمەش وایکردوە، بە بڕی 1000 مێگاوات، بەرهەمهێنانی کارەبا کەمببێتەوە.

وەزارەتەکە رونیشیکردوەتەوە، لە گەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەهەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ئاسایکردنەوەی رەوشەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفیران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی کارکردنەوە، بەشەی خوارەوە شەقامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی به‌هۆى ئه‌نجامدانى هێڵكارییه‌وه‌ سایدى ڕۆشتن له‌به‌رزه‌پردى حه‌پسه‌خانى نه‌قیبه‌وه‌ به‌ره‌وه‌ چوارڕیانى سه‌رچنار دادەخرێت.

 هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێرەکان دەکات، ده‌توانن به‌شى سه‌ره‌وه‌ى پردى چواڕیانه‌كه‌ به‌كاربهێنن تا شيقامەکە بەرویاندا دەکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی هەڵسوکەوتی ناپیشەیی چەند پاسەوانێکی لیوای بەرگری و فریاکەوتن لەبەردەم بانکی مەڵکەندی و بەرانبەر چەند خانەنشینێک، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و بەپێی رێکارەکان مامەڵە لەگەڵ پاسەوانەکاندا دەکرێت.

دەقی راگەیەنراوەکە:

دوای ئەوەی چەند پاسەوانێکی سەر بە لیوای بەرگری و فریاکەوتن لە بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی بە شێوەیەکی ناپیشەیی هەڵسووکەوتی نامرۆڤانەیان بەرامبەر بەو خانەنشینە بەڕێزانە دەکەن کە بۆ وەرگرتنی موچەکانیان سەردانی بانکەکەیان کردبوو، لەسەر راسپاردە و فەرمانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بۆ ئەم مەبەستە دەزگای ئاسایشی هەرێمی راسپارد بەهاوبەشی لەگەڵ لیوای بەرگری و فریاکەوتن بە پێکهێنانی ئەنجومەنی لێکۆلینەوە و بەدواداچون بۆ روداوەکە، لەئێستادا چوار لە پاسەوانەکان راگیراون و بەپێی دیسیپلین و رێکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

هەموو هاوڵاتییانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، راگیراوەکان روبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە بەپێی یاسا بەرکارەکان، هەرگیز لە هیچ جۆرە بێ رێزیکردن و شکاندنی شکۆی هاوڵاتییانمان چاوپۆشی ناکەین.

 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران لەگەڵ د. عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری باڵای رابەری باڵای ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، کۆبووەوە و هەردوولا باسیان لە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، بیروڕا لەبارەی رەوشی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە و رێگەکانی پاراستنی سەقامگیری ئاڵوگۆڕ کران و جەختیش لە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پتەوکردنی دراوسێیەتیی باش کرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەتی یەکێتی لەم قۆناغەدا روونکردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و عیراق نابنە بەشێک لە ململانێکان، بەڵکو هەنگاوەکانیان بە ئاڕاستەی هێورکردنەوەی دۆخەکە و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی بەردەوام دەبێت.

هاوکات، لای خۆیەوە، د. عەلی ئەکبەر ویلایەتی بە رێزەوە یادی سەرۆک مام جەلالی وەک ئەندازیاری پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و یەکێتی، کردەوە و پێزانینی خۆشی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک درێژەپێدەری ئەو رێبازە حەکیمانەیە دەربڕی و وتیشی: سەرۆکی یەکێتی رۆڵی گرنگی لە نزیککردنەوەی دیدگاکان و پاراستنی ئارامیی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکەدا هەبووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و سێ تەوەری سەرەکی لەبارەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ و سەرژمێری و بودجەی 2027، تاوتوێ بکرێن.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ 16ـی 9ـی 2026 کۆبوونەوەی ئاسایی (174)ـی خۆی لە هۆڵی مامۆستا سەعد ئەنجام دەدات و کۆبوونەوەکەس لەم تەوەرە سەرەکییانە پێک دێن:

ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن: هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئامادەکارییەکانیان بۆ دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی (2026 - 2027) دەخەنەڕوو.

کاریگەرییەکانی سەرژمێریی گشتی: وەزیری پلاندانان هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکانی بەغداد لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی 2024 دەکات، بەتایبەت کاریگەرییەکانی لەسەر دیاریکردنی پشک و شایستە دارایی و دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکلاکردنەوەی هەڵوێستی حکومەت لەو بارەیەوە.

