لە روداوێکی هاتوچۆدا لە ئیدارەی راپەڕین کەسێک گیانی لەدەستدا
محەمەد رزگار
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لەچوارقورنە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین ئەفسەرێکی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا.
خالید ئەحمەد پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان لەسەر شەقامی 60 مەتری چوارقورنە ئەفەسەرێکی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا.
وتیشی، هەر بەهۆی روداوەکەوە کەسێکی دیکە بەسەختی برینداربووە.


