ئیمزا لەسەر ناردنی موچەی مانگی هەشتی هەرێم کرا
سام
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سام
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لەگەڵ هەڵکشانی گرژییە ئەمنییەکان لە گەروی هورمز، نرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە ٪3 بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 101 دۆلاری تێپەڕاند.
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخەکانی نەوت بە رێژەی زیاتر لە ٪3 روویان لە بەرزبوونەوە کرد، ئەوەش بەهۆی هەڵکشانی گرژییە ئەمنییەکان و دروستبوونی دڵەڕاوکێ لە جوڵەی دەریایی لە گەروی هورمزدا کە رێڕەوێکی ستراتیژیی جیهانییە بۆ گواستنەوەی وزە.
لە تێپەڕاندنێکی بەرچاویشدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت 101 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند و بەرزترین ئاستی تۆمارکرد، هاوکات نرخی بەرمیڵیک خاوی تەکساسی ئەمریکیش بەرزبووەوە و 96 دۆلاری تێپەراند.
ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی نرخەکان دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی مەترسییەکان لە پەککەوتنی ناردنی نەوتی خاو و خاوبوونەوەی جووڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە رێگەی ئەو گەروی هورمزەوە، کە نزیکەی پێنجیەکی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕدەبێت، ئەوەش تێچووی بارکردن و دڵنیایی بەرزکردووەتەوە و بازاڕەکانیشی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ پێشهاتە مەیدانییەکان.
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد، بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 97دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە وبەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 97 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 92 دۆلار و 99سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.