عیراقعیراق

ئەنجومەنی ڕاژەی عێراق ڕایگەیاندووە، بە مەبەستی دامەزراندن لە فەرمانگەکانی حکومەت، تاقیکردنەوەی ئەو کەسانەی شیاون بۆ دامەزراندن لە زانکۆکاندا ئەنجام دەدرێت و لە ڕۆژێکدا دوو بۆ سێ جار تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچن، بە ئامانجی خێراترکردنی پڕۆسەکەش، ھەر پارێزگایە و لە زانکۆکەی خۆیدا تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێت.


ڕاشیگەیاندووە، ئەو کەسانەی داوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیان پێشکەشکردووە، پێویستە بەردەوام ئاگاداری ماڵپەری ئەنجومەنی ڕاژە بن بە مەبەستی وردەکاری چۆنییەتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، بە گوێرەی پارێزگاکان و زانکۆکان، پێویستە ھەر بەشداربوویەکیش کۆدی تایبەت بەخۆی ھەبێت و ھەموو بەڵگە داواکراوەکان لەگەڵ خۆی بھێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەی بەردەوامە لە تۆمارکردنی ناوی ئەو کۆچبەرانەی  لەسەر سنوری بێلاروسن و دەیانەوێت بە ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە.


ڕوونیشیکردەوە، تا ئێستا ٧٥ کۆچبەری تر ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە و بەردەوامن لە ھەماھەنگییەکان بۆ ڕێکخستنی گەشتی گەڕانەوەی کۆچبەران.


ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ ٤٣١ کۆچبەر کە زۆرینەیان کورد بوون لە بێلاروسەوە گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کە لایەنە ناڕازییەکانی ھەڵبژاردن لە خۆدەگرێت، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پلاسخارت ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی کردەوە لەسەر بوونی بەڵگەی ڕوون و دڵنیاکەرەوە لەسەر گرفتەکانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت کە بە بێ ھیچ گومانێک دەریدەخەن لە ڕۆژی ١٠ی ١٠ بە شێوازێکی ڕێکخراو دەنگە دروستەکان دزراون و بەشێک لە بەڵگەکانیش خراونەتە بەردەست نێردەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.


چوارچێوەی ھەماھەنگی جەختیشی کردووەتەوە لە بەردەوام بوون لەسەر ڕێڕەوی یاسایی بۆ یەکلاکردنەوەی تانەکان کارکردن لەسەر ڕێکارە دەستورییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەینەوا رایگەیاندوە، لە ناوچەی مشیرفە لە خۆرئاوای موسڵ بە مووشەک ھێرشکراوەتە سەر بنکەی زیلکان کە ھێزەکانی تورکیای تێدا جێگیرە لە باکوری موسڵ .


بەوتەی سەرچاوەکە، یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک کەنیسەی مارمتی لە ناحیەی بەعشیقە کەوتوەتە خوارەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتوەتەوە.


سوپای تورکیا لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لە بنکەی سەربازی زیلکان لە باکوری موسڵ جێگیر بوون و لەماوەی رابردوودا چەندین جار رووبەرووی ھێرشی مووشەکی بوونەتەوە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا رایگەیاند، فەرمانی کردووە بە ھەڵوەشاندنەوەی لیوای "یەوم ئەلمەوعود"، کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن خودی سەدرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێزەکانی ئەمریکا دامەزراوە. 


بە پێی فەرمانەکەی سەدر سەرجەم بارەگاکانی ئەو لیوایە لە پارێزگاکانی عێراق دادەخرێن و لە ماوەی ٤٨ سەعاتیشدا سەرجەم چەکەکانیان رادەستی ھێزەکانی "سەرایا سەلام"ی سەر بە رەوتی سەدر دەکەن.


ھەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە لە کاتێکدایە، رۆژی پێنج شەممە موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا داوای ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گرووپە چەکدارەکان و رادەستکردنی چەکەکانیانی بە حەشدی شەعبی کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەڵگەنامەی گەشت بۆ ٤٣٠ کۆچبەری گیرخواردوو لە سەر سنوری بێلاروس ئامادەکراوە و ئەمرۆ بە گەشتێک دەگەڕێنرێنەوە عێراق.


وتیشی، تیمەکانی کونسوڵگەری لە بێلاروس بەردەوامن لە تۆمارکردنی ناوی ٥٠ کۆچبەری تر و وەزارەتەکەشیان لە ھەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەدەنگەوەچوونی ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە.

 


لەلایەکی ترەوە ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، کۆچبەرەکان لە مینسکی پایتەختی بێلاروسەوە دەگەنە فرۆکەخانەی ھەولێرو دواتریش ئەو کۆچبەرانەی خەڵکی شارەکانی ناوەراست و باشوری عێراقن دەگەیەنرێنە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عێراق نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بەنداوی جەزیرەی تورکیا پیشاندەدات و دەڵێت کاریگەری لەسەر داھاتی ئاوی وڵاتەکە دەبێت. 


عەلی رازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، ترسیان لە دروستکردنی بەنداوی جەزیرە لە باشوری بەنداوی ئەلیسۆ ھەیە لەلایەن تورکیاوە، چونکە کاریگەری لەسەر داھاتی ئاوی وڵاتەکە دەبێت. 


وتیشی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە رەسمی بە ئەنقەرەیان راگەیاندووە دروستکردنی ئەو بەنداوە رەتدەکەنەوە. 


وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق راشیگەیاند، کەمبوونەوەی باران بارین و گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا ھۆکارێکی ترن بۆ کەمبوونەوەی ئاوی وڵاتەکە، ئەو پارێزگایانەشی نزیکن لە ئێرانەوە و پشت بەو وڵاتە دەبەستن زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.


 لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە و بەھۆی سیاسەتەکانی تورکیا و ئێران، ئاستی ئاو لە روباری دیجلە و فورات لە عێراق بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکانیش عێراق پێنجەمین وڵاتە لەسەر ئاستی جیھان کە گۆڕانکارییەکانی کەش وھەوا زۆرترین کاریگەری لەسەر دروست کردووە.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جۆێل ھاربەر" وتەبێژی ھێزە ھاوبەشەکان و بەڕێوەبەری کاروباری گشتی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت، گۆڕانکاری گەورە لە ژمارە و ئەرک و ڕۆڵی ھاوپەیمانییەکەیان لە عێراق ڕوونادات و ڕاوێژ و مەشق و ڕاھێنان پێشکەشی ھێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە دەکەن، لە ئێستاشدا بە ئەرکەکانی خۆیان ھەڵدەستن و ئەوەی پێویست بێت پێشکەشی دەکەن.


پێشتر "یەحیا ڕەسوڵ" وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بەردەوامە و بڕیارە کشانەوەیان تا ٣١ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ تەواو ببێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پەیامەکەی ئاڕاستەی ئەو ھێزە سیاسیانە دەکات، کە پێیان وایە لە ھەڵبژاردنەکەی مانگی ڕابردوودا شکستیان ھێناوە.


وتیشی، پێویستە ئەو ھێزانەی دەیانەوێت بەشداری حکومەت بکەن، بەشداربن بۆ لێپێچینەوە لەو کەسانەی گوومانی گەندەڵیان لێدەکرێت و سەرجەم گرووپە چەکدارەکان ھەڵبوەشێننەوە و لە ڕێگەی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانەوە چەکەکانیان ڕادەستی حەشدی شەعبی بکەن.


سەدر لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی داھاتووش ڕایگەیاند، گەلی عێراق دەیەوێت بە زووترین کات حکومەت پێکبھێنرێت و ئەوانیش کار بۆ دروستکردنی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی دەکەن و دوو بژاردەشیان لە بەردەمدایە، یان پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی یاخود بوون بە ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتیمانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دانە ستراوڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا، بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق داوای لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" کردووە، درێژە بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بدات.
بەپێی رێککەوتنی عێراق و ئەمریکا، چەند مانگێکە پڕۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستیپێکردووە و بڕیاروایە تاکو کۆتایی ئەمساڵ تەواوی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا، کە ژمارەیان دوو ھەزار و ٥٠٠ سەربازە لە عێراق بکشێنەوە، ئەو ھێزانەشی دەمێننەوە تەنھا راوێژ و راھێنانی سەربازیی بە ھێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا دەڵێت، لە قۆناغی داھاتوودا، لەگەڵ دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن، پێویستیان بە کارا کردنەوەی یاسای "ئەمەت لە کوێوە ھێنا؟" دەبێت، دەشڵێت، بۆ سنووردارکردنی گەندەڵی پێویستە ئەو یاسایە، ھەمووان بە بێ جیاوازی بگرێتەوە.
ھەرچەندە ھەرگیز عێراق یاسایەکی بەو ناوە نەبووە، بەڵام دەستەواژەی "ئەمەت لە کوێوە ھێنا؟"، کە مەبەست لێی کۆکردنەوەی بڕێکی زۆر سەروەت و سامانە، بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەگەری تێوەگلانی بەرپرسانی حکومی بەکاردەھێنرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، ١٨ی ئەم مانگە یەکەم گەشت رێکدەخەن بۆ ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی بە شێوەی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت لە سنوری "بێلاڕوس"ەوە بگەڕێنەوە وڵاتەکە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو کە حکومەت لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەراندایە و لەگەڵ لێپرسراوانی فڕۆکەخانەی "مینسک" ھەماھەنگی دەکەن بۆ گەڕانەوەیان. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق تا ئێستا ١٧٠ کۆچبەر ناوی خۆیان  تۆمارکردووە کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە چوار میحوەرەوە ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی "دیالە"ی سەر بە حەشد دەستیپێکردووە و ئاشکراشیکرد، ئۆپراسیۆنەکە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و پشکنینی ئەو ناوچانەیە بۆ پارساتنی ئەمنییەتیان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ئاسایش لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازی لە ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتی و ھەڵسەنگاندنی ئەرێنی چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە عێراق و ھاوکارییەکانی یۆنامی بۆ پرۆسەکە دەکات.
ھەروەھا ستایشی گەلی عێراق دەکات بۆ پابەندبوونیان بە پڕۆسەی ھەڵبژاردن و بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکان، پیرۆزبایش لە حکومەت و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەکات بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و ئیدارەدانی بە شێوەیەکی باش.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕوانگەی سوریا، دەنگی تەقینەوەکان لە ماوەی کەمتر لە سەعاتێکدا بیستراون و ھاوکات بووە لەگەڵ فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بەسەر ناوچەکەدا. چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن کە دەنگی ٨ تەقینەوە بیستراوە.


ڕوانگەی سوریا ڕاشیگەیاندووە، ئەو پێشھاتە ھاوکاتە لەگەڵ لابردنی ئاڵای میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەسەر چەند ناوەند و بارەگایەکی سەربازی شاری "ئەلبوکەمال" و لە جێگەیان ئاڵای سوریا ھەڵواسراوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاند، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بەردەوام دەبێت لەسەر پلانەکانی بۆ داخستنی سەرجەم کەمپەکانی ئاوارەکان و ناردنەوەی ئاوارەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...390391392393394...446