ئابوریئابوری

کۆمپانیای "سێر"، کە یەکەم براندی نیشتمانیی ئۆتۆمبێلی کارەباییە لە سعودیە، ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم بەرهەمی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی خۆی لە جۆری "ئێکزۆبۆت" (EXOBOT) بەڕەسمی ڕاگەیاند.

بڕیارە ئۆتۆمبێلی "ئێکزۆبۆت" لە دوو فێس (سێدان و دەفع روباعی/SUV) بخرێتە بازاڕەوە، لە چوارچێوەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکانیدا کە لە حەوت مۆدێلی جیاواز پێکدێت و لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا بەپێی قۆناغەکان دەخرێنە روو. ئەم مۆدێلانە جۆرەکانی قەبارە ناوەند و بچووک بە سیستەمی بزوێنەری جیاوازەوە لەخۆدەگرن بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییە جیاوازەکانی کڕیاران.

بەرهەمهێنانی ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە لەلایەن کۆمپانیای "سێر"ەوە، بە هاوبەشیی ستراتیژییە لە نێوان صندوقی وەبەرهێنانی گشتیی سعودیە (PIF) و کۆمپانیای "فۆکسکۆن"، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کۆمپانیای "بی ئێم دەبلیو".

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رەسمیی سعودیە (واس)، راگەیاندنی "ئێکزۆبۆت" رەنگدانەوەی ئاڕاستەی ستراتیژیی شانشینەکەیە بۆ پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازیی پێشکەوتوو لەگەڵ ئامانجەکانی "روئیای سعودیە 2030"، کە ئامانج لێی بەهێزکردنی پێگەی وڵاتەکەیە لەسەر نەخشەی پیشەسازیی ئۆتۆمبێلی جیهانی.

دیزاین و ئەندازیاریی ئۆتۆمبێلی "ئێکزۆبۆت" لە ناوخۆی سعودیە و لەسەر بنەمای بەرزترین پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدراوە؛ دیزاینەکەی ئیلهامی لە سروشت، فەرهەنگ و روئیای ئایندەی سعودیە وەرگرتووە، کە ئەمەش پێگەی وڵاتەکە وەک هێزێکی ناوچەیی هەڵکەوتوو لە پیشەسازیی ئۆتۆمبێلدا قووڵتر دەکاتەوە.

پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2034، کۆمپانیای "سێر" زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار (30 ملیار ریاڵی سعودی) بەشداری لە کۆی بەرهەمی ناوخۆیی (GDP)دا بکات، هاوکات تەرازوی بازرگانی بە بڕی نزیکەی 21 ملیار دۆلار (80 ملیار ریاڵ) باشتر بکات و هەلی کاری نایابی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ ناوخۆی وڵات دابین بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق روونکردنەوەیەکی بەپەلەی سەبارەت بە زانیاریی بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکردەوە، کە باس لە گەیشتنی ئاستی هەناردەی رۆژانەی نەوتی خاوی عیراق بۆ چوار ملیۆن بەرمیل دەکات.

وەزارەتی نەوت رایگەیاند: تۆمارکردنی ئاستی چوار ملیۆن بەرمیل تەنها بۆ یەک رۆژی دیاریکراو بووە، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بارێکی نەوتی خاوی گەیارەی لە دەرەوەی گەروی هورمز هەناردە کرد، هاوکات لەگەڵ بارکردنی بڕی ئاسایی بۆ فرۆشتن لە بەندەرەکانی باشور و رێگەی دەروازەی باکورەوە.

روونیشیکردەوە: تێکڕای راستەقینەی هەناردەی رۆژانەی نەوتی عیراق لە مانگی ئەیلوولدا تا ئامادەکردنی ئەم روونکردنەوەیە، نزیکەی دوو ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.

وەزارەت ئاماژەی بەوەش کرد، بەرەوپێشچوونی پرۆسەی هەناردەکردن و تۆمارکردنی ئەم ژمارانە لە سایەی بەردەوامیی داخرانی گەروی هورمز و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا، دەستکەوتێکی گەورەیە و بە ئامانجی دابینکردنی بەرزترین ئاستی داهاتی داراییە بۆ خەزێنەی گشتیی دەوڵەت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قەرزی کارەبای پێش پڕۆژەی رووناکی بەبێ هیچ داشکاندنێک دەخرێتە سەر پسوڵەی کارەبای مانگانەوە و قەرزی ماڵان دەبێت لە ماوەی 24 مانگدا بدرێتەوە.

