عیراق

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، خێرایی لە رادەبەدەر و پابەندنەبوونی شۆفێر بە بنەماکانی سەلامەتی بوونەتە ھۆکاری ھەزاران رووداوی ھاتووچۆ لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کە ھەزاران قوربانییان لێکەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری ماددیشان ھەبووە و ھۆکاری دیکەی زۆربوونی ژمارەی قوربانییەکانیش سەرنشینانی ئۆتۆمبێلن کە لە رێگا دوورەکان پشتێنی سەلامی نابەستن.

راشیگەیاندووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا زیاتر لە حەوت ھەزار رووداوی ھاتووچۆ لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق روویانداوە و بەپێی توێژینەوەیەکی پسپۆڕانی ھاتووچۆش ٧٠٪ی ئەو رووداوانە بەھۆی بەکارھێنانی مۆبایلەوە بووە لەلایەن شۆفێرانەوە لەکاتی لێخوڕیندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی پلانی نیشتمانی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان، ٣٧٥ ئاوارە بە ھاوکاری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە کەمپی بێرسفی یەک لە قەزای زاخۆوە لەسەر خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان لە سنوری قەزای شنگال.

راشیگەیاندووە، ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە سنوری شنگال سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ دابیندەکرێت، پلانی نیشتمانیش بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بەخواستی خۆیان بەردەوامدەبێت تا ئەوکاتەی تەواوی ئاوارەکانی عێراق دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر لە وەڵامی یەکێک لە لایەنگرانی سەبارەت بە پڕۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردنەکان لە پەیامێکیدا رایگەیاند، سەدرییەکان بە یەکڕیزی و وەفا جیا دەکرێنەوە و شانازی بەوەوە دەکات، داواشی کرد پابەندبن بە چاکسازییەوە.

سەدر لە پەیامەکەیدا داوای لە لایەنگرانی کرد بایکۆتی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن، بەو شێوەیە ئەو دڵخۆش دەکەن و دوژمنانیش توڕە دەکەن، ھەروەھا شەرعیەتی ھەڵبژاردنەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی دادەبەزێت و ھەژموونی گەندەڵکاران و لایەنگران لەسەر عێراق کەم دەبێتەوە.

سەدر وتیشی، رەوشی جیھانی و ھەرێمی کاریگەری لەسەر عێراق ھەیە و دەبێت وریا بن و ھەمیشە لە ئامادەباشیدا بن. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە لە پۆستەکەی تائێستا چەندین دۆسێی گرنگی ھەڵداوەتەوە و زۆر ژیرانەش دەستی بۆ بابەتە ئاڵۆز و پڕ لەکێشە و ململانێکان بردووە و بە باشی کاری لەسەرکردوون و دووری نێوان حکومەت و عێراقییەکانیشی زۆر کەمکردووەتەوە.

وتیشی، سودانی ئەزموونێکی زۆر و مێژوویەکی دوورودرێژی لە دەستپاکی ھەیە و وەک نوێنەری سەرجەم عێراقییەکان مامەڵە دەکات و پلانی ستراتیژی و گرنگیشی بۆ داھاتووی عێراق ھەیە، داواشی لێکرد دۆسێی رەوتی سەدر بجوڵێنێت بۆئەوەی جارێکی تر بگەڕێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی عێراق.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق لەگەڵ مەجید قەسەبی وەزیری بازرگانی سعودیە و سەرۆكی ئەنجومەنی هەماهەنگیی سعودی–عێراقی و ژمارەیەك خاوەنكاری ئەو وڵاتە كۆبووەوە و جەختیكردەوە لە گرنگی هاریكاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و سعودیە لە بوارەكانی بازرگانی، ئابوری، پیشەسازی، وزە و ژینگە و سودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزمون و تواناكانی یەكتر.

باسی لەو قۆناغەش كرد كە عیراق لە ساڵانی رابردوودا روبەڕوی بووەتەوە، بەتایبەتیش شەڕ و گەمارۆ و تیرۆر و كاریگەرییان لەسەر ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزارییەكان، وتیشی، ئێستا عێراق لە رەوشێكی جیاوازدایە لەڕووی ئاسایش و سەقامگیری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دەستپێكردنی پڕۆژەی ستراتیژی و وەبەرهێنان.

