فراکسیۆنی سەدر بە پڕۆژە یاسا داوای بە تاوانناساندنی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
کوردسات نیوز
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢
حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان پێکەوە بڕیاریانداوە، پڕۆژە یاسایەک پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن، بۆ بە تاوانناساندنی ھەرجۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیل یان ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل.
وتیشی، پڕۆژە یاساکە ١٠ بڕگە لەخۆدەگرێت و لە یەکەم کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران دەیخەنەڕوو.