ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی 11-11ی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیراندا كە بە سەرۆكایەتی سودانی بەرێوەچووە ، وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكراوە و بریاردراوە رۆژی 11-11-2025 پرۆسەكە بەرێوەبچێت.

پێشتریش كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندبوو ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەستپێكردوە كە یەكەم قۆناغی نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانە .