عیراقعیراق

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق  و لیزا تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیادا باس لە باشترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ھەر دوو وڵات لە رووی سیاسی و ئابوریەوە کراو  رۆڵی عێراق لە بەدەستھێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان بوو، ھەر لەو پەیوەندییەدا باس لە دۆزینەوەی رێگایەک کرا لە نێوان بەغداد ولەندەن تا لەو رێگەیەوە کۆتایی بھێنرێت بە رۆڵی سەربازیی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی  و دەستپێکردنی رۆڵی راوێژکاری لە عێراق .




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ھێزەکانی ئاسمانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی سەرکەوتوویان لەدژی مۆڵگەکانی داعش لە ئەنبار ئەنجامداوە.

کازمی لە تویتەر نوسیویەتی، ھێزەکانی ئاسمانیان ئەمرۆ ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوویان لەدژی مۆڵگەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە ئەنبار ئەنجامداوەو ئۆپراسیۆنەکانیش بەردەوام دەبن بۆ ریشەکێشکردنی ئەو گروپە لە عێراق.

کازمی راشیگەیاندوە، ھەندێک بەردەوام ھەوڵ دەدەن لە رێگەی چەکەوە تیرۆری دەوڵەت بکەن، بەڵام دەوڵەت و دامەزراوەکان و گەلەکەی لەروویان دەوەستنەوەو ھیچ کەسێک لەسەرووی بڕیارەکانی دەوڵەت نابێت و چەکیش لەدەرەوەی دەسەڵات نابێت .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند،ھەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەی کامپەکان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە، لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیھانیش لە پەیوەندیدان بۆ دابینکردنی خێمە و خۆراک بۆ ئاوارەکان.
راشیگەیاندوە، تائێستا ١٦ کامپ لە سنوری پارێزگای دھۆک ماونەتەوە، کە ٢٦ ھەزار و ٨٠٠ خێزانی تێدا نیشتەجێیە و بەشێکی زۆریان خەڵکی شنگال و پارێزگای نەینەوان، لە ھەوڵی ئەوەدان بە رەزامەندی خۆیان بیان گەڕێننەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبونی پێشویان.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: لەئێستادا ١٦ کامپی ئاوارەکان لە پارێزگای دھۆک ماوە
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"حامد موسەوی" ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، کەمتر لە ٣٠ رۆژ ماوە بۆ جێبەجێ کردنی رێککەوتنی نێوان "بەغداد" و "واشنتۆن" سەبارەت بە کشانەوەی ھێزە بیانییەکان، بەڵام تا ئێستا ھیچ ئاماژەیەک بۆ کشانەوەیان نییە. 
ئەو ئەندامەی ھاوپەیمانی فەتح وتیشی، ئەو بنکانەی لەژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی ئەمریکادان ھیچ ئامادەکارییەکیان بۆ کشانەوە و جێبەجێ کردنی رێککەوتنەکە نەکردووە. وتیشی چەند کەلوپەلێکی سەربازی رادەستی ھێزە عێراقییەکان کراوەتەوە کە بۆ سوپایەکی رێکخراو ھیچ سودێکی نییە، ھۆشداریشیدایە لایەنە سیاسییەکان لە دواخستنی کشانەوەی ھێزە بیانییەکان لە وڵاتەکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی بڕیارەکە، بۆ ماوەی ١٢٠ ڕۆژی تر ڕێگە بە عێراق دەدرێت کارەبا لە ئێرانەوە ھاوردە بکات بە بێ ئەوەی ڕووبەڕووی ھیچ سزایەک ببێتەوە، ھۆکاری بڕیارەکەش بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە عێراق شکستی ھێناوە لەوەی لە بەرھەمھێنانی کارەبادا پشت بە خۆی ببەستێت.


لە دابینکردنی کارەبادا، عێراق تا ڕادەیەکی زۆر پشت بە ئێران دەبەستێت، بۆیە تا ئێستا چەند جارێک ئەمریکا ماوەی لێبوردنی عێراقی لە ھاوردەکردنی کارەبا لە ئێرانەوە درێژ کردووەتەوە، لە ئێستاشدا عێراق دانوستانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو بە تایبەتی سعودیە دەستپێکردووە بۆ ئەوەی تۆڕی کارەبا بە سیستمی کارەبای کەنداوەوە ببەستێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕیاز حەلفی" بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئەوەی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا توانای بەرەنگاربونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکەیان نەبێت کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە، بۆیە پێویستە ژمارەیەکی زیاتر لە ھاووڵاتیان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.


عەلی بەلداوی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانیش لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، خشتەیەکی ھەفتانە ھەیە بۆ گەیشتنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بە عێراق و تا کۆتایی ئەمساڵ ٣٦ ملیۆن دۆزی تری ڤاکسین دەگاتە عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی عێراق لە سنورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا کۆتایی نەھاتووە و بەردەوام دەبن لە گەڕاندنەوەیان، تا ئێستاش سەرکەوتووبوون لە گەڕاندنەوەی زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ کەس کە زۆرینەیان کوردن.


وتیشی، زانیارییان نییە لە بارەی ئەو کۆچبەرانەی تا ئێستا لە سنورەکانی بێلاروس ماونەتەوە، چونکە زۆرینەیان بە نایاسایی لە تورکیاوە کۆچیان کردووە، بەڵام وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کار دەکات بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەریان و گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق، حەوتەمین کاروانی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی لە سنورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا گیریانخواردووە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و ھەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان نزیکەی ٤٣٠ کۆچبەرە.


بە پێی زانیارییەکان ناو تۆمارکردن بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقین بەردەوامە، بە پێی ئامارەکانیش تا ئێستا زیاتر لە ٢ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر گەڕاونەتەوە کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی میحوەرەکانی یەک تا چواری  ھێزی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و ژمارەیەک لە فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی یەکخستنی ھەوڵە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلامارە تیرۆریستییەکان و بەھێزکردنی ستراتیژییەتی ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتنی ئەمنی و سەربازی لە ناوچەکانی ھەماھەنگی ئەمنی نێوان ھێزەکانی ھەرێم و ناوەند.


ھەردوولا رێککەوتن لەسەر بەھێزکردنی کاری ھەواڵگری و زیادکردنی ھەماھەنگییەکان لە نێوان ھێزەکانی ھەرێم و ناوەند بۆ بەرەنگاربوونەوەی کردەوە تیرۆریستییەکان و رێگریکردن لە روودانیان.


ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ھەماھەنگییەکان لەگەڵ ھێزە دۆستەکان لەچوارچێوەی پشتیوانی لۆجستی و یەکخستنی ھەواڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش و رێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان لەنێوان فەرماندە ئەمنی و سەربازییە ھاوبەشەکان بۆ دانانی تێڕوانینێکی روون بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
یۆنامی لەپەیامەکەیدا سەرخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەھیدانی پەلامارەکەی شەوی رابردووی سنوری قەرەچووغ دەکات و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت، ھەروەھا پتەوکردنی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکان بۆ شەڕی ئێستای داعش بە پێویست دەزانێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی، بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە لە شاری بەغداد، کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەمنی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان دەکەن و فەرماندەی میحوەرەکان و ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.


وتیشی، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە زیادبوونی جموجوڵ و پەلامارەکانی داعش و تاوتوێی زیادکردنی ھەماھەنگی لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش دەکەن، بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش.


ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە لە ماوەی یەک ھەفتەدا داعش چوار پەلاماری لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ و قەزای کفری و چیای قەرەچووغ ئەنجامداوە و بەھۆیانەوە ١٨ پێشمەرگە و ھاوڵاتی شەھید بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھیشام روکابی بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی مالیکی لە تویتەر بڵاویکردەوە، سەدر لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکانەوە میوانداری دەکرێت و ھیچ زانیارییەکی تری نەخستووەتەڕوو.


بەشێک لە سەرچاوەکانی ھەواڵیش رایانگەیاندووە، سەدر داوای لە سەرکردەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە و نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا کردووە کە لە نەجەف کۆببنەوە، ئەوەش وەک ھەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان سەبارەت بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و ھەنگاونان بەرەو پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دادەنرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھانی عەقابی وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاندوە، لە رێی ئەنجامدانی پشکنین بۆ ھەموو ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگەرێنەوە، رێگری دەکەن لە گەیشتنی جۆری نوێی کۆرۆنا "ئۆمیکرۆن"بۆ عێراق و ھاوکات ھەڵمەتەکانی بەکارھێنانی ڤاکسینیشیان فراوان کردوە و تا کۆتایی ئەم مانگە ژمارەی ئەو کەسانەی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە دەگاتە ٨ ملیۆن و ژمارەی ئەوانەش کە دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتوە دەگاتە ٥ ملیۆن کەس.


وەزیری تەندروستی عێراق دوپاتیشیکردۆتەوە، بۆ سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا جارێکی تر قەدەغەی ھاتوچۆ راناگەیەندرێت، چونکە کاریگەری لەسەر ئابوری و ژیانی ھاوڵاتیان دروست دەکات، باشترین رێگاش بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەکارھێنانی ڤاکسینە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیئتلافی وەتەنیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن رەتدەکانەوە و قبوڵکردنی ئەنجامەکان دابەشبوونی سیاسی و ئاڵۆزی و پشێوی لەسەرجەم بوارەکاندا زیاتر دەکات.

راشیگەیاندووە، چاودێرانی نێودەوڵەتی رۆڵی تەماشاکەریان بینیوە و رێکارە یاساییەکان بۆ تانەدان دەگرنەبەر.


ئیئتلافی وەتەنیە جەتیکردووەتەوە، ھەموو ئەو ھۆشدارییانەی داویان لەسەر کۆمیسیۆن راست دەرچوون و کۆمیسیۆن توانای ئیدارەدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی لەدەستدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی گردبوونەوەی سەنەدی نیشتمانی رایگەیاند، سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و موقتەدا سەدر دوایین پێشھاتەکانی وڵاتەکە و ئەنجامی ھەڵبژاردنیان بە شێوەیەکی دۆستانە تاوتوێ کردووە. 


ھاوکات "فەلاح خەفاجی" سەرکردە لە ھاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی کۆبوونەوەکەی بە کۆبوونەوەی لوتکە و مێژوویی وەسف کردووە و رایگەیاند، ھەمووان چاوەڕێی  ئەنجامی ئەرێنی و لێکتێگەیشتنن بۆ ئاسانکاری پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو.


 میدیاکانی عێراقیش لە چەند سەرچاوەیەکەوە باسیان لەوە کردووە، لەو کۆبوونەوەیە رێککەوتن کراوە کە ویلایەتی مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق درێژ نەکرێتەوە و سەرۆک وەزیرانی داھاتوو بە تەوافوق ھەڵببژێرێت. 


نیوەڕۆی ئەمڕۆ،  موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر و نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھلی حەق و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە گەیشتنە ماڵی ھادی عامری و سەرجەم لایەنەکانی تری چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە کۆبوونەوەکە ئامادەبوون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...386387388389390...446