هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، بەهۆی هێرشێكی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان نۆ كەسی یەك بنەماڵە شەهید بوون.

هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلێگرام بڵاویانكردەوە، درەنگانی شەوی یەكشەممە فرۆكەیەكی جەنگی توركیا خێزانێكیان بۆردومانكردووە لە ناوچەی نێوان گوندی قومجی و بەرخ بۆتان لە باشووری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان كە كاریان لە بواری كشتوكاڵیدا دەكرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بۆردومانەكەی توركیاوە نۆ كەس شەهید بوون كە لە هەمان بنەماڵە بوون، جگە لەوەی دوانی دیكەش لە هەمان بنەماڵە بریندار بوون.