ئێران و عێراق لە بارەی دابینکردنی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبای عێراق گفتوگۆیان کرد
کوردسات نیوز
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢
بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق لەگەڵ جەواد ئۆجی وەزیری نەوتی ئێران لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە و لە بارەی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری وزەدا گفتوگۆیان کردووە و خستنەکاری وێستگەکانی کارەبا کە بە گاز کار دەکەن لە ھاوینی ئەمساڵیان دەخرێنەکار.