بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ سبەینێ بڵاویکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، هەروەها لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک نمە باران لەو ناوچانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما  یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە بە بەراورد بە  بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزمتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.