ماكرۆن: بۆرییەك بۆ گەیاندنی غاز و نەوتی عیراق بە بازاڕەكانی یەكێتی ئەوروپا رادەكێشین
لاوان
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سەرۆكی فەرەنسا دەڵێت، كار لەسەر بنیادنانی بۆرییەك دەكەن بە مەبەستی گواستنەوەی غاز و نەوتی عیراق بۆ بازاڕەكانی یەكێتی ئەوروپا.
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ عیراق و ئوردن، پاریس كار لەسەر بنیادنانی بۆرییەك دەكات بۆ گواستنەوە و گەیاندنی نەوت و غازی عیراق بە بازاڕەكانی یەكێتی ئەوروپا.
وتیشی، كاركردن لە پرۆژەی كۆگاكردنی غاز لە یەكێتی ئەوروپا خێراتر دەكەن بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانی وزەیەی بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دروستبووە.
ماكرۆن ئاماژەی بەوەشكرد، شەڕ و پێكدادانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قەیرانی وزەی قوڵتركردووەتەوە، بەشێوەیەك ئەو پەیرانە قەیرانە سەرتاسەری جیهانی گرتووەتەوە، جەختیشیكردەووە، تەنها بە رێگەی دیپلۆماسی گرەنتی كردنەوەی گەروی هورمز بە روی كەشتییەكانی سەرجەم وڵاتانی جیهاندا دەكرێت.


