لەسەر ھێرشەکانی تورکیا فوئاد حسێن بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت
کوردسات نیوز
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢
فوئاد حسێن
بە پێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لەسەر داوای سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر ئەنجام دەدرێت.
بە پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی حاکم زاملی لە کۆبونەوەکەدا ھەریەک لە فوئاد حسێن و نزار خەیروڵا بریکاری پێشکەوتوی وەزارەتی دەرەوە بەشداری دەکەن و تێیدا تاوتوێی ھێرشەکانی تورکیا و ئێران دەکرێت بۆ سەر خاکی عێراق .