پڕۆژەی رووناکی رایگەیاندووە: قەرزی کۆنی کارەبا دەخرێتە سەر پسوڵەی کارەبای مانگانە، هەروەها قەرزی ماڵان دەبێت لە ماوەی 24 مانگدا بدرێتەوە، بازرگانیی بچوک لە ماوەی 12 مانگ و بازرگانیی گەورەش لە ماوەی 6 مانگدا.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پڕۆژەی رووناکی، 90٪ـی هاووڵاتیانی هەرێم کارەبای 24 سەعاتییان بۆدابینکراوە.

پڕۆژەی رووناکی دەڵێت: 80٪ـی هاووڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بەراورد بە پارەی کارەبای موەلیدە و نیشتمانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی فەرەنسا دەڵێت، كار لەسەر بنیادنانی بۆرییەك دەكەن بە مەبەستی گواستنەوەی غاز و نەوتی عیراق بۆ بازاڕەكانی یەكێتی ئەوروپا.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ عیراق و ئوردن، پاریس كار لەسەر بنیادنانی بۆرییەك دەكات بۆ گواستنەوە و گەیاندنی نەوت و غازی عیراق بە بازاڕەكانی یەكێتی ئەوروپا.

وتیشی، كاركردن لە پرۆژەی كۆگاكردنی غاز لە یەكێتی ئەوروپا خێراتر دەكەن بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانی وزەیەی بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دروستبووە.

ماكرۆن ئاماژەی بەوەشكرد، شەڕ و پێكدادانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قەیرانی وزەی قوڵتركردووەتەوە، بەشێوەیەك ئەو پەیرانە قەیرانە سەرتاسەری جیهانی گرتووەتەوە، جەختیشیكردەووە، تەنها بە رێگەی دیپلۆماسی گرەنتی كردنەوەی گەروی هورمز بە روی كەشتییەكانی سەرجەم وڵاتانی جیهاندا دەكرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەراوێزی دیداری لوتکەی سلێمانی 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە وەبەرهێنەران و بازرگانانی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە.

 لە ژێر رۆشنایی گوێگرتن لە راوبۆچوونی ئامادەبووان، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە رۆڵی گرنگی وەبەرهێنەران و بازرگانان کرد، کە لە ساڵانی رابردوودا شانبەشانی حکومەت لە بووژانەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێم و سلێمانیدا گێڕاویانە.

 هاوکات بەڵێنی پشتیوانی تەواوی پێدان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەمیان.

لە بەشێکی دیکەی  کۆبونەوەکەدا،  قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵ و پلانەکان دا بۆ بونیادنانی سیستمێکی بانکیی پێشکەوتوو و جێی متمانەی هاووڵاتییان.

هەروەها جەختی لە گرنگیی گەشەپێدانی هاوسەنگی هەموو کەرتەکان کردەوە و هانی وەبەرهێنەرانی دا کە هاوتەریب لەگەڵ ئابووری، روو لە کەرتی کلتووری، زانستی و رۆشنبیریش بکەن.

لە کۆتاییدا داوای لە بازرگانان و وەبەرهێنەران کرد کە تەنها بە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانەوە نەمێننەوە، بەڵکو چاویان لە فراوانکردنی کارەکانیان بێت بەرەو بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد، نەوتی برێنت  لە سەرو 108 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە وبەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛  لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 108 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە  104 دۆلار و 05سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دووەمین فێستیڤاڵی پاییزی پێنجوێن بە پاڵپشتی میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات بەڕێوەدەچێت.

عەدنان کاکەڕەش، قائیمقامی پێنجوێن بە کوردسات نیوزی راگەیاند: هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ فێستیڤاڵەکە کردووە و لە رۆژانی 17 و 18 و 19ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و دەوڵەمەن دەبێت بە بەرهەمی ناوخۆیی.

قائیمقامی پێنجوێن ئاماژەی بەوەدا: زیاتر لە 81 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی لە پێنجوێن هەیە، لە وەرزی کاردا پێویستمان بە پێنج هەزار دەستی کارە لە دەرەوەی قەزاکە.

عەدنان کاکەڕەش وتیشی: دەمانەوێت بەرهەمێکی ساغ و تەندروست بگاتە دەستی هاووڵاتیان و گەشە بە پیشەسازیی کشتوکاڵی لە پێنجوێن بدەین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەمویلی موچەی مانگی 8ـی موچەخۆران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە: بڕی 831 ملیار و 666 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.

دارایی هەرێم دەشڵێت: هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئاب لە کۆی تەمویلی موچە بڕیوە.

دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە: ئەوە سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 6 ملیار و 30 ملیۆن و 166 هەزار دیناری لە تەمویلی موچەی مانگی ئاب نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی موچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی هەشت، وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، دوای تەواوکردنی رێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق، راستەوخۆ لیستی موچە بڵاودەکرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئاب دەکرێت

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موچەی مانگی هەشت خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم و ئەگەر هەیە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت.

بڕیار محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز: موچەی مانگی هەشت خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، گەر ئەمڕۆ رێکارەکانی وەرگرتنی پارەکە تەواوبکرێت، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی هاشتی موچەخۆرانی هەرێم دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەی ئەو گەشتیارە بیانییانەی لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا سەردانی دوبەیان کردووە بە رێژەی 44٪ دابەزیوە بەراورد بە هەمان سەردەمی ساڵی 2025، بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی ئابووری و گەشتوگوزار لە دوبەی.

پێش دەستپێکردنی پێشانگەی ساڵانەی "بازاڕی گەشتوگوزاری عەرەبی" لە دوبەی، بەرپرسان بۆ یەکەمجار لە دوای مانگی شوباتەوە ئامارەکانی ژمارەی گەشتیارانی هاتوو دەستنیشان دەکەن، لە کاتێکدا پێشتر ئەم زانیارییانە بە شێوەیەکی مانگانە بڵاو دەکرانەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی حکومەتی دوبەی رایگەیاند: بەپێی تازەترین ئامارەکانی فەرمانگەی ئابووری و گەشتوگوزار لە دوبەی، کەرتی گەشتوگوزار بەرزترین رێژەی هاتنی مانگانەی گەشتیارانی بیانی لە دوای مانگی شوباتەوە تۆمار کردووە. لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا، شارەکە پێشوازی لە 6.97 ملیۆن گەشتیاری بیانی کردووە، کە 869 هەزاریان تەنیا لە مانگی ئابدا بوون.

بەپێی راپۆرتە مانگانەکانی ئادای کەرتی گەشتوگوزار لە دوبەی کە لە ماڵپەڕی فەرمانگەی ئابووری و گەشتوگوزاری دوبەی بەردەستە، لە کانوونی دووەم تا ئابی ساڵی 2025دا 12.54 ملیۆن گەشتیار سەردانی دوبەیان کردبوو. بەمەش کەمیی هاتنی گەشتیاران زیاتر لە 44٪ بووە، کە یەکسانە بە نزیکەی 5.6 ملیۆن کەس.

شایانی باسە، لە ساڵی 2025دا دوبەی پێشوازی لە ژمارەیەکی پێوانەیی گەشتیارانی بیانی کرد کە گەیشتە 19.6 ملیۆن گەشتیار. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دڵنیایی دەدات کە لەم هەفتەدا موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێم خەرجدەکرێت.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ئەم هەفتەیە موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێم خەرجدەکرێت.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت: هیچ کێشەیەک لە بەردەم ناردنی موچە بۆ هەرێم نییە، کێشەی نەختینە لە عیراق هەبووە و بە زووترین کات چارەسەر دەکرێت و موچەی مانگی هەشت بۆ هەرێم دەنێردرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزیری دارایی عیراق ئیمزای لەسەر ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرد.
 
 
بێستون سەلام، پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند: بە ئەگەرێكی زۆرەوە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو موچەی مانگی 8 رەوانەی هەرێم دەكرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ هەڵکشانی گرژییە ئەمنییەکان لە گەروی هورمز، نرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە ٪3 بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 101 دۆلاری تێپەڕاند.

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخەکانی نەوت بە رێژەی زیاتر لە ٪3 روویان لە بەرزبوونەوە کرد، ئەوەش بەهۆی هەڵکشانی گرژییە ئەمنییەکان و دروستبوونی دڵەڕاوکێ لە جوڵەی دەریایی لە گەروی هورمزدا کە رێڕەوێکی ستراتیژیی جیهانییە بۆ گواستنەوەی وزە.

لە تێپەڕاندنێکی بەرچاویشدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت 101 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند و بەرزترین ئاستی تۆمارکرد، هاوکات نرخی بەرمیڵیک خاوی تەکساسی ئەمریکیش بەرزبووەوە و 96 دۆلاری تێپەراند.

ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی نرخەکان دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی مەترسییەکان لە پەککەوتنی ناردنی نەوتی خاو و خاوبوونەوەی جووڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە رێگەی ئەو گەروی هورمزەوە، کە نزیکەی پێنجیەکی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕدەبێت، ئەوەش تێچووی بارکردن و دڵنیایی بەرزکردووەتەوە و بازاڕەکانیشی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ پێشهاتە مەیدانییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش  بەرزبونەوەیان تۆمار کرد، بەرمیلێک نەوتی برێنت  لە سەرو 97دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە وبەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛  لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 97 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە  92 دۆلار و 99سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوینەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لە رێگەی نووسراوێکی رەسمییەوە لێژنەی نەوت و گازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاگادارکردەوە لە پێداویستییە بەپەلەکانی هەرێم بۆ بەرهەمە نەوتییەکان و چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی.

لە نووسراوەکەدا بەپشتبەستن بە ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هاتووە: بڕی (50.000) بەرمیل نەوتی رۆژانە کە بۆ ناوخۆی هەرێم تەرخانکراوە بەش ناکات و پێویستە بکرێتە (140.000) بەرمیل نەوتی خاو.

بەپێی نووسراوەکە پێداویستییە راستەقینەکانی هەرێم بریتیین لە:  بەنزین بە بڕی 7.000.000 لیتر رۆژانە، گازوایل بە بڕی  1.950.000 لیتر رۆژانە بۆ وێستگەکانی کارەبا،  زەیتی سووتەمەنی   3.250 تەن رۆژانە بۆ کارەبا، گازی شل بە بڕی (LPG) 2.000 طەن رۆژانە،  نەوتی سپی بە بڕی 563،500،000 لیتر ساڵانە.

حکومەتی هەرێم داوای کردووە بەغداد هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عیراق تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە بگرێتە ئەستۆ، تاوەکو بتوانن بەنزین بە نرخی پشتیوانیکراو کە (450) دینارە دابین بکەن بۆ هاووڵاتییان.  

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە لە ناوچەی جازان تووشی هێرش بوونەتەوە و تا ئێستاش پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ قەبارەی زیانەکان بەردەوامە. لە هەمان کاتدا گرووپی حوسییەکان بەرپرسیارێتیی خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشەکە راگەیاند.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، هێرشەکەی ئەمڕۆ لە رووی قەبارەی زیان و بەرفراوانییەوە هاوشێوەی ئەو هێرشەیە کە لە مانگی تەممووزی رابردوودا ئەنجام درا، کە ئەوکات بووە هۆی وەستاندنی پاڵاوگەی جازان (بە توانای پاڵاوتنی 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا) ئەمەش کۆمپانیای ئارامکۆی نەچار کرد هەناردەکانی لە رێگەی دەریای سورەوە دووبارە ئاڕاستە بكاتەوە.

شارۆچکەی جازان بە نزیکترین شاری صەنعایی سعودیە بۆ سەر سنوورەکانی یەمەن هەژمار دەکرێت و پێشتریش چەندین جار دامەزراوەکانی لەلایەن حوسییەکانەوە کراونەتە ئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
123456...45