مەڵبەندی 3ـی هەولێری یەکێتی راگەیەنراوێکی سەبارەت بە راگواستنی دانیشتوانی گوندی لاجان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت: هێزی حزب بەناوی حکومەت بە هەموو ئەو چەك و جبەخانانەی کە لە هێزەکانی هاوپەیمانیان وەریگرتووە بەرانبەر خەلکی سیڤیلی گوندی لاجان سەنگەرەکانیان تۆکمەتر دەکەنەوە.

 

دەقی راگەیەنراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان..

 

بونیادی ئەقلی حزب و خاوەندارێتی ماڵی خۆم.!

 

سێ رۆژە لە گوندی لاجانی نزیك هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ململانێ و هێز کۆکردنەوە لە نێوان گوندێك و  باڵێکی دەست رۆیشتوویی کوردستان بە هێزەکانیەوە رووبەربوونەتەوە، یەکەمجارە لە مێژوویی شەڕ و پێکدادان و ململانێی لەم جۆرە رودەدات، لە مێژووی تەواویی ململانێی جەنگ و شەڕەکانی هەردوو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم بەم شێوە  لەنێوان هاووڵاتی و هاوخوێنی دوو بەرەیی بەم شێوەیە دورست نەبووە بەدڵنیایەوە ئەمە یەکەمجار دەوڵەت و گوندێك لەبەرانبەر بەیەك تووبەڕوویی یەکتر ببنەوە. 

بەرەی یەکەم خاوەنی ماڵ و لەناو خێزان و ژن و منداڵ، بەرگریی مەدەنییانە لە خۆیان دەکەن و بەرەی دووەمیش هێزیی حزبە بەناوی حکومەت بە هەموو ئەو چەك و جبەخانانەی کە لە هێزەکانی هاوپەیمانیان وەریگرتووە سەعات بە سەعات هێزی زیاتر دەنێرن و سەنگەرەکانیان بەرانبەر خەڵکی سیڤیلی گوندی لاجان تۆکمەتر دەکەنەوە.

ئەمە جگە لەوەی پێشێلی هەموو سەرەتاکانی مافی مرۆڤ و رێسایی و یاسایی جەنگە و بەرپرسیاریەتێکی گەورەشە بۆ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم، تایبەت سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و دەسەلاتی هاوپەیمانان و دەستەی مافی مرۆڤ، هەروا بە  ئاسایی و بێ دەنگی حکومەتێك جەنگ دژی گوندێك رابگەینێ، چاوەڕێی هەڵوێستی بەر پرسیارانەین بۆ راگرتنی ئەو  جەنگەو کۆتاییهێنان بەفشار لەسەر خەڵکی گوندی لاجان ، چونکە هەموو ئەمانەش ئامانج لێی دەرکردنی خەڵکە لەسەر زێدیی خۆیان  دەست بەسەراگرتنی گوندەکەیە  لەلایەن کۆمپانیاوە .