زاملی: لێکۆڵینەوە لە رووداوی ھێرشکردنە سەر سەرۆکی فراکسیۆنی ئیمتیداد دەکەین
کوردسات نیوز
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢
حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ھێرشکردنە سەر محەمەد نوری، سەرۆکی کوتلەی ئیمتیداد و پاسەوانەکانی لەلایەن قائیمقامی قەزای شافعیە لە دیوانییە پێکھێناوە. زاملی دەڵێت، محەمەد نوری لە کاتی بەدواداچوون بۆ کێشەی ھاوڵاتیان ھێرشی کراوەتە سەر و داواشی لە دادگا کرد بە ئەرکی خۆی ھەستێت و رێکاری یاسایی دژی ھێرشەبەران بگرێتە بەر تاکو شکۆی پەرلەمان و پەرلەمانتاران پارێزراو بێت.