سەرۆككۆماری عێراق داوای لە خاوەنكارانی سعودیە كرد سوود لە دەرفەتە رەخساوەكان وەربگرن و بێنەناو بازاڕی عێراقەوە، چونكە حكومەت ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەران و بازرگانان دەكات بە مەبەستی هاندانیان و سودمەندبوون لە دەرفەتەكانی وەبەرهێنان لە عێراقدا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماھیر حسێن رەشید سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق، لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی و دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردووە، ناوی زیاتر لە ٢٢ فەرمانبەری خانەنشینکراوی ئاراستە کردوون بۆئەوەی بە تۆمەتی ئەنجامدانی ساختەکاری لێکۆڵینەوە لە دۆسێکانیان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھۆکارێکی تری نووسراوەکە بۆئەوە گەڕێندراوەتەوە کە گومان ھەیە لەناو خانەنشیناندا کەسانی تاوانبار و پەیوەندی بەداعش و ناشایستەیی بۆ خانەنشین بوون ھەبێت، بۆیە داوای دەستەی دەستپاکی و دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردووە رێکاری پێویست بگرنەبەر و لێکۆڵینەوەی ورد بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەباس جیھانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان  بەدواداچوون بۆ دۆخی کەمپی ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیەکانیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، جەختیشکردنەوە لەسەر ئەوەی نابێت کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ھیچ جۆرە بانگەشەیەکی ھەڵبژاردن یان چالاکیەکی سیاسی لە کەمپەکانی ھەرێمدا ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر کاندیدێک پێشلکاری بکات ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەیسەم فەھد زرکانی، ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە میوانداری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بکات، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە بەھای دینار و دۆلار و قەیرانی دارایی.

ھەروەھا داوایکردووە، ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە کەمتەرخەمی و نزمبوونەوەی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی عێراق، سکاڵاکە لەلایەن "مستەفا سەنەد" ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دژی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکراوە. 

لە سکاڵاکەدا داوایکردووە دادگای فیدراڵی بڕیاری ژمارە ٢٣٥٠٠ی ساڵی ٢٠٢٣ و  ھەموارەکەی، ھەروەھا بڕیاری ژمارە ٢٣٥٢٠ی ساڵی ٢٠٢٣ی حکومەتی عێراق تایبەت بە پێدانی بڕی دوو ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دیناربە قەرز بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان رابگرێت، کە مانگانە دەکاتە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار.  


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نووسراوێکی دادوەر فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کە ئاراستەی ھەردوو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و دەستەی سەرپەرشتیاری دادی و تەواوی سەرۆکایەتی دادگاکانی تێھەڵچوونەوە کراوە، ئاماژەی بەوە کردوە، لە چوارچێوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا ھەر کاندیدێک لە کاتی چاوپێکەوتن و لێدوانە رۆژنامەوانییەکاندا لەرێگەی بوختان و جنێودان و ناوزڕاندنەوە یاسا پێشێل بکەن، بەپێی حوکمی ماددەکانی ٤٣٣ و ٤٣٤ و ٣٤٥ لە یاسای سزادانی عێراق لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

راشیگەیاندووە، لێپرسینەوە لەگەڵ ھەموو کەسانەشدا دەکرێت کە پێشێلکاری بەرامبەر بانگەشەی ھەڵبژاردنی کاندید و لایەنەکان دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکدا لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق تایبەت بە پرۆژەکانی گەشەپێدان لە نێوان عێراق و ئەڵمانیا، ماکس ملین سەرۆکی وەفدی ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەکە رایگەیاند، چەندین خاڵی گرنگ و ھاوبەشیان لەگەڵ عێراق ھەیە لە پێناو زیاتر بەھێزکردنی پرۆژە ھاوبەشەکانی نێوانیان و پلانی کارکردنی ھاوبەشیش دەبێتە بنەمایەکی سەرەکی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە ساڵانی داھاتوودا.

