ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە رایگەیاند، پەرلەمانتارە سەربەخۆ و حزبیەکانیش نەیانتوانیوە کاری خۆیان بکەن، پەرلەمانتارە حزبیەکان تەنھا بەرژەوەندی حزب و خێڵەکانیان دەوێت و پەرلەمانتارە سەربەخۆکانیش نزیکن لەوەی دەرفەتەکان بقۆزنەوە.

ھەروەھا رایگەیاندووە، سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەر زۆرترین ھەڕەشەی لەسەرە حزبە سیاسیەکانیش تەنھا بەرژەوەندی خۆیان بەلاوە گرنگە، لایەنەکانیش دەیانەوێت حکومەت پێکبھێنین تا ئەوەی ماوە لە عێراق بیفرۆشن، دادگاش گەندەڵی و  گەندەڵکارانی پشتگوێخستووە لەترسی بڵاوکردنەوەی تۆمارە دەنگی و گرتە ڤیدۆیۆکانیان.