کوردستانکوردستان

لە قەزای خەباتی سنوری پارێزگای هەولێر گرژییەکان زیادی کردووە و دانیشتوانی قەزاکە بارەگاکانی پارتی دەسوتێنن.

هەرکییەکانی خەبات بۆ کوردسات نیوز رایانگەیاند: تاوان دژی دانیشتوانی گوندی لاجان ئەنجامدراوە و ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لەو سنورە ئەنفالە.

دەشڵێن: چیتر توانای بەرگەگرتنی ئەو هەموو زوڵمەیان نەماوە.

هەرکییەکانی خەبات ئەوەشیان خستەڕوو، دەسەڵات کرێکاریش بۆ گەنجەکانیان بە رەوا نابینێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

1ـی دیسێمبەر هەموو ساڵێک بە دروشمی "زاڵبوون بەسەر توشبوون، گۆڕانکاریە لە بەرەنگاربوونەوەی ئاید" بە رۆژی جیهانی ئەو ڤایرۆسە دەستنیشانکراوە.

پەیامی ھۆشیاریی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی نەخۆشیی ئایدز بەتەواوی مرۆڤایەتی بۆ سەرجەم تاک و کۆمەڵگاکان لە سەرتاسەری جیھان لەم رۆژەدا دەدرێت، کە رۆڵی کاریگەر و ئەرێنیی دەبێت لە رووبەڕووبوونەوە و کەمکردنەوەی توشبوون بە ڤایرۆسی نەخۆشیی ئایدز بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی و دوورکەوتنەوە لەو ئەگەرانەی کە دەبنە ھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نەخۆشیی ئایدز HIV.

 رۆژی جیهانیی ئایدز، دەرفەتێکی جیهانییە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و یەکخستنی هەوڵی دەزگا پەیوەندارەکان و خستنەڕووی هاوکاری و پاڵپشتیە بۆ توشبوانی نەخۆشیی ئایدز.

لە جیهاندا زیاتر لە 40 ملیۆن مرۆڤ ڤایرۆسی کەمیی بەرگریی لەش 'ئایدز' HIV یان هەیە و ساڵانە نزیکە یەک ملیۆن کەس گیانلەدەستدەدەن و زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی دیکەش وەک توشبووی نوێ دەبنە قوربانی، هەرچەندە تائێستا ئایدز چارەسەری بنبڕکەری نییە، بەڵام دەرمانی دژەڤایرۆسی زۆر کاریگەر هەن کە دەتوانن کۆنتڕۆڵی نەخۆشیەکە تاڕاددەیەک بکەن و دەرفەت بە توشبوو بدەن ژیانێکی ئاسایی وەک هەر کەسێکی تر بژیت، ئەمەش دەسکەوتێکی پزیشکیی مەزن بوو کە ژیانی ملیۆنان توشبووی ئەیدزی رزگار کرد، بەجۆرێک بەکارهێنانی دەرمان ڕێژەی مردنی 56 ٪ کەم کردوەتەوە هەروها هۆکاری کەمبوونەوەی لە 40 ٪ ـی توشبووی نوێیە، چونکە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پێشگیری و خۆپارێزی لە نەخۆشیی ئایدز، بەڵام هاوکات هەڵگری ڤایرۆسەکه بەبێ بەدیارکەوتنی هیچ نیشانەیەک، مەترسیی گەورەی بڵاوبوونەوەیە.

لە هەرێمی کوردستان لە پڕۆگرامی کۆنتڕۆڵکردندا ئەمساڵ 2025 لە ماوەی یازدە مانگی رابردوو، تەنها لە کەرتی گشتی، نزیکەی 609 هەزار و 306 ، تێستی پشکنینی تاقیگەیی خوێن لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV ئەنجام دراوە، بەتایبەتی بۆ هەموو کەسانی بیانی پێش پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێ و هەموو بوتڵێکی خوێنی بەخشراو و پشکنینی پێش هاوسەرگیری و کرێکاری شوێنە گەشتیارییەکان و راگیراو و حوکمدراوانی ناو چاکسازییەکان و نەخۆشانی گورچیلەی درێژخایەن و سیل و هەوکردنی جگەر و تالاسیمیا و هەموو ئەوانەی نەشتەرگەری یان هەر پڕۆسەیەکی پزیشکی بەرکەوتن یان بۆ هەر پشکنینێکی رۆتینی بۆیان ئەنجام دراوە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیی ئایدز، سەڕەڕای چەندین چالاکیی هۆشیاریی تەندروستی و دابینکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پشکنین.

