تەحسین خەفاجی: ئۆپراسیۆن تا کۆتاییھێنان بە داعش بەردەوام دەبێت
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەممەوە بە بەشداری ھەموو ھێزەکانی دژە تیرۆر و سوپا و ھێزە ئاسمانییەکان، قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین لە پارێزگای ئەنبار و بیابانەکانی ئەو پارێزگایە دەستیپێکردووە.
وتیشی، ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە کۆتاییھێنانە بە شانە نوستووەکانی داعش و ئۆپراسیۆنەکە تا بەدەستھێنانی ئەو ئامانجە بەردەوام بێت.