بانكی ناوەندیی عیراق رەتیدەكاتەوە پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بۆ گەشتیاران راگیرابێت و دەڵێت، بڕیارەكە بەردەوامە.

بانكی ناوەندیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە راگرتنی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی رەسمی كە بۆ یەك دۆلار هەزار و 320 دینار دیاریكراوە، دورە لە راستییەوە.

دووپاتیشیكردووەتەوە، بڕیارەكە بەردەوامە و دۆلار بە هەمان نرخی دیاریكراو دەدرێتە گەشتیاران و بە سیستمێكی ئەلیكترۆنی پێشكەوتوو لەلایەن هەموو كۆمپانیا و بانك و فڕۆكەخانەكانی عیراق جێبەجێدەكرێت.

بانكی ناوەندیی عیراق ئاماژەبەوەشكراوە، بانكی ناوەندیی مافی هەیە ئەو كەسانە بداتە دادگا كە ئەو جۆرە هەواڵە ناڕاستانە بڵاودەكەنەوە بە ئامانجی دروستكردنی شڵەژاوی و تێكدانی سەقامگیری بازاری دراو.