لە دەرەنجامی پشکنینەکاندا، تەنها 87 حالەتی نوێ دەستنیشان کراوە کە تیایدا 64 حاڵەتی بیانی و هاووڵاتییانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و 23 حالەتی هاووڵاتی و دانیشتووی ناو هەرێمی کوردستانن، کاری پێویست بەرانبەریان ئەنجام دراوە و هەموو حالەتەکانی نوێ و ساڵانی رابردووی دانیشتووی هەرێمیش لەژێر چاودێریی تەندروستی و خۆپارێزیدان کە ژمارەی تێکڕای هەموو ساڵەکان 150 حالەتی هەڵگری ڤایرۆسی HIV ئایدزن و بەردەوام پشکنینی پێویست و چارەسەر و هۆشیاریی تەندروستییان پێ دەدرێت.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم کوردستان لەم رۆژەدا رایگەیاند، خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە وڵاتانی جیهان، کەمترین توشبووی ئەم ڤایرۆسە تۆمار کراوە بە ھۆکاری سەرەکیی پابەندبوون بە بەھا کۆمەڵایەتی و کولتووری و ئایینی و پتەویی بەرنامەکانی پەتازانی لە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد لەم رۆژەدا، پەیامیان بۆ هاووڵاتییان ئەنجامدانی خۆویستانەی پشکنینی ڤایرۆسی ئایدزە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و دۆزینەوەی حالەتەکان، هەروەها دوورکەوتنەوە لە رەفتارە مەترسیدارەکان وەک کاری سێکسی لە دەرەوەی ژیانی هاوسەری و دوورکەوتنەوە لە تاتۆکردن و بەکارنەهێنانی دەرزی و سرنجی بەکارهاتوو و دوورکەوتنەوە لە مادە هۆشبەرەکان، هاوکات هۆشیاری و ناسینی نەخۆشی ئایدز و ئاشنابوون بە رێگەکانی گواستنەوە و خۆپاراستن لێی، بەهێزترین چەکی خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو.


تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە بریتیبوون لە، پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و تێڕوانین و ستراتیژی یەكێتی بۆ پێكهێنانی هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ، جەخت لەوەكرایەوە، مەهامی یەكێتی بۆ پێكهێنانی هەردوو حكومەت خزمەتكردنی هاووڵاتییان و سەرجەم چین و توێژەكانە بەبێ جیاوازی.


کۆبوونەوە جەختی کردەوە، کە یەکێتی دەوری خۆی دەگێڕێ و هێزی کۆمەڵانیی خەڵکی کوردستان دەبێت لەگەڵ هاوپەیمان و لایەنە سیاسیەکانی عیراق بۆ بەدیهێنانی عیراقێکی بەهێز و سەربەخۆ، کە بگات بە ئاستی چاوەڕوانی گەلەکەی و بە پرۆژەیەکی سیاسی و ئابووریی نوێ خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی عیراق بە هەموو نەتەوە و مەزهەب و پێکهاتەکانییەوە بکات بەبێ جیاوازی.


هەر لەكۆبوونەوەكەدا، هەڤاڵی تێكۆشەر و خۆشەویست، دوای 49 ساڵ خەبات و قوربانیدان، هەروەها ئامادەبوونی لەهەموو قۆناغەكانی شاخ و شار، هەڤاڵی تێكۆشەر (شاڵاو شەهید عەلی عەسكەری)، بەویستی خۆی داوای لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی كرد، دەستبەرداری پۆستی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێت. لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە لە دەرەوەی ئۆرگان و بەرپرسیارێتی حزبی داكۆكیكارێكی سەرسەختی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت و لەهەر وێستگەیەكی خەباتیشدا لەپێناو یەكێتی ئامادەیی دەبێت.


لەبەرانبەردا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی خەبات و قوربانیدان و تێكۆشانی خۆی و خانەوادە سەربەرزەكەیانی كرد. هەروەك رۆڵی هەڤاڵ شاڵاوی بەرز نرخاند، لەو دەستپێشخەرییەی بۆ دەستبەرداربوون لەپۆستەكەی كردوویەتی و ووتی، "دەگمەنن ئەو سەرکردانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە ئارەزووی خۆی دەستبەرداری پۆست دەبن، ئەوەی باوە بەرپرسانی ناوچەکە هێندە لە پۆستەکانیان دەمێننەوە، کە خەڵک کارە باشەکانیان لەیاد دەکەن، بۆیە ئەوەی هەڤاڵ شاڵاو ئەمڕۆ کردی نموونەی سەرکردەیەکی سەربەرز و بوێر و نیشتیمان پەروەرە".


هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، رۆڵی هەڤاڵ شاڵاویان بەرز نرخاند، لەبەرانبەر خەبات و تێكۆشانی چەندین ساڵەی رابردووی لەنێو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەڵبەندی 3ـی هەولێری یەکێتی راگەیەنراوێکی سەبارەت بە راگواستنی دانیشتوانی گوندی لاجان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت: هێزی حزب بەناوی حکومەت بە هەموو ئەو چەك و جبەخانانەی کە لە هێزەکانی هاوپەیمانیان وەریگرتووە بەرانبەر خەلکی سیڤیلی گوندی لاجان سەنگەرەکانیان تۆکمەتر دەکەنەوە.

 

دەقی راگەیەنراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان..

 

بونیادی ئەقلی حزب و خاوەندارێتی ماڵی خۆم.!

 

سێ رۆژە لە گوندی لاجانی نزیك هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ململانێ و هێز کۆکردنەوە لە نێوان گوندێك و  باڵێکی دەست رۆیشتوویی کوردستان بە هێزەکانیەوە رووبەربوونەتەوە، یەکەمجارە لە مێژوویی شەڕ و پێکدادان و ململانێی لەم جۆرە رودەدات، لە مێژووی تەواویی ململانێی جەنگ و شەڕەکانی هەردوو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم بەم شێوە  لەنێوان هاووڵاتی و هاوخوێنی دوو بەرەیی بەم شێوەیە دورست نەبووە بەدڵنیایەوە ئەمە یەکەمجار دەوڵەت و گوندێك لەبەرانبەر بەیەك تووبەڕوویی یەکتر ببنەوە. 

بەرەی یەکەم خاوەنی ماڵ و لەناو خێزان و ژن و منداڵ، بەرگریی مەدەنییانە لە خۆیان دەکەن و بەرەی دووەمیش هێزیی حزبە بەناوی حکومەت بە هەموو ئەو چەك و جبەخانانەی کە لە هێزەکانی هاوپەیمانیان وەریگرتووە سەعات بە سەعات هێزی زیاتر دەنێرن و سەنگەرەکانیان بەرانبەر خەڵکی سیڤیلی گوندی لاجان تۆکمەتر دەکەنەوە.

ئەمە جگە لەوەی پێشێلی هەموو سەرەتاکانی مافی مرۆڤ و رێسایی و یاسایی جەنگە و بەرپرسیاریەتێکی گەورەشە بۆ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم، تایبەت سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و دەسەلاتی هاوپەیمانان و دەستەی مافی مرۆڤ، هەروا بە  ئاسایی و بێ دەنگی حکومەتێك جەنگ دژی گوندێك رابگەینێ، چاوەڕێی هەڵوێستی بەر پرسیارانەین بۆ راگرتنی ئەو  جەنگەو کۆتاییهێنان بەفشار لەسەر خەڵکی گوندی لاجان ، چونکە هەموو ئەمانەش ئامانج لێی دەرکردنی خەڵکە لەسەر زێدیی خۆیان  دەست بەسەراگرتنی گوندەکەیە  لەلایەن کۆمپانیاوە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تادێت پشتگیرییەکان بۆ دانیشتوانی گوندی لاجان زیاتر دەبێت و لەچەند ناوچەیەکی سنوری هەولێر زیاتر دەبێت و گردبوونەوە لەلایەن هەرکییەکانەوە دەستیپێکردووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، هەرکییەکانی خەبات و دەرووبەری هاتوونەتە سەر شەقام و جووت سایدی هەولێر - موسڵیان داخستووە، وەک پشتگیریەک بۆ دانیشتوانی گوندی لاجان.
وتیشی، هێزێکی زۆری ئەمنیی هەولێر بە چەک و جبەخانەی زۆرەوە رەوانەی قەزای خەبات کراوە.
 
 
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گوندی لاجان بە فشاری هێزە ئەمنییەکان چۆڵکرا و دانیشتوانەکەی راگوێزران بۆ دەوروبەری گوندەکە.

