درۆنێک لەناحیەی بنگرد لەسەر بە قەزای دووکان کەوتەخوارەوە
محەمەد رزگار
١٦ی ئازاری ٢٠٢٥
لە گوندی سۆفیانی سنووری ناحیەی بنگرد، درۆنێك كەوتەخوارەوە و بەڕێوەبەری ناحیەیەکەش دەڵێت، درۆنەكە جۆری بەیرەقداری توركیە.
محەمەد عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد بەکوردسات نیوزی راگەیاند: سەعات حەوت و نیوی ئێوارە لە سەربانی ماڵێک لەگوندی سۆفیانی ناحیەی بنگرد درۆنێک کەوتۆتە خوارەوە .
وتیشی، درۆنەکە جۆری بەیرەقداری تورکیە و هێزە ئەمنییەکانیش هاتوونەتە شوێنی روداوەکەو لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی روداوەکە دەستی پێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، درۆنەکە کەوتۆتە سەربانی ماڵێک و هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتۆتەوە