ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەكەمی یاسای بودجە دەكات.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە و بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش گفتوگۆ و خوێندنەوە بۆ 10 پرۆژەیاسا دەكرێت، لەو چوارچێوەیەشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵەكانی (2023،2024،2025) دەكات و تێچوی بەرهەمهێنانی نەوت لە یاسای بودجە بۆ ساڵی 2025 جێگیر دەكرێت.

لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەشدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان و پرۆژەیاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەكرێت و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ یاسای پاراستنی كەمینەكان دەكرێت.