بڕیار محەمەد پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بە فشاری هێزە ئەمنییەکانی هەولێر دانیشتوانی گوندی لاجان راگوزێران و لە ئێستادا گوندەکەیان پێچۆڵکراوە.

وتیشی، منداڵان و کەسانی بەتەمەن و تەواوی دانیشتوان گوندەکە بەجێدەهێڵن و لەئێستادا بە ئاڕاستەی هەولێر دەڕۆن، راشیگەیاند، هێڵەکانی ئینتەرنێت و کارەبا لە گوندەکە بڕدراوە.

بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکە بۆ کوردسات نیوز رایانگەیاند، حکومەت بە ئاشکرا هەڕەشە و دەستدرێژیمان دەکەنە سەر.

دەشڵێن، هێزە ئەمنییەکانی هەولێر نەیانهێشتووە هیچ شتێک لە ماڵەکانیان بهێننە دەرەوە و خێرا ماڵەکانیان پێچۆڵکردوون.

دانیشتوانی گوندەکە ئەوەشیان خستەڕوو، یەکەمجار حکومەت داوای لێکردوون چەکەکانیان رادەستبکەن، ئەوانیش چەکیان رادەست کردووە، بەڵام لە دوای ئەوە هێزە ئەمنییەکان گوندەکەیان پێچۆڵکردوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ سبەینێ بڵاویکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، هەروەها لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک نمە باران لەو ناوچانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما  یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە بە بەراورد بە  بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزمتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لەچوارقورنە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین ئەفسەرێکی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا.

خالید ئەحمەد پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان لەسەر شەقامی 60 مەتری چوارقورنە ئەفەسەرێکی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا.

وتیشی، هەر بەهۆی روداوەکەوە کەسێکی دیکە بەسەختی برینداربووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکاتەوە، ئەوانەی  داواکارییان پێشکەش کردووە بەمەبەستی هاوەڵیکردنی حاجیان لە هەرێم بۆ حەجی ئەمساڵ، ئاگاداربن  رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممەی داهاتوو لە مزگەوتی سەواف تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان ئەنجام دەدرێت.

کاروان ستونی، وتەبێژی  حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاندوە؛ رۆژی سێشەممە، (2-12-2025) تاقیکردنەوە وهەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ بەرێوەدەچێت.

رۆژی چوارشەممەش (2-12-2025) تاقیکردنەوە وهەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان دەکرێت.

ناوبراو داواش لەسەرجەم کۆمپانیاکان دەکات کە ئامادەبن و لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان مافی چوونیان بۆ حەج نابێت.

وتوشیەتی؛ ئەو خاوەن کۆمپانیانەی کە لە ئێستادا لە گەشتی عومرەن ئاگاداری مۆبایلەکانیان بن، چونکە وەکوو هاوکارییەک بۆیان تاقیکردنەوەکە بە شێوەی ئۆنلاین بۆیان دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری رۆشنبیری هەرێم رایگەیاند،  وەزارەت چاوەڕوانی کارابوونی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی پەرلەمان پڕۆژەیاسای سیاسەتی کولتووری لە هەرێمی کوردستان بخاتە کارنامەی کارییەوە و وەک یاسا پەسندی بکات، ئاماژەی بەوەشکرد پرۆژەکە پێویستیی بە بۆچونی شارەزایان، ئەزموون و پێشنیازی دڵسۆزان و  خەمخۆرانی سیاسەتی کولتوورییە  بۆ ئەوەی پرۆژەکە کامڵ بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چوارچێوەی کارەکانی دووەم رۆژی یەکەم دیداری زانستیی "سیاسەتی کولتووری"، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیاسای سیاسەتی کولتووری دەخەنە کارنامەی کاریانەوە.

پەیامێکیشی بۆ دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە ئاراستەی رۆشنبیران و ناوەندە کلتووریەکان کرد بەوەی هەر کەس و ناوەندێکی کولتووری و زانستیی لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان، پێشنیاز و بۆچوونێکی هەیە بۆ دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە، ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی بکات، بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت.

وەزیری رۆشنبیری جەختیشیکردوەتەوە لەوەی  لە وەزارەتدا لیژنەیەکی تایبەتمەند بە داڕشتنی پڕۆژەی سیاسەتی کولتووری لە ئەرکدایە و هەر پێشنیاز و راسپاردە و بۆچوونێک ئاراستەی وەزارەت بکرێت، دەخرێتە بەردەست ئەو لیژنەیە بۆ لەبەرچاوگرتن و جێکردنەوەی لە پڕۆژەکەدا.

پڕۆژەکە لە کۆتایی کابینەی هەشتەمدا کاری سەرەتایی لە بارەوە کراوە و لە کابینەی نۆیەمدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان لیژنەیەکی تایبەتمەندی راسپاردوە بۆ تەواوکردنی کارەکانی، بەڵام بە هۆی کارانەبوونی پەرلەمانی کوردستانەوە، تا ئێستا نەتوانراوە لە رێگەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرەڕای ئەوەی دانیشتوانی گوندی لاجان لەسەر داوای وەزیری ناوخۆ پێنج كەسیان رادەستكردووە، بەڵام هێشتا گەمارۆی سەر گوندەكە بەردەوامە و هێزە ئەمنییەكان نەكشاونەتەوە.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، هێشتا هێزە ئەمنییەكان لە دەوروبەری گوندی لاجان لە ناحیەی گوێڕ نەكشاونەتەوە و چواردەورەی گوندەكەیان چۆڵ نەكردووە.

وتیشی، شەوی رابردوو نوێنەرانی گوندەكە لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێم كۆبوونەوە و داواكارییەكانیان گەیاند، لە بەرانبەر داواكارییەكانی گوندنشینەكانیشدا،  وەزارەتی ناوخۆ داوای رادەستكردنی پێنج كەسیان كردووە و بۆ ئەوەی هێزەكانیان بكشێننەوە، بەڵام دوای رادەستكردنی پێنج كەسەكە، هێشتاش هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی گوندەكەیان داوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هێزە ئەمنییەكان چواردەوری ئەو دوو نەخۆشخانەیەشیان گرتووە كە 12 بریندارەكەی تێدایە و ناهێڵن كەسوكاریان سەردانیان بكەن و رەوشی بریندارەكانیش لە كەسێكەوە بۆ كەسێك دەگۆڕێت.

ئەمە لەكاتێكدایە لە دوێنێوە هێڵی ئینتەرنێت و كارەبا لە گوندی لاجان بڕاوە بە ئامانجی رێگریكردن لە روماڵی رووداوەكان لەلایەن میدیا ناوخۆیی و جیهانییەكانییەوە.

 

لەم لینکەوە زانیاری زیاتر لە پەیامنێری کوردسات نیوز وەربگرە....

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا نمەباران دەستپێدەکات و ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسکە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی لاواز بۆ سەر ناوچەکە، کەشوهەوا دەگۆڕێت و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها  پێشبینی نمەباران لە سەر هەندێ ناوچەی شاخاویی هەیە بەشێوەی نمە بارانی پچر پچری کەم لە کاتەکانی ئێوارە و شەو .

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو نزمە پاڵە پەستۆ لاوازەی کە تا کاتەکانی نیوەڕۆ بەردەوامی دەبێت، پێشبینی دەکرێت سبەینێ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بێت، هەروەها پێشبینی باران دەکات لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای سڵێمانی،هاوکات ئەگەری دروست بوونی هەورە بروسکە هەیە، لە دوای نیوەڕۆ کەشەکە ئاسای دەبێتەوە و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەکرێت و لە ماوەی سێ رۆژدا سەرجەم وەزارەت و دەستەکان موچەکانیان وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 9ـی موچەخۆران دەکرێت و لە دوای سەعات یەکی دوانیوەڕۆوە موچەخۆران دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و موچەکانیان وەربگرن.

هەر بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەس وکاری شەهیدان وئەنفالکاراوان، وەزارەتەکانی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان،پەروەردە، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی موچەکانیان وەردەگرن.

هاوکات دابەشکردنی موچەی مانگی 9 لە رۆژی 2ـی12ـی2025 کۆتایی پێدێت و سەرجەم موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.

جێگەی ئاماژەیە دوێنێ، بڕی 941 ملیار و 874 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت: لەماوەی 24 سەعاتدا رەوشی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعات 2 دەست بە گواستنەوەی غاز لە کێگەی کۆرمۆر بۆ ویستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستیپێکردەووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وێستگەکانی کارەبا بەگەڕ دەخرێنەوە و ئێستا رەوشی کارەبا رووی لەباشبوونەوە کرد.

