نەوت بەرارود بە هەفتەی رابردوو 10 دۆلار گرانتر بووە
بڵند
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد، نەوتی برێنت لە سەرو 107 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە وبەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 107 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 103 دۆلار و 21سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.