بودجەی 2027 و گفتوگۆکان لەگەڵ بەغداد: شاندی باڵای دانوستانکار ئەنجامی دوایین کۆبوونەوەکانی خۆی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی دارایی 2027 دەخاتەڕوو، بە مەبەستی جێگیرکردنی شایستە دارایی و مافە دەستوورییەکانی هەرێم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشوازیکرد لە بەڵێن عەبدوڵڵا، سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و وەفدی یاوەری و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باس لە رەوشی هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەممە (15/9/2026) لە هەولێر بەڕێوەچوو، دوای گفتوگۆکردن لەبارەی رەوشی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک.

سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان رۆڵی یەکێتی و سەرۆکی یەکێتی بەرز نرخاند لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هیواشی خواست یەکێتی لە هەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بە سەلامەتی ئەم قۆناغە هەستیار و پڕ مەترسییەی لە ناوچەکەدا هەیە تێپەڕێنێت.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پێویستی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و حیزبی زەحمەتکێشان کرد و ئامادەییان دەربڕی بۆ زیاترکردنی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازی لە هۆڵی ڤێر، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد و پێکەوە لەبارەی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەمە 15ـی 9ـی 2026 بەڕێوەچوو، باس لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کرا.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت چڕکراونەتەوە و هیواشی خواست لایەنەکان لەماوەیەکی نزیکدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی و حکومەتێکی خزمەتگوزار لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێکبهێنرێت.

لە تەوەرێکی دیکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسیی عیراق کرا و لەو بارەیەشەوە، هەردوولا جەختیان لەسەر پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا، کرد.

هەروەها قوباد تاڵەبانی بە پێویستی زانی لایەنەکان هاوکاری حکومەتی فیدراڵ بن بۆ تەواوکاری کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ و هەموو پۆستەکان پڕبکرێنەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی بەردەوامبوون لەسەر کارە هاوبەشەکانی نێوان کونسوڵخانەی بەریتانیا و نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران لەناویشیاندا پڕۆژەی گەشەپێدانی ناوچەیی، کردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاتر لە 76 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 خەرجکرا، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیش رایدەگەیەنێت، هێشتا حەوت ملیار دیناری تر ماوە بۆ هەمان ساڵ خەرجبکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2025 بەردەوامە، تا ئێستاش بڕی 76 ملیار و 249 ملیۆن و 184 هەزار دینار خەرجکراوە.

سەبارەت بە دابشکردنی پارەکەش بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی بەوەکرد، لەو 76 ملیار دینارە، بڕی 29 ملیار دیناری بەسەر جوتیارانی سلێمانی، 24.8 ملیاری دیناری بەسەر جوتیارانی هەولێر، 22.3 ملیار دیناری بەسەر جوتیارانی دهۆکدا دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، لە شایستەی دارایی جوتیاران بۆ هەمان ساڵ، بڕی حەوت ملیار دینار ماوەتەوە خەرجبکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە تاران و لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و باسیان لە دوایین رەوشی ناوچەکە و لەیەکتر نزیکبوونەوەی هەردوولا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان کرا، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەک، بەڵکو دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و کەمکردنەوەی گرژییەکان بن. 

لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران پێگەی یەکێتی لە هاوکێشە سیاسییەکاندا بە گرنگ زانی و ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە هەر هەنگاوێک دەربڕی کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید، لەكۆی 84 كاندیدی كورد بۆ هەڵبژاردنە گشتییەكان، تائێستا حەوت كاندیدیان توانیویانە سەركەوتن بەدەست بهێنن و ببنە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

کوردسات نیوز زانیویەتی، کاندیدە سەرکەوتوەکان بریتیین لە؛ گورگین باقرچی ئۆغلۆ،  لاوین رێدان، قادر قاسرگە، هەنا ئەمین، سارا گویلە، تەلار ئەلكوردی و هاوار ئاسایش.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 13ـی 9ـی 2026 لە سوید هەڵبژاردنی گشتیی بۆ دەستنیشانكردنی ئەندامانی پەرلەمان، دەستەی بەڕ‌ێوەبردنی هەرێمەكان و ئەنجومەنی شارەوانییەكان بەڕ‌ێوەچوو.

جێی باسە، لەكۆی 54 هەزار و 212 كاندید، 84 كاندیدیان كورد بوون و لەو ژمارەیەش، ئەوەی یەکلای بوەتەوە، تائێستا حەوت كاندیدیان بۆ پەرلەمانی سوید سەركەوتون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...1819202122...1015