وەزارەتی ئەوقاف تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی حەج ئەنجام دەدات
بڵند
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکاتەوە، ئەوانەی داواکارییان پێشکەش کردووە بەمەبەستی هاوەڵیکردنی حاجیان لە هەرێم بۆ حەجی ئەمساڵ، ئاگاداربن رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممەی داهاتوو لە مزگەوتی سەواف تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان ئەنجام دەدرێت.
کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاندوە؛ رۆژی سێشەممە، (2-12-2025) تاقیکردنەوە وهەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ بەرێوەدەچێت.
رۆژی چوارشەممەش (2-12-2025) تاقیکردنەوە وهەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان دەکرێت.
ناوبراو داواش لەسەرجەم کۆمپانیاکان دەکات کە ئامادەبن و لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان مافی چوونیان بۆ حەج نابێت.
وتوشیەتی؛ ئەو خاوەن کۆمپانیانەی کە لە ئێستادا لە گەشتی عومرەن ئاگاداری مۆبایلەکانیان بن، چونکە وەکوو هاوکارییەک بۆیان تاقیکردنەوەکە بە شێوەی ئۆنلاین بۆیان دەکرێت.



