گوندی لاجان بە فشاری هێزە ئەمنییەکان چۆڵکرا و دانیشتوانەکەی راگوێزران بۆ دەوروبەری گوندەکە.

بڕیار محەمەد پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بە فشاری هێزە ئەمنییەکانی هەولێر دانیشتوانی گوندی لاجان راگوزێران و لە ئێستادا گوندەکەیان پێچۆڵکراوە.

وتیشی، منداڵان و کەسانی بەتەمەن و تەواوی دانیشتوان گوندەکە بەجێدەهێڵن و لەئێستادا بە ئاڕاستەی هەولێر دەڕۆن، راشیگەیاند، هێڵەکانی ئینتەرنێت و کارەبا لە گوندەکە بڕدراوە.

بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکە بۆ کوردسات نیوز رایانگەیاند، حکومەت بە ئاشکرا هەڕەشە و دەستدرێژیمان دەکەنە سەر.

دەشڵێن، هێزە ئەمنییەکانی هەولێر نەیانهێشتووە هیچ شتێک لە ماڵەکانیان بهێننە دەرەوە و خێرا ماڵەکانیان پێچۆڵکردوون.

دانیشتوانی گوندەکە ئەوەشیان خستەڕوو، یەکەمجار حکومەت داوای لێکردوون چەکەکانیان رادەستبکەن، ئەوانیش چەکیان رادەست کردووە، بەڵام لە دوای ئەوە هێزە ئەمنییەکان گوندەکەیان پێچۆڵکردوون.