ئەمڕۆ وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق فەرمانێکی ئاڕاستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کردووە و داوایکردووە بەڕێژەی ٢٠٪ نرخی خزمەتگوزارییەکانیان کەم بکەنەوە.

لە فەرمانەکەدا ھاتووە، لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەر کۆمپانیایەکیش پابەند نەبێت روبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە. 

سەبارەت بە ھەرێمی کوردستانیش، دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارەکە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و کۆمپانیاکانی ھەرێمیش پێویستە نرخەکان بەو ڕێژەیەی دیاریکراوە، کەم بکەنەوە.