محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لەگەڵ فەریق جیۆڤانی ئەیانۆچی فەرماندەی نێردەی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ لە عێراق کۆبووەوە و باس لەوە کرا لەسەر ئەرکی نێردەی ناتۆ، چوارچێوەی ھاوکاری ئەمنی و سەربازیی نێوان ناتۆ و عێراق زیاتر بەرەوپێش ببرێت بەتایبەتی راوێژ و مەشق و پێشخستنی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر.

فەرماندەی نێردەی ناتۆش لە عێراق وتی، بەردەوام دەبن لەسەر ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەموو دەزگا ئەمنییەکان لەچوارچێوەی ئەرک و کارەکانیدا، بەتایبەتی بەھێزکردنی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.