وتیشی، لەساڵی ٢٠١٤ەوە تائێستا حکومەتی ئەڵمانیا لە بواری ئاوەدانکردنەوە و مرۆییدا ھاوکاری زۆری پێشکەشی عێراق کردووە، بەشێوەیەک لەو ماوەیەدا بە بەھای زیاتر لە سێ ملیار دۆلار ھاوکاری مرۆیی لە بەرلینەوە بۆ بەغداد رەوانە کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عارف حەمامی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یەکێک لەو پرۆژەیاسایانەی گرنگە و پەیوەندی راستەوخۆی بە فەرمانبەرانەوە ھەیە، پرۆژەیاسای رێکخستنەوەی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانە بۆئەوەی جیاوازییەکانی نێوان لە مووچەی بنەڕەتی رێکبخرێتەوە کە دادپەروەرییەکی تەواو لە مووچەی فەرمانبەران بەدیدەھێنێت کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیان و گوزەران و رەوشی ئابوورییان جەبێت.

وتیشی، لەئێستادا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بەو پرۆژەیاسایە تەواوکردووە، لیژنەیەکی باڵاشی پێکھێناوە بۆ زیاتر بەھێزکردنی پرۆژەیاسای رێکخستنەوەی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران و ئەنجومەنی نوێنەرانیش چاوەڕوانە حکومەت رەوانەی بکات بۆ پەسەندکردنی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەمیانەی وتەکەیدا سەرۆککۆمار ھەڵوێستی چەسپاوی عیراقی دووپاتکردەوە، کە داوای بەدیھێنانی ھیواکانی گەلی فەڵەستین دەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین کە قودسی پیرۆز پایتەختی بێت.

سەرۆککۆمار بە توندی سەرکۆنەی پێشێلکارییە ئاشکراکانی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانی کرد، بەتایبەتی ئەو تاوانانەی کە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون و نەخۆشخانەکان و دامەزراوە مەدەنییەکانی کردووەتە ئامانج و ھەزاران قوربانییان لێکەوتوەتەوە، کە زۆربەیان منداڵ و ژن و بەساڵاچوانن.

لە وتەکەیدا د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ھەنگاوی جدی بنێت بۆ سەرکۆنەکردنی ھێرشە نەخشەبۆکێشراو و پێشێلکارییە مەترسیدارەکان و بەئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکان لە کەرتی غەزە و راگرتنی دەستبەجێی کردەوە سەربازییەکان، ھەروەھا بەخێرایی ھەنگاو بنرێت بۆئەوەی رێگە بە کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان بدەن بەزووترین کات و بەبێ کۆت و بەند بچنە ناو خاکی فەڵەستینەوە. جەختیشی لەوە کردەوە ئەوەی سوپای داگیرکەر لە غەززە ئەنجامی دەدات، ھیچ پاساوێکی نییە جگە لە بەرجەستەکردنی سیاسەتی نەژادپەرستی کە لەسەر بنەمای دەربەدەرکردن و دەستبەسەرداگرتنی زەوی و بەجولەکەکردنی ناوچە فەلەستینییەکان و فراوانکردنی بونیادنانی ئۆردوگای نیشتەجێبوون، داڕێژراوە.

دەقی وتەکانی سەرۆککۆمار:


 بەناوی خودای گەورە و میھرەبان

برای بەڕێزم شازادە محەمەد کوڕی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود، جێنشینی شانشینی عەرەبستانی سعودی
خاوەنشکۆ و بەڕێزان و پایەبەرزان
بەڕێز ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی 
بەڕێز ئەمینداری گشتی رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی
خوشکان و برایانی بەڕێز 

سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت

لە سەرەتای ئەم وتەیەدا سوپاسێکی بێ پایانم ئاڕاستەی خزمەتکاری ھەردوو حەرەمی پیرۆز، خاوەنشکۆ شا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود و شازادە محەمەد کوڕی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود دەکەم، ھەروەھا ستایش و پێزانینم بۆ گەلی سعودییەی برا بۆ میوانداریکردنی کارەکانی ئەم لوتکەیە، کە لە ھەلومەرجێکی سەختدا سازدەکرێت و تایبەتە بەو تاوانانەی بەدرێژایی رۆژ لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە لە ھەوڵی بێ سوددایە بۆ لەناوبردنی دۆزی فەلەستین و ماف و خواستەکانی گەلی فەلەستین بە گشتی.

عێراق ھەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دوپاتدەکاتەوە، کە بریتییە لە بەدیھێنانی خواستەکانی گەلی فەلەستین بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین کە قودسی پیرۆز پایتەختی بێت.

