ئاژانسی ھەواڵیی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە "سۆمۆ"، لە نامەیەکدا جەختیکردووەتەوە رێکاری یاسایی توند دژی ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگرنەبەر لەپێناو رێگریکردن لە بارکردنی ئەو بارە نەوتە نایاساییەکان لە عێراقەوە دێن.

رۆیتەرز راشیگەیاندووە، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ، پارێزگاری لە مافی گرتنەبەری ھەموو رێکارە یاساییەکان دژی ھەر بازرگان یان کڕیارێکی نەوتی خاوی قاچاغ دەکات کە سەلمێندراوە نەوتی عێراقی لە بەندەری جەیھانی تورکیا بارکردووە، بەبێ ئەوەی لەلایەن سۆمۆوە پشتگیری بکرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پەیامەی کۆمپانیای سۆمۆ لەچوارچێوەی زنجیرە ھەوڵەکانی وەزارەتی نەوتی عێراقدایە، بۆ کۆنترۆڵکردنی داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان.