عیراق

لەگەڵ پەرەسەندنی مەترسی شەڕی غەززە و ھێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر بنکەو بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق، وەزارەتی بەرگری عێراق راسپاردەیەکی سەبارەت بە پەرەپێدانی تواناکانی چاودێری و وەڵامدانەوەی ئاسمانی خستووەتەڕوو.

بەوتەی بەرپرسێکی باڵای عێراق، ھەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ بەدەستھێنانی سیستمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو لە فەڕەنسا بێ ئەنجام بووە، سەرەڕای بەڵێنەکانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و دابینکردنی بودجەی تایبەت بۆ کڕینی ئەو سیستمە لەلایەن عێراقەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر مۆسکۆ و چین، پاڵی بە عێراقەوە ناوە کە ڕوو لە فەرەنسا بکات بۆ کڕینی ئەو سیستمە ئاسمانییە، بەڵام دوای شکستی ھەوڵەکان، عێراق بژاردەی تری ھەیە بۆ کڕینی ئەو سیستمە لە وڵاتانی تر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە کەرکوک ٥٥٩ ھەزار دەنگی دروست دراوە و لەو ژمارەیەش لیستی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە ١٥٧ ھەزار و ٦٤٩ دەنگی بەدەستھێناوە بووەتە خاوەنی پێنج کورسی.

بەگوێرەی دەرئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکە، لە کەرکوک ھاوپەیمانی عەرەبی لە پلەی دووەمدایە و دوو کورسی بەدەستھێناوە، ھاوکات بەرەی تورکمانی دوو کورسی، لیستی قیادە دوو کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستانیش دوو کورسی و ھاوپەیمانی عروبەش یەک کورسی بەدەستھێناوە.

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەشکرد، لە سبەی ھەینییەوە تا دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە سێ رۆژ، ھەر لایەنێک سکاڵای لەسەر دەرئەنجامەکان ھەبوو، ئەوا دەتوانێت لە دەستەی دادوەری سکاڵا لەسەر ئەنجامەکان تۆمار بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ  ١٤ ھەزار و ٨٥٧ کەس لەسەر مامەڵەکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیرکراون کە  ١٤٠کەسیان بازرگانی نێودەوڵەتی بوون، لەو ژمارەیەش ٧٣٩٧ کەسیان بە لەسێدارەدان و زیندانیکردن سزادراون.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەو ساڵەدا ٦٥ تیرۆرست لەلایەن ھێزەکانی شانەی راگەیاندنی جەنگییەوە کوژراون و ٥٥٨٩ کەسی تریش بە ماددەی ٤ی تیرۆر دەستگیراون.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردو بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە وڵاتدا بەڕێژەی ٨٠٪ کەمیکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ سانچێز و محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە، دواتریش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد.

سەرەتا سودانی رایگەیاند، باسیان لە رێکخستنەوەی ئەرکی سەربازەکانی ئیسپانیا لە عێراق کرد، ھەروەھا وتیشی، وڵاتەکەی پابەندە بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و پێویستە بەئامانجگرتنیان رابگیرێت.

لای خۆیەوە سانچێز رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق لە قۆناغێکی نوێدان و ئیسپانیا پابەندە بە سەقامگیریی و ئارامیی عێراق و ئەو پابەندبوونەش بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەھای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای بودجە. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەت لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا دەستدەکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی بە جۆرێکە کە مامەڵەکان بە ئەلیکترۆنی دەکرێن و ئەمەش بەھای دۆلار دادەبەزێنێت و لە ئاستێکدا دەیوەستێنێت. 

دەشڵێت، بەھای ئێستای دۆلار لە بازاڕەکاندا راستەقینە نییە و ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ترس لە بەرزبونەوە و نزمبوونەوەی و بەھای راستەقینەی دۆلار بە پێوەری پێویستی دیاری دەکرێت و بەھۆی یاریکردن بە بەھای دۆلار و بەقاچاغبردنی گرفتی دروستکردووە. 

جەمال کۆچەر وتیشی، حکومەت یاسای بودجەی جێبەجێنەکردووە بە تایبەت پێش ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ئەوەی چەند لایەنێک و کاندیدێک ئەو بابەتە بۆ مەرامی تایبەتی بەکارنەھێنن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدون ساعدی، سەرۆکی فراکسیۆنی حقوق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی عێراق کرد و تییادا ھاتووە، ھێزەکانی ئەمریکا پێشێلکاری سەروەری عێراق کردووە و لە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە بۆردومانی چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی کردووە. 

ساعدی داوای لە وەزیری دەرەوەی عێراق کرد، روونکردنەوە بدات لەسەر بانگھێشت نەکردنی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد و رادەستنەکردنی یاداشتێکی ناڕەزایەتی کە سەروەری عێراقییان بەزاندووە. وتیشی، وەزیری دەرەوە پێویستە روونکردنەوە بدات لەسەر رێکارە نێودەوڵەتی و یاساییەکان کە گیراونەتەبەر بۆ رێگریکردن لە پێشێل نەکردنی سەروەری عێراق لەلایەن ئەمریکاوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، ٣٦ سزای کارگێڕێییان بەسەر کۆمپانیا دامەزراوە ناداراییەکاندا سەپاندووە کە سزاکان خۆیان لە ھۆشداری پێدان و ئاگادارکردنەوە و سزای پشتگوێخستن دەبینێتەوە و ھەر لەو ماوەیەشدا بە بەھای زیاتر لە ١٢٧ ملیار دینار بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراویان سزاداوە بەھۆی پابەندنەبونیان بە بڕیار و رێنماییەکانی بانکی ناوەندییەوە.

راشیگەیاندووە، مانگی چواری ئەمساڵ زۆرترین سزادانی تێدا تۆمارکراوە کە بڕی پارەی سزاکان گەیشتووەتە زیاتر لە ١٧ ملیار دینار لەگەڵ ١٧ سزای کارگێڕی و کەترین سزادانیش لەمانگی تشرینی دووەمی رابردوودا بووە کە بڕی سزاکان گەیشتووەتە زیاتر لە ھەشت ملیار دینار لەگەڵ تەنھا ھەشت سزای کارگێڕی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حەسەن یاساری، راوێژکاری دەستوری سودانی راسپێردراوە بۆ  پێکھێنانی لیژنەیەک لە سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی دەوڵەت و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕالی کە لەساڵی ٢٠١٥ەوە حکومەت داوای پێداچوونەوەی بەو پرۆژەیاسایە کردووە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە و تا ئێستا کاری لەسەر نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکە کارەکانی تەواوکردووە و رەشنووسی ئەو پڕۆژەیاسایەی ئامادەکردووە و سەرۆکی لیژنەکە چەند دانوستانێکی ئەنجامداوە لەگەڵ نوێنەرانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی. 

دەشڵێت، حکومەت کاری لەسەر چەند بابەت و دەقێک کردوە کە پێشتر لە خولەکانی پێشووی پەرلەمان تێبینیان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای فیدرالی ھەبووە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و جەختکردنەوە لە پاڵپشتی حکومەت بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەقید ئەحمەد محەمەد شەرجی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەزگاکە دەڵێت، لەئەمساڵدا ھەڵمەتێک بۆ نەھێشتنی خۆدزینەوە لە باج دەستیپێکرد، لە ئەنجامدا زیاتر لە چوار ھەزار حاڵەتی خۆدزینەوە لە باج و ساختەکردنی دراو دەستنیشانکراون و پوچەڵکرانەوە.

دووپاتیشکردەوە، لە ئەمساڵدا ١٥٣ حاڵەتی ساختەکردنی دراو دەستنیشانکران و تۆمەتبارانیش دەستگیرکراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی کارکردن لە پرۆژەی شاری نیشتەجێبوونی جەواھیری لە قەزای ئەبوغرێب کە دەکەوێتە خۆرئاوای بەغداد رایگەیاند، پلان و بەرنامەی تایبەتیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانی نیشتەجێبوون ھەیە و بۆئەو مەبەستەش رێککەوتن و گرێبەستیان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی ئیمزاکردووە.

وتیشی، لەقۆناغی یەکەمدا پێنج شاری نیشتەجێبوون لە پارێزگاکانی بەغداد و بابل و کەربەلا و ئەنبار و نەینەوا دروست دروست دەکەن و لە قۆناغی دووەمیشدا ١٠ شاری تری نیشتەجێبوون لە پارێزگاکانی عێراق دروست دەکرێن و ئامانجی سەرەکیشیان ئەوەیە بگەنە بنیاتنانی ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی عامری، پەیامێکی لەبارەی ھێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو دوژمنکارییەی ئەمریکا ئیدانە دەکەن و بە پێشێلکردنی سەروەری و شکۆی عێراقی دەزانن.

راشیگەیاند، جارێکیتر جەختدەکەنەوە کە ھیچ چارەسەر و کۆتاییەک بۆ ئەو پێشێلکارییانە نییە، تەنھا بە چوونەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق نەبێت.

وتیشی، پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق خشتەیەکی زەمەنیی دابنێت، بۆ چوونەدەرەوەی ئەو ھێزانە لە نزیکترین کاتدا، ئەگەر پێویستی پێیان نییە، چونکە بوونی ئەو ھێزانە دەبێتە ھۆی وێرانبوونی عێراق و کوژرانی رۆڵەکانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، لە گەڕەکی حەی عامل لە شای بەغداد شەڕ لە نێوان گروپی سەرایا سەلام سەر بە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و گروپێکی حەشدی شەعبی روویداوە و تەقەی ھەڕەمەکی کراوە. 

ھێزی پۆلیسی ئیتیحادی بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشەکە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەروازە و رێگەکانیان بۆ سەر ناوچەکە داخست.

لە روبەڕوبوونەوەکەشدا دوو کەس برینداربوون، کە یەکێکیان مەدەنییە و ئەوەی دیکەیان ھێزی ئەمنییە. 

بەیانی ئەمڕۆش،  وەلید خەلیفە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاند، رەوشی ئەمنی گەڕەکی حەی عامل لەژێر کۆنترۆڵدایە و ھیچ ئاڵۆزییەک بوونی نەماوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مایکڵ کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لەسەر فەرمانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێرشیانکردووەتە سەر سێ پێگەی حزبوڵای عێراق لە سنوری شاری بابل، ئەوەش لە تۆڵەی برینداربوونی سێ سەربازی ئەمریکا کە ئێوارەی دوێنێ لە ھێرشێکدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی ھەولێر برینداربوون.

وتیشی، ھێرشەکە ئامانجەکەی خۆی بە تەواوەتی پێکاوە و چەندین چەکداری حزبوڵاش کوژراون و ژمارەیەکی تریشیان برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەریم عەلیەوی، پەرلەمانتار لە چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، سەرجەم ھێزە سیاسییەکان چاوەڕێی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانن، تاکو بەزووترین کات دەستبکەن بە گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی پێکھێنانی حکومەتە خۆجێییەکان لە پارێزگاکان.

وتیشی، چوارچێوەی ھەماھەنگی لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست دووچاری ھیچ ئاستەنگێک نابێت لە پێکھێنانی حکومەت، چونکە خاوەنی زۆرینەیە، بەڵام بە پارێزگاکانی بەغداد و دیالە و کەرکوک و نەینەوا، پێویستی بە دانوستانە لەسەر پێکھێنانی حکومەتە خۆجێییەکان.

رۆژی ١٨ی ئەم مانگە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ١٥ پارێزگای عێراق بەڕێوەچوو، رۆژی ٢٠ی مانگیش کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکەی بڵاوکردەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم ھەفتەیە ئەنجامی کۆتایی بڵاوبکرێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی جووتیارانی تۆپزاوا لەسەر زەوییەکانی کەرکوک کۆبووەوە، بڕیاربوو ھەڵوەشانەوەی بڕیاری رژێمی پێشوو لەبارەی کەرکوک تاوتوێ بکات، بەڵام سکاڵاکە بۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دواخرا. 

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دادگای فیدراڵی عێراق داوایکردووە لە دانیشتنی داھاتوودا بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکوک ئامادە بێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، دوو ھاووڵاتی کوەیتی و سعودی کە بەمەبەستی گەشتیاری ھاتوونەتە عێراق، بۆ راوکردن ڕویان لە ئەنبار کردووە و لە بیابانی گەورەی پارێزگاکەدا مینێکی چێندراوی داعش پێیاندا تەقییوەتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکە ھەردوو ھاووڵاتییەکە گیانیانلەدەستدا و دوای تەواوکردنی رێکارەکان، تەرمی ئەو دوو ھاوڵاتییە رادەستی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.

لای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی کوەیت رایگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق لەسەر ھێڵن بۆ زانینی وردەکارییەکانی رووداوەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...123124125126127...400