عێراق سیاسەتی تۆڵەسەندنەوە و سزادانی بەکۆمەڵ رەتدەکاتەوە، کە داگیرکەر دژی گەلی فەلەستین پەیڕەوی دەکات، ھەروەھا عێراق بە توندی سەرکۆنەی پێشێلکارییە ئاشکراکانی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەکات، بەتایبەتی ئەو تاوانانەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون و نەخۆشخانەکان و دامەزراوە مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج، کە لە ئەنجامدا ھەزاران قوربانی لێکەوتوەتەوە و زۆربەیان منداڵ و ژن و بەساڵاچون.

لەم مینبەرەوە، عیراق داوای دانانی چوارچێوەیەکی کرداری دەکات بۆ رزگارکردنی گەلی فەلەستین لەم کۆمەڵکوژییانە، لە رێگەی ئەم داواکارییانەی خوارەوە:
یەکەم: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکرێت بە جددی کاربکات بۆ سەرکۆنەکردنی پەلامارە نەخشەبۆکێشراو و پێشێلکارییە مەترسیدارەکان و بەئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکان لە کەرتی غەززە، دواتریش دەستبەجێ وەستاندنی جەنگ.

دووەم: ھەنگاوی پەلە و جددی بنرێت بۆئەوەی دەستبەجێ و بەبێ ھیچ کۆت و بەندێک رێگە بە کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان بدرێت تا بچنە ناو خاکی فەڵەستینەوە.
سێیەم: جەختکردنەوە لەوەی کە بڕینی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن لە کەرتی غەزە بەئامانجی گۆشەگیرکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە و شاردنەوەی تاوانەکانی جەنگی داگیرکەرە لە جیھان، ئەمە جگەلەوەی رێگری لە ئەرکەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات بەتایبەتی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ فریاگوزاری پەنابەران (UNRWA).

چوارەم: ئەوەی سوپای داگیرکەر لە غەززە ئەنجامی دەدات، ھیچ پاساوێکی نییە جگە لە بەرجەستەکردنی سیاسەتی نەژادپەرستی، کە لەسەر بنەمای دەربەدەرکردن و دەستبەسەرداگرتنی زەوی و بەجولەکەکردنی ناوچە فەلەستینییەکان و فراوانکردنی بونیادنانی ئۆردوگای نیشتەجێبون، داڕێژراوە.

ئەو کردەوە دڕندانانەی ئێستا دەسەڵاتدارانی داگیرکەر پەیڕەوی دەکەن، پیلانێکی تاوانکارییە بە ئامانجی دەرکردنی فەلەستینییەکان لە ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەمەش سیاسەتێکی قێزەونانەیە و بە تەواوی ڕەتکراوەیە. لەگەڵ ئەوەشدا سورین لەسەر مافی گەڕانەوەی پەنابەران و کۆچبەرانی فەڵەستینی بۆ زێد و ناوچەکانی خۆیان.

خاوەنشکۆ و بەڕێزان و پایەبەرزان

کۆماری عیراق، کە ھەمیشە پشتیوانی لە دۆزی گەلی فەلەستین و خەباتی دادپەروەرانەی بۆ مافە رەواکانیان کردووە، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لەو ئازارە مرۆییە دەڕوانێت کە فەڵەستینییەکانی خستووەتە دۆخێکی ناھەموارەوە لەنێوان بێدەنگییەکی نامۆ و ناڕەوای نێودەوڵەتیدا، کە ئاماژەیە بۆ گرژیی زیاتر و دۆخێک درێژە پێدەدات لە گرژی و گەشەسەندنی قەیران لە ناوچەکەدا و رێگری دەکات لە گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و کۆتاییھاتنی ئەم دۆخە.

دوبارە جەخت لە ھەڵوێستی نەگۆڕی عیراق دەکەینەوە لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین و خۆڕاگری گەلی فەڵەستین بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەو ھێرشە بەردەوامە دڕندانانەیە و ھاودەنگیی رەھای کۆماری عیراق لەگەڵ گەلی فەڵەستین لە بەدیھێنانی خواستەکانیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی خۆیان دووپاتدەکەینەوە، کە قودسی پیرۆز پایتەختی بێت بەپێی بڕیارنامەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

دوبارە سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە وتارێکدا لە لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی رایگەیاند، پێویستە ھێرشەکانی ئیسرائیل رابوەستن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار بکەن بۆ راگرتنی ئەو ھێرشانە، راشیگەیاند، داوا دەکەین ھاوکاریی مرۆیی بەبێ ھیچ بەربەستێک بگات بە غەززە، وتیشی، ئیسرائیل لە ھێرشەکانی خەڵکی مەدەنی دەکاتەئامانج و کۆمەڵکوژیی دەکات.

محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە لە وتاری دەستپێکی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی رایگەیاند، جیھان لە بەردەم کارەساتێکی گەورەی مرۆییدایە کە ئەنجومەنی ئاسایش تیایدا شکستی ھێناوە، داواش دەکەن لە کەمترین ماوەدا ھێرشەکانی ئیسرائیل رابگیرێت.

مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینیش وتی، ئەوان خاوەنی خاکی فەڵەستین و قودسن و لەئێستادا گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەززە و کەناری خۆرئاوا روبەڕوی کۆمەڵکوژی بووەتەوە و داواش لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ و کار بۆ راگرتنی ھێرشەکانی ئیسرائیل بکات.

شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردنیش رایگەیاند، دانیشتووانی غەززە روبەڕووی دڕاندانەترین ھێرش بوونەتەوە و پێویستە ھەڵوێستی جددی ھەبێت لە بەرامبەر تاوانەکانی سوپای ئیسرائیل کە لە کەرتی غەززە ئەنجامیداوە.

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسریش رایگەیاند، تاوانەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتییە و نابێت ئەوەی روودەدات قبوڵ بکرێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا وتی، تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەززە بەشێوەیەک ناتوانرێت باس بکرێت.

لای خۆیەوە، ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێرانیش وتی، پێویستە وڵاتانی ئیسلامی پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا نەک پشتبەستن بە وڵاتانی زلھێز، وتیشی، ئێستا کاتی روبەڕوبوونەوەی ئەو ناحەقیەیە کە بەرامبەر غەززە دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، دابەشکردنی دەرمان لەنێوان پارێزگاکانی عێراقدا پەیوەستە بە دوو پێوەر و ئەوانیش، ژمارەی دانیشتوان و ھەڵسەنگاندنی پێویستیە. 

رونیشیکردووەتەوە سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکان ئەو پێداویستییانەی دەیانەوێت ساڵانە پێشکەشیان دەکەن و ئەمەش پشتی پێدەبەسترێت لەگەڵ ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە. 

لەبارەی بەشەدەرمانی ھەرێمەوە، وەزیری تەندروستی عێراق دەڵێت ناردنی بەشەدەرمانی ھەرێم بەندە بە بەشەبودجەکەی و بودجەی دەرمانیش ٢١٦ ملیار دینارە لەناو بەشە بودجەی ھەرێمدا. 

دەشڵێت، وەزارەتی تەندروستی سەرباری بودجەی تایبەتی دەرمان بۆ ھەرێمی کوردستان ھەڵدەستێت بە پاڵپشتیکردنی دامەزراوە تەندروستییەکانی ھەرێم بۆ چارەسەری نەخۆشی و زیادکردنی بڕی دەرمان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، لەمیانەی کردنەوەی پڕۆژەیەکی پەلەوەری لە کەربەلا کە ساڵانە زیاتر لە سێ ملیۆن ھێلکە و ٣٠٦ ھەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرھەمدەھێنێت ئاماژەی بەوەکرد، کەرتی کشتوکاڵ بابەتێکی بنەڕەتی بەرنامەی حکومەتە و دەستیان کردوە بە زنجیرەیەک ڕێکار و بڕیاریبۆ پاڵپشتیکردن و زیادکردنی خەرجی بانکە کشتوکاڵییەکان بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت. 

وتیشی حکومەت توانیویەتی ھەنگاوی بەرچاوبنێت بۆ دابینکردنی ماددەکانی کۆبونی خۆراک بەتایبەت ئارد لەڕێگەی گەنمی بەرھەمی ناوخۆوە و بڕی پێویستی گەنم و مادە خۆراکییەکان لە کۆگاکاندا ھەیە بەھۆی پلانی کشتوکاڵی و بەبازاڕکردنی وەرزی ڕابردووەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...142143144145146...400