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی 24 سەعاتدا رەوشەکە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای کوژرانی دوو هاووڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی دیکە، گەمارۆدانی گوندەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە؛ کۆبونەوەی نوێنەری گوندی لاجا نو  لیژنەی ئەمنی کۆتایی هات و نەگەشتنە رێککەوتن.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەی نوێنەری گوندی لاجان و لیژنەی ئەمنی، نەگەشتنە رێککەوتن و  تا ئێستا رێگەی هەولێر بۆ گوێر داخراوی ماوەتەوە.

راشیگەیاند؛ جگە لە نەبونی کارەبا لە گوندی لاجان تۆڕی پەیوەندی و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پچڕاوە و لە ناو گوندەکەش هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێکراوە.

 پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا شەڕ وەستاوە و هێزێکی زۆری ئەمنی لەناو گوندەکە بڵاوەیان پێکراوە و رێگە بە رۆژنامەنوسان نادەن بچنە ناو گوندەکەوە.

ئاماژەبەوەشکرد، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە، نوێنەرانی گوندی لاجان و وەزیری ناوخۆ، لە وەزارەتی ناوخۆ کۆبونەتەوە، بەڵام نەگەشتونەتە رێککەوتن.

بە گوێرەی نوێترین ئاماریش، لە شەڕەکەدا دوو هاووڵاتی کوژراون و 12 کەسی دیکەش بریندارن، بریندارەکان منداڵیشیان تێدایە  و رەوشی یەکێکیان سەختە و لە ژێر چاودێری چڕدایە.

پەیامنێری کوردستان نیوز راشیگەیاند، پشتێنەیەکی ئەمنی لە سنوری گوندەکە دروستکراوە و هێزێکی زۆریش لەناو گوندەکە بڵاوەیان پێکراوە.

روداوەکە چۆن رویدا؛

دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندی لاجان لە سنووری هەولێر بۆ داواكردنی هەلی كار و دامەزراندن لەبەردەم پاڵاوگەی لاناز گردبوونەوە، دواتر شەڕ و پێكدادانی چەكداری لەنێوان خۆپیشاندەران،هێزە ئەمنییەكانی هەولێر و پاسەوانەكانی پاڵاوگەی لاناز دروستبوو، بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژرا و برینداری لێکەوتەوە و تا ئێستاش کێشەکە چارەسەر نەکراوە، وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی حکومەتیس هێج لێدوانێکیان لەسەر روداوەکە نەداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندوە؛ بە بریارى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زیاتر لە  (چوارسەد و 42 هەزار) دۆلار  ئەمەریکی بۆ (42) دەرچووى بەرنامەی تواناسازی خەرجدەکرێت و لە سبەینێشەوە دەتوانن سەردانی وەزارەت بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی شایستەى داراییەکانیان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە  و تێیدا هاتوە؛ پاڵپشت بە نوسروای سەرۆکایەتى ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕی چوار سەدو چل و دوو هەزار و پێنج سەدو و چواردە دۆلاری ئەمەریکی بۆ (42) بەرنامەی تواناسازی خەرجدەکرێت.

ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ دەرچوانى تواناسازى ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچ هاتوە پێویستە لە رێکەوتى (2025/12/1) بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى، بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى بەپێى لینکى هاوپێچ کە بریتیە لە ناوى سودمەندان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند رێنمایەکیشی بۆ ئەو کەسانە داناوە کە سودمەند دەبن لە بڕیارەکە بەمشێوەیە؛

-دەرچووى تواناسازى پێویستە پاسۆرت (ئەسڵى و کۆپى) لەگەڵ خۆى بهێنێت. ئەگەر بریکارەکەى ئامادەبوو ئەوا پێویستە پاسیۆرت (ئەسڵى و کۆپى) کاندید و بریکارنامەکەى (ئەصڵى و کۆپى) لەگەڵ خۆى بهێنێت.

- رۆژى دوشەممە رێکەوتى (2025/12/1) سەردانى دیوانى وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى بکەن.

- ناوەکان لە زنجیرەى (1) بە ناوى (احمد خالد عبدالهادى) دەستپێدەکات و لە زنجیرەى (42) بەناوى (دێرین محمود رشید) کۆتایى دێت.

- بۆ بینینى لیستى ناوەکان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...123124125126127...992