وەزارەتی گەیاندنی عێراق: سەرەتای مانگی داھاتوو نرخی کارتی ئینتەرنێت و مۆبایل کەم دەکرێتەوە
هادی
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی گەیاندنی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی ھەموو کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و گەیاندن کردووە، داوا دەکات لە ١/١٢/٢٠٢٢ نرخی کارتی ئینتەرنێت و مۆبایل بەڕێژەی ٢٠% کەمبکەنەوە.
راشیگەیاندوە، پێویستە ھەموو کۆمپانیاکان پابەندبن بە بڕیاری کەمکردنوەی نرخی کارتەکانیان، ھەر کۆمپانیایەک سەرپێچی بڕیارەکە بکات و جێبەجێی نەکات، رێکاری یاسایی لەبەرامبەری دەگیرێتەبەر.