قائیمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، رێژەی بەرهەمی هێلکەی پرۆژەکانی ناوخۆ خواستی هاووڵاتیان پڕدەکاتەوە، قائیمقایەتی سلێمانیش رێگری لە ساغکردنەوەی هەموو ئەوهێلکانە دەکات کە بەرێگەی نایاسایی هاوردە دەکرێن و مێژووی دەرچوون و بەسەرچونیان لەسەر نییە.

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاندووە، لە ئێستادا بەرهەمی هێلکەی پرۆژەکانی ناوخۆ لە ئاستێکی بەرزدایە، خواستی هاووڵاتیان و پێداویستی بازار پردەکاتەوە، ئەمەش بە هەنگاوێکی گرنگ وەسفکرا کە پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆ و رێگری لە زیادبونی نرخی هێلکە دەکات لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بریاردرا کە رێگری لە ساغکردنەوەی هەموو ئەوهێلکانە بکرێت کە بەرێگەی نایاسایی هاوردە دەکرێن و مێژووی دەرچوون و بەسەرچوونیان لەسەر نییە.