عیراقعیراق

بریکاری سەرەکی کۆمپانیای توێتا لە عێراقیش دەڵێت، بریکارە سەرەکییەکانی ئۆتۆمبیل لە عێراق، ئامادەییان نیشانداوە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و بەپێی خواست و پێداویستی ئۆتۆمبیل ھاوردە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح بڵاویکردەوە، ھادی عامری پێشوازی لە جینین پلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کردووە و باسیان لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و کاردانەوەکانی دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکان و دواین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق کردووە.


لە کۆبوونەوەکەدا ھادی عامری رایگەیاندووە، کاری لە پێشینەیان سەقامگیری ئەمنی و سیاسیی عێراقە و ھەر ھەوڵێکی نانەوەی پشێوی و تێکدانی سەقامگیری عێراق رەتدەکەنەوە، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنیشی بە کارەسات ناوبرد و رایگەیاند، ھۆکاری رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەو ئەنجامانە دەبێتە ھۆی پشێوی ئەمنی و تێکدانی سەقامگیری.


عامری رەخنەشی لە ھەڵوێستەکانی جینین پلاسخارت گرتووە لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و بەرگرییەکانی لە کۆمیسیۆن و رایگەیاند، نایانەوێت بە ئاشکرا رەخنە لە کۆمیسیۆن بگرێت، بەڵام پێویست بەو ستایشە ناڕەوایەش ناکات. 


وتیشی، پلاسخارت وەک نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ھاوکاری عێراقی نەکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی  و نیگەرانن لە ھەڵوێستەکانی پلاسخارت کە بووەتە ھۆی تێکدانی رەوشی ھەڵبژاردنەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەوەی نابێت چاوپۆشی لێبکرێت شکاندنی شکۆی دەوڵەت و ھێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانە، کە بە ڕوونی پێشێلکردنی سەروەری و شکۆی وڵاتە. 


وتیشی، پێویستە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە لە دۆسێی ھەوڵی تیرۆرکردنی کازمی ئاشکرا بکرێن و ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە تیرۆرستییە دەستگیر بکرێن و سزای گوونجاویان بەسەردا بسەپێنرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر ئاشکرا نەکرێت، ناچار دەبن ئەوان لە داھاتوودا ئاشکرای بکەن.


بەرەبەیانی رۆژی ٧ی ئەم مانگە، ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی شاری بەغداد، بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج و بەھۆیەوە چەند پاسەوانێکی کازمی بریندار بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هاوكات چالاکیەکە لەلایەن ڕێکخراوی هاندانی ئەزمونی بەهاوکاری گروپی خۆبەخشی سمارت ڕێکخرابوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە تویتێکدا لەسەر پێشھاتەکان و خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان و بە تایبەت سلێمانی بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان نوسیوێتی، ئەو رووداوانە پێویستی بە ھەڵوێستی بەرپرسانە ھەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی ھەمووانە. 


وتیشی، دەستدرێژی کردنە سەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەت رەتدەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاندوە، ئەگەر ھیچ گرفتێکی تەکنیکی روونەدات بەمەبەستی گەڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقی لە سنوری بێلاڕوس، ئەمڕۆ گەشتێک لە فڕۆکەخانەی مینسکی بیلاڕوسەوە بۆ عێراق ئەنجام دەدرێت.


بەپێی زانیارییەکان ، نزیکەی ١٠٠ کۆچبەر ناوی خۆیان تۆمارکردوە بۆ ئەوەی بەویستی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ عێراق.


ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا ٤٣١ کۆچبەر لە بێلاروسەوە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ژماردنەوەی دەستی ھەر ٨٧٠ وێستگەکە کۆتایی دێت کە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە بڕیاری ژماردنەوەیان درابوو.


وتیشی، زۆرترین وێستگە کە ژماردنەوەی بۆ کراوە لە پارێزگای "زیقار" بووە و ژمارەیان ٣٨٩ وێستگە بووە، بڕیاریشە ئەنجامەکان بنێرێنە دەستەی دادوەری و پاشان رەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێت بۆ پەسەند کردنی.


ھاوکات عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆن وتویەتی، گۆڕانکاری لە کورسییەکانی شەش پارێزگا روویداوە کە پارێزگاکانی "نەینەوا و ھەولێر و بابل و کەرکوک و بەسرە و بەغداد" دەگرێتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، ژماردنەوەی دەستی و ئەلکترۆنی وێستگەکان ١٠٠٪ ھاوتا بوون.


کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق راشیگەیاندووە، راپۆرتی کۆتایی دەدەنە لیژنەی دادوەری.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەفتەی داھاتوو ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن ڕادەگەیەنن.


وتیشی، ژماردنەوەی دەستی بۆ ٨٧٠ وێستگەی دەنگدان کراوە و سەرجەمیان لەگەڵ ئەنجامی ئەلیکترۆنی ھاوتا بوون و ژماردنەوەی دەستیش بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نوێنەری کاندیدەکان و میدیاکان ئەنجام دراوە.


سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، ئەنجامەکان بەرزدەکەنەوە بۆ ئەنجومەنی دادوەری و دوای پەسەندکردنی ڕایدەگەیەنن، دواتریش ئەنجامی کۆتایی ڕەوانەی دادگای ئیتیحادی دەکرێت تاکو پەسەندی بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە کەمپی ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان دابخرێن و ئاوارەکان بە شێوەی ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان چونکە بەھۆی کێشەی داراییەوە ئیتر ناتوانن پشتیوانی کەمپەکان بکەن. 


ئیڤان فایەق وتیشی، پشتیوانی لە پێشنیاری وەقفی سونی دەکەن کە داوایان کردووە بڕی یەک ملیۆن دینار بدرێت بەو خێزانە ئاوارانەی کە ئامادەن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، پەیامەکەی جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی ھەڵبژاردنەوە ھیوابەخشە و داوای لەو لایەنانەش کرد کە ئەنجامی ھەڵبژاردن رەتدەکەنەوە بە ھەڵوێستەکانیاندا بچنەوە و  دووربکەونەوە لە ئاژاوەی سیاسی و توندوتیژی و تێکدانی سەقامگیری.

سەدر لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانیش دەڵێت، ئەوەی لە پەیامەکەی پلاسخارتدا جەختی لەسەر کراوەتەوە ئەوەیە کە بەڵگە لە بەردەستدا نییە ساختەکاری کرابێت و یاریش بە ئەنجامەکان نەکراوە. سەدر جارێکی تر خواستی رەوتەکەی بۆ پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیش دووپاتکردەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی "پلاسخارت" راپۆرتێکی خستە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و رایگەیاندبووھیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەنجامدانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکەی عێراق، "مەحمود روبەیعی" ئەندامی مەکتەبی سیاسی عەسائیب ئەھلی حەق رایگەیاند، "پلاسخارت" درۆی لەگەڵ مەرجەعی باڵا کردووە و ئێستاش بەلایانەوە سەیر نابێت کە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش راستییەکان نەخاتەڕوو، وتیشی بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە بۆ ئاشکراکردنی، چونکە "پلاسخارت" رۆڵی بێتاوانێک دەبینێت کە ھیچ لەبارەی ساختەکارییەوە نەزانێت. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، وتەکانی جێنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایش سەلمێنەری ئەوەیە کە ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی ١٠ی ڕابردوو پاک و بێگەرد بووە و ساختەکاری ئەنجام نەدراوە.


وتیشی، پێشتریش پلاسخارت ئەو ڕاستییەی دووپاتکردووەتەوە کە کۆمیسیۆن توانیوویەتی ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بەڕێوەببات.


پێشتریش موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پێشوازی لە وتەکانی پلاسخارت کرد و داوای لەو لایەنانە کرد کە ئەنجامەکان ڕەتدەکەنەوە بە ھەڵوێستەکانیاندا بچنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بە میدیای ڕەسمی حکومەتی ڕاگەیاند، پێش وادەی دیاریکراو کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا دەستپێدەکات و لە ماوەیەکی کەمدا سەرجەمیان خاکی عێراق بەجێدەھێڵن، وتیشی، کشانەوەکە تەنھا ١٥ ڕۆژ دەخایەنێت.


خەفاجی لە بارەی ئەرکی داھاتووی ھێزەکانی ئەمریکاش وتی، ئەو ھێزانەی ئەمریکا کە لە عێراق دەمێننەوە ئەرکیان تەنھا ڕاوێژکاریی و ڕاھێنان و ھاوکاریکردنی ھێزەکانی عێراقە و بەشێکی کەمیشیان لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دەمێنننەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژماردنەوەی دەستیی وێستگە تانە لێدراوەکانی سێ پارێزگا کۆتاییان ھاتووە کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە تانەکانیان پەسەندکرابوون.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ژماردنەوەی دەستیی وێستگە تانە لێدراوەکانی بەغداد لە ھەردوو بەشی ڕەسافە و کەرخ و پارێزگاکانی نەجەف و موسەنا کۆتاییان ھاتووە و ئەنجامەکانیش بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران بەرز دەکرێنەوە.


ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی پێنجشەممە ژماردنەوەی دەستیی وێستگە تانە لێدراوەکانی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەدەچێت، دواتر بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی تانەکان و ئەنجامەکانیان، ھەموو ئەنجامەکان بۆ دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بەرز دەکرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە کاندیدە دەرچووە سەربەخۆکان کرد پشتیوانی لە حکومەتی زۆرینە بکەن و ڕایگەیاند، کورد و بەشێک لە سوننەکان لەگەڵ پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەدان.


سەدر باسی لەوەشکرد، پێویستە حکومەت بۆ زۆرینە بێت و ئۆپۆزسیۆنێکی بەھێز چاودێری بکات. وتیشی، ئەگەر حکومەتی ھاوپەیمانیی پێکبھێنرێت دەبنە ئۆپۆزسیۆن.


سەدر ڕەتیشیکردەوە ملکەچی ھێزە دەرەکییەکان بێت و وتی، ھەمیشە قسەی حەقی کردووە و لە بەرامبەر گەوررەترین دەسەڵاتیشدا وتوویەتی عێراق نابێتە پاشکۆی ھیچ دەوڵەتێک.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...